هه‌لێکی زێڕین هاتۆته پێش با له ده‌ستی نه‌ده‌ین
Saturday, 09/05/2009, 12:00
2159 بینراوە
((بۆ کۆتاییهێنان به سیستمی بنه‌ماڵه و تا نه‌توانن پشتاو پشت به خۆسه‌پاندن ببنه سه‌رۆکی نه‌وه‌کانی داهاتوشمان پێویسته ده‌یان که‌سایه‌تی به توانای کورد بێنه مه‌یدانه‌وه و خۆیان بپاڵێون و ئه‌م پۆسته له بارزانی وه‌رگرنه‌وه که سه‌لماندی ناتوانێت له ئاستی داواکاریه‌کانی مرۆڤی کوردی سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا بێت)) .کاتێک که میلله‌تێک به بێ ئاگایی چاره‌نووسی خۆی ده‌داته ده‌ست سه‌رۆکێک به شێوه‌یه‌کی ناڕه‌سته‌وخۆ له ڕێی په‌رله‌مانێکی ئیفلیج و دروستکراوی دوو حیزبه‌وه که تا بینه‌قاقایان نوقمه له سه‌رپێچی یاسایی و کارگێڕی و داراییدا و شکستخواردون له هه‌موو بوارێک‌دا ته‌نها له گه‌نده‌ڵی و دزیدا نه‌بێت، ده‌بێت ئه‌و میلله‌ته چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش بکات و به‌رگه‌ی ئه‌وه‌ش بگرێت که ئه‌و سه‌رۆکه چی تووش ده‌کات و چۆن ژیانی ده‌وه‌ستێنێت و چۆن سووکی ده‌کات و به چ شێوه‌یه‌ک ده‌ستکه‌وت و مافه‌کانیشی هێدی هێدی له‌ده‌ست ده‌دات، که په‌رله‌مان ده‌ستی ئه‌و سه‌رۆکه واڵا ده‌کات له هه‌موو بڕیاره گرنگ و چاره‌نوووسسازه‌کاندا، که په‌رله‌مان ته‌نها وه‌ک قه‌واره‌یه‌کی بی گیان و بێ ده‌نگ خۆی نیشانده‌دات له به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رۆکه‌ی که خۆی کردۆته ئاغا و که‌ڵه‌گای هه‌موو بواره‌کان، ئیتر چ مانایه‌ک ده‌مێنێته‌وه بۆ ئازادیه‌کان و مافه‌کانی تاکه که‌س و ڕێزی به‌رامبه‌ر جگه له دابڕانێکی یه‌کجاری خه‌ڵکی و ئه‌و په‌رله‌مان و سه‌رۆکه نه‌بێت، ئێستا دوای چوار ساڵ له دانانی سه‌رۆکی هه‌رێم کاتی ئه‌وه هاتووه شه‌ن و که‌وی کار و کرده‌وه و ده‌ستکه‌وت و له‌ده‌ستدانه‌کانی سه‌رۆک بکرێت، پێویسته ئه‌و په‌رله‌مانه داوا له‌و به‌ڕێزه بکات با هیچ نه‌بێت ڕاپۆرتێک پێشکه‌ش بکات ده‌رباره‌ی کار و چالاکیه‌کانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌موو لا‌یه‌نه‌کانی ژیان له کوردستاندا بگرێته‌وه، هه‌ر له شکاندنی سه‌روه‌ری وڵه‌ته‌وه له لایه‌ن ئێران و تورکیاوه تا ده‌گاته بڵاوبوونه‌وه‌ی تریاک و حه‌شیشه و به‌ربڵاوبوونی دیارده‌ی نامۆی له‌شفرۆشی ئافره‌تان و بازرگانیکردن به‌و مرۆڤانه‌وه که ده‌هێنرێنه کۆردستان بۆ خزمه‌تکاری له نێو ماڵان و کۆمپانیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می عه‌بدایه‌تی، به‌فیڕودانی سامانی وڵات و ئاودیوکردنی نه‌وتی قاچاغ و کۆمپانیا و وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه ، سه‌ده‌ها و هه‌زاره‌ها سه‌رپێچی ، له هه‌مووشی خراپتر و ناله‌بارتر چڕکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له خودی خۆیدا و گرتنه‌به‌ری شێوازێکی کارکردنی نهێنی و ته‌مومژاوی له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا که نه که‌س ده‌زانێت چی ده‌کات و نه که‌سیش ئاگاداره ، له هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌م سه‌رۆکه بێباکانه بێته په‌رله‌مان و ڕاشکاوانه و بێ گرێ و گۆڵ پێیان بڵێت من نامه‌وێت له ڕێی په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێم با میلله‌ت ئازاد بێت له هه‌ڵبژاردنمدا، وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌رمانی ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌وه‌نده زۆر بن له ژمار نه‌یه‌ن، به مانایه‌کی تر بۆ 4 ساڵی تریش مه‌سعود بارزانی گه‌ره‌کیه‌تی ببێته‌وه به سه‌رۆک به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به هه‌ڵبژاردن ، ئاغای بارزانی ته‌نها هه‌ر خۆشی زاتی ئه‌وه‌ی کرد داوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک بکات نه‌ک په‌رله‌مانه نه‌خۆشه‌که! بۆ چه‌واشه‌کاریش ڕۆژی 25ی ته‌مموزی ده‌ستنیشانکرد و بووه بڕیار به بێ هیچ گرفتێک، ده‌توانن دوو هه‌ڵبژاردن له ڕۆژێکدا بکه‌ن به‌ڵام ناتوانن خوشک و برا کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتمان به‌شداری پێبکه‌ن له‌و پڕۆسه‌یه‌دا، ئه‌وه‌ی ئه‌و بیڵێت یاسا و بڕیاری ده‌ستبه‌جێیه، بۆیه ئیتر پێویسته ئه‌و میلله‌ته قسه‌ی خۆی بکات، هه‌لێکی باش ڕه‌خساوه بۆ ماڵئاوایی له‌م سه‌رۆکه خۆسه‌پێنه که ده‌ڵێت حه‌زم له خۆ فه‌رزکردن نیه، ئه‌وه‌تا بۆ نموونه له ئیران بۆ خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار ته‌نها له ماوه‌ی 3 ڕۆژدا 170 که‌س خۆیان ناونووس کردوه له نێویاندا موحسین ڕه‌زائی ، باشه بۆچی له نێو 2.5 ملیۆن که‌سدا که به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌که‌ن بۆ که‌سی تیدا نه‌بێت و ته‌نها بارزانی تاکه که‌سی شیاو بێت بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم، گه‌ر وا بێت ئێمه دیاره زۆر دواکه‌وتوین و له دواوه‌ی کاروانی شارستانی و مه‌ده‌نیه‌ته‌وه‌ین به چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک، بۆیه ده‌بێت ئه‌مجاره هه‌ڵه‌کان دووباره نه‌که‌ینه‌وه با چه‌ند ده‌نگ و ڕه‌نگێکی دی بێنه پێشه‌وه و بڵێن ئێمه‌ش هه‌ین ، ئیستاش پێویسته ده‌یان که‌سایه‌تی به توانای کورد بێنه مه‌یدانه‌وه و خۆیان بپاڵێون و ئه‌م پۆسته له بارزانی وه‌رگرنه‌وه که سه‌لماندی ناتوانێت له ئاستی داواکاریه‌کانی مرۆڤی کوردی سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا بێت ، بارزانی له‌سه‌ر پێشینه‌ی به‌عس ڕووی کرده په‌رله‌مانتاران و ووتی:
ڕێگەش بدەن هەندێ زانیاریتان پێشکەش بکەم بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی کەئەنجامدراون دوای ساڵی 1991 یەعنی دوای ڕاپەڕین، بۆ ئەوەی بەرچاوی خەڵکی کوردستان و ئێوەش ڕوون بیت**، به‌عس له بۆنه‌کاندا وه‌ک یادی ده‌رچونی به‌یاننامه‌ی 11ی ئادار هه‌موو ساڵێک ئه‌وه‌ی کردبوویان ده‌یاندایه‌وه به‌چاوی خه‌ڵکی کوردستاندا، وه‌ک کردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده نه‌خۆشخانه‌و خوێندنگا و قیرتاوکردنی ئه‌وه‌نده کیلۆمه‌تر جاده و ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌ی هاوکاری و گۆڤاری به‌یان و ڕووشنبیری نوێ و ڕه‌نگین و کاروان، بارزانیش کاتێکی زۆری وتاره‌که‌ی به‌و قه‌وانه سواوانه‌وه به‌سه‌ر برد که بۆیان ئاماده کرد بوو و پێش ئه‌ویش مه‌لا به‌ختیار و عیماد ئه‌حمه‌د و گه‌لێکی تر ده‌رزی شکاوی ئه‌و قه‌وانه‌یان چه‌نده‌ها جار خستبووه سه‌ر، بۆیه گرنگه که ئه‌م پیاوه لێره‌دا بوه‌ستێنین تا 10 هه‌زار فه‌له‌ستینیشی نه‌هێناوه‌ته کوردستان ، یه‌کێک له گرنگترین خه‌سڵه‌ته‌کانی سه‌رۆک ده‌بێت ڕاستگۆ بێت له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌که‌یدا هه‌ر بۆ نموونه له به‌رده‌م په‌رله‌ماندا ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس باس له پێدانی کورسی خوێندن کراوه نه‌ک نیشته‌جێبوونی فه‌له‌ستینیه‌کان، له کاتێکدا هه‌موو میدیای جیهانی و عه‌ره‌بی به ئاشکرا ده‌ڵێن ئه‌و سه‌ردانه بۆ باسکردنی نیشته‌جێکردنی فه‌له‌ستینیه‌کان بووه له کوردستان، سه‌یره سه‌رۆکێک ئه‌وه‌نده ڕوو قایم بێت نکوڵی له‌مه بکات، باشه سه‌رۆک وه‌ڵامی بۆ نوسینگه‌ی تاریق هاشمی چی ده‌بێت:
له به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی هاشمیدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (ئه‌سوات ئه‌لعیراق) كه‌وتووه، هاتووه ئه‌مڕۆ هاشمی له شوێنی حه‌وانه‌ی خۆی له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن چاوی به مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین كه‌وت‌و له دیدارێكدا ئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌بو مازن بۆ عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا كه ناوبراو له مانگی نیسانی رابردوودا ئه‌نجامی دا.به‌پێی به‌یاننامه‌كه له‌و دیداره‌دا هه‌ردوولا باسیان له مه‌سه‌له‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاواره فه‌له‌ستینییه‌كانی نیشته‌جێی عێراق بۆ كوردستان كردووه جگه له تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوخۆی فه‌له‌ستین‌و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا. ***.
یان باس له ڕه‌خساندنی که‌ش و هه‌وای ئازاد ده‌کات بۆ هه‌ڵبژاردن له کاتێکدا به به‌ڵگه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن ده‌نێرێت بۆ کاندیدی لیستی بزوتنه‌وه‌ی چاکسازی کوردستان به‌ڕێز د.عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی ، یان ده‌ڵێت:
رەخنەى بنیادگەر خۆشە و پربەدڵ سوپاسەوە وەریدەگرین دڵنیاشم لەوەى کە زۆربەى ئەوانەى رەخنە دەگرن لەدڵسۆزیانەوەیە بۆ ئەو ئەزموونە بەڵام بەدڵنیایشەوە دەڵێم هەندێک لەوانەى کە رەخنە دەگرن بەداخەوە ئەجنداى دەرەکیان لەپشتەو ئەمە تۆمەت نیە بەڵکو زانیارى تەواومان لە بن دەستە، گه‌ڕاینه‌وه بۆ هه‌مان به‌کره‌ی شریته کۆنه‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردی ده‌ستی ده‌ره‌کی! به‌ڕێزیشی باش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ده‌ستێکی ده‌ره‌کی هه‌بێت له کوردستاندا خودی بارزانی و تاڵه‌بانی بوون که ئه‌و ده‌ستانه‌یان هێناوه‌ته کوردستانه‌وه، ئیتز موزایه‌ده‌کردن له‌سه‌ر کێ ده‌که‌ن به‌ڕێز؟ بۆ به سووک ڕاگرتنی ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له خواری و لادانه‌کانیان ده‌گرن به گاڵته‌پێکردنه‌وه ده‌ڵێت:
شتێکم زۆر لاسەیرە کە تائێستا نەم دیووە کەس نەینووسیوە لەهیچ تەلەفزیۆنێکەوە دەرنەچووە کە ئەم خۆلبارانەش بکاتە خەتاى حکومەتى هەرێم.
باشه ئیتر چۆن متمانه ده‌درێت به که‌سێکی وا تا ببێته‌وه سه‌رۆک بۆ 4 ساڵی دی؟ با ئه‌میش زه‌می نه‌بێت به‌سه‌ر پیری که‌نه‌فته ئاغای تاڵه‌بانیدا که چۆن که‌رکوکی له‌ده‌ستدا به بیرۆکه‌ی بێزراوی 32:32:32:4 و چی به‌سه‌ر که‌رکوکدا هێناو چۆن کێشه‌که‌ی ئاڵۆزتر کرد و به‌خێرێش بیره‌وه‌ری ده‌نوسێته‌وه له ئه‌سته‌نبول! مه‌سعود بارزانی چه‌نده‌ها شه‌قاو دووره له حه‌ز و ئاره‌زوو و ویستی کورده‌وه، ئیتر هه‌ر له خۆشاردنه‌وه‌ی به بیانووی ددانیه‌شانه‌وه و دیارنه‌مانی چه‌نده‌ها جاره‌ی چه‌ند مانگی بێت له کاتی هێرشه‌کانی تورکیا و ئێران‌دا یان ئاواکردنی چه‌نده‌ها ڤییه‌للا و ئه‌پارتمان و کۆمپانیای بازرگانی بێت له کوردستان و ده‌ره‌وه تا ده‌گاته پرسه چاره‌نووسسازه‌کان و له‌ده‌ستدانی موسڵ و که‌رکوک و به‌فیڕودانی سامانی وڵات و سه‌رخستنی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی نه‌ته‌وه‌د، ئه‌و هاتوه ده‌ستکه‌وت بچنێته‌وه نه‌ک دابه‌ش بکات ،وه‌رگرتنی مووچه‌ی 400 هه‌زار دۆلاری نێشانه‌یه‌کی زه‌قه له‌م بواره‌دا، ئه‌و باکی نیه چی به‌سه‌ر کورد دێت گرنگ خۆی و کوڕ و براکانیه‌تی ، تۆماره‌کان ئه‌وه‌نده زۆرن له باسکردن نایه‌ن و له‌م وتاره‌دا مه‌ودای ئه‌وه نیه، بۆیه ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه گه‌ر که‌سایه‌تیه‌کانیش پێیان ئه‌سته‌م بێت و وا کتوپڕی خۆیان کاندید بکه‌ن پێویسته خه‌ڵکی داوایان لێبکات، چه‌نده‌ها که‌سایه‌تی به نێو و ده‌نگمان هه‌یه پێویسته ڕوویان لێبنرێت بۆ خۆپاڵاوتنیان، من ناتوانم زۆر ناو بهێنم به‌ڵام ته‌نها چه‌ند ناوێک ده‌ڵێم و پێویسته له داهاتوویه‌کی نزیکدا ڕووناکبیران و سیاسه‌توانانی ئه‌م کورده گرنگی به‌م لایه‌نه بده‌ن و ئه‌م هه‌له له ده‌ست نه‌ده‌ن، بۆ نموونه مامۆستایان کاک جه‌مال عه‌بدول و د.جه‌مال نه‌به‌ز و ڕووناکبیر و سیاسه‌توان کاک ئه‌یوب بارزانی و یان کاک نه‌وشیروان مسته‌فا و ده‌یانی تر بۆچی که‌سی شیاو نه‌بن بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم.
http://www.kurdistanonline.net/news.php?newsid=18537ده‌قی وتاری بارزانی بخوێنه‌وه بزانه چی ده‌ڵێت!
http://ku.aswataliraq.info/?p=110742