شەرەفی ئێمە و شەرەفی ئەوان
Wednesday, 21/12/2011, 12:00
ڕووبەری شەرەفی ئێمەی نەتەوەیی هەزارەها كیلۆمتر دووجایە، ڕووبەری شەرەفی ئەو خێڵەکیانە تەنیا (8) سانتیمەتر نیوگەڵی ئافرەتەکانیانە
باشووری كوردستان و عیراق بە دۆخێكی ئاڵۆزاویی سیاسییدا تێدەپەڕێت. هێزە سیاسییەکەی كورد و عیراقیەكان بەرامبەر بە ئایندەی سیاسیی كوردستان وعیراق دەستەپاچە وەستاون. ئەوەی بۆ ئێمەی كورد وەک (نەتەوە) بەلامانەوە گرنگ نییە. بەڵکو بیرکردنەