کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تێک هەڵکێش کردنەوەى مەڵبەندەکانى ی.ن.ک..

Saturday, 09/10/2010, 12:00


ی.ن.ک لە ساڵى 2006دا بە هەڵبژاردن مەڵبەندەکانى رێکخستنى خۆى زیادکردن و تازە تێکەهەڵکێشى کردنەوە مەڵبەندەکانى 8ى رانیەو 11ى دوکان و 24ى پشدەرى قەڵادزێ کرانە مەڵبەندى 24ى رێکخستنى رانیەو محەمەد وەتمان ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى باڵى سەرۆک مام جەلال بوو بە بەرپرسى مەڵبەندەکەو ئەوانەش بوونە جێگرى یەکەمى محەمەد وەتمان 1- حەسەن ئاڵڵارەش خەڵکى گوندى بێشرى پشدەرى قەڵادزێ و کۆنە پێشمەرگەو فەرماندەو کادیرى شاخى کۆمەڵەى رەنجدەرانى کوردستان 2- بەکر وەیسى خەڵکى گوندى هێرۆى پشدەرى قەڵادزێ 3- محەمەدى وەستا عەلى خەڵکى شارى قەڵادزێ 4- ساڵح ئەحمەد قونبەلە ناسراو بە ساڵحى شەهیدان کۆنە کادیرى ناوشارى کۆمەڵەو براو مام و باوک و ئامۆزا شەهید و خەڵکى شارۆچکەى ژاراوەى قەڵادزێ 5- مامۆستا عومەر قادر خەڵکى شارۆچکەى سەروچاوەى رانیە 6- بەکر رەسوڵ 7- مریەم سەمەد خەڵکى شارۆچکەى چوارقوڕنەى رانیە .
ساڵح کەم ئەندامە و یەکێتیەکى پاک و راست و دروستانەى بێ دەسەڵاتەو مام جەلالى و کۆسرەت رەسوڵى و نەوشیروانى نى یە و محەمەد وەستا عەلى کۆسرەتى یەو ئەوانى تریش مام جەلالین عەلى حەمەد بەگ رانیەیى جێنشینى شارى رانیەو حەسەنە گەورە خەڵکى گوندى بێناسەى قەڵادزێ و جێنشینى شارى قەڵادزێ و قەرەنى عەوڵاغا کۆنە نوێنەرى مام جەلال خەڵکى گوندى سەرکەپکانى رانیەش لە هاورێیانى مام جەلالى محەمەد وەتمانین و هاوڕێیانى مام جەلال دەست ڕۆیشت و دەسەڵاتدارى تەواو گشتگیرو ڕەهان و لە ساڵى 2006هەتا ئێستا ئەوان گۆڕەپانى دەسەڵاتى یەکێتى یان کەوتە دەست هیچى چاکم پێ شک نایەت ئەوانە بۆ گەل و نیشتیمان و جەماوەرو یەکێتى یان کردبێت هەتا باسى لێوە بکەم بەو واتایەش نى یە سەرانى تریش و رابردوش لەوانە باشتر بووبن ئەوەى هاتۆتە سەرکار هەر خۆ پڕکەرى و گەل قڕٍکەرى زانیوە سێ رێچکەى ناو یەکێتى بۆ ئەو کارو کردەوانەیان وێردى سەر زمانیان بەڕێزو جەنابى مام جەلال و کاک کۆسرەت بووەو کاک نەوشیروانیشى هاتە سەرو هەرخۆشیانن گوتویانەو هەردەشى ڵێنەوە کە ی.ن.ک نەماوە وەک ئەوانە نەبوبن یەکێتى و گۆڕانیشیان نەهێشتبێ و لەدەرەوەى ئەوانە سەرانێک هاتبن یەکێتى یان بەرەو نەمان بردبێت بە شێوەیەکى گشتى سەرانى پارتى لەو هەموو بێ شەرمیەدا بە نیوەى سەرانى یەکێتى نابن کە پرەنسیپى و یاساو چوارچێوەیەک هەیە لەسەرى دەڕۆن و کاک مەسعود بارزانى جڵەوى هێندە بەرهەڵدا کردنى بۆیان شل نەکردوە ئەوەش درۆى هەمیشەیى بووە کە گوایە پارتى دکتاتۆرەو یەکێتى دیموکراتى یە هەردوکیان لە بازنەى بەرژەوەندى تایبەتى سەرانیاندا خولانەتەوەو بەڵام لەناو پارتى دا ئەو هەموو بەرهەڵدایى و کەرکەرێنە نى یە بەناوى فرە میمبەرى و بیرو ڕاى جیاوازەوە فرەتێکدەرى نى یە هێشتا شێوازى دەسەڵاتى پارتى زۆر زۆر لە شێوازى دەسەڵاتى یەکێتى باشترە چونکە لە ژێر دەسەڵاتى پارتى دا نەژیاوم بەشێوەیەکى گشتى شارەزاییم لەسەر چۆنیەتى کارو کردەوەکانى سەرانى پارتى نى یە کە بە میوانیش رێم کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتى پارتى رێز لێنانەکان زۆر لەبێ رێزیەکانیان بەرانبەرمان زیاتر بووە تووڕە بوونەکانیشیان لێمان لەسەر رەخنەکانمان لەکارو کردەوە خراپەکانیان و چەوتیەکانیان و هەڵەکانیان بووە کە ئەوە توورەبونى کوێرانەى سەرانى هەرلایەنێکى سیاسى چوار پارچەى کوردستانەو پێیان وایە دەبێ هەرکەس بۆیان چاوەش و لۆتى و پێ هەڵگوتنى باشەو داپۆشینى خراپەیان بێت خۆمنیش کوردو کوردستان پەرستم و هەر بەو دوویارەى خۆم و دڵسۆزانیان هەڵدەڵێم کێش لەسەرانى حیزبان لەسەر کوردو کوردستانەکەم ڕەشەکوژم دەکات لێى ى بێمنەتم و گەردنیشى ئازاد بێت ئەگەر کوردو کوردستانەکەم نەبن من چیم هەتا دوژمنە جۆراو جۆرەکانى یان هێرش و پەلامارى گەلەگورگانەیان بکەنە دابونەریت و کارو کردەوەى نەگۆڕیان بۆ سەرمان ئەگەر ئەوەش ئەنجامى پلینۆم و کۆنفرانس و کۆنگرەى سێى یەکێتى بێت منیش دەڵێم یەکێتى نەماوە تەنیا وەکو قالۆرە شکاوێک بە پێوە ڕاوەستاوەو بەشنەبایەکى دەرەکى و ناوەکى دەشکێ ، شایەنى باسە کاک عیماد ئەحمەد ئەندامى بیرۆى رامیارى و بەر پرسى بیرۆى رێکخستنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان تازە فەرموى دەبێ بنەماڵەى شەهیدان ئاشت بکەینەوە بەشەپارەى خزمەتکردنمان بۆیان داناوە دیارە کاک عیماد لەوەش دڵنیایە کە هەرگیز هاوشێوەکانى وەکو ئێمە لەگەڵ ئەو جۆرە سەرانەى یەکێتى دا ئاشت نابنەوەو نایان بەخشن بەتایبەتیش دزو تاڵانکەرو سیخوڕو جاش پێشمەرگەى داگیرکەرانى کوردستانى وەکو محەمەد وەتمان و هاوشێوەکانى بێگومان ئەوەى لەگەڵ محەمەد وەتمان و هاوشێوەکانیدا هاوسەنگەر بێت دیارە ئاودەنگى قەلەو بێزراوى گەلەو لەبەرچاوى گەل سوک و چروک و ریسواو شەرمەزارە تەنانەت ئەگەر منیش بم چونکە کوردو کوردستان پەرستان نابنە ئاودەنگى قەل و بێزراوى گەل مامۆستا هێمن گوتەنى مەلى خۆش خوێنن هەتا دوژمن دەگەوزێنن دەخوێنن دەخوێنن بۆ گەلى کورد هەردەخوێنن چۆک دادان و سەر شۆڕى کردن نازانن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە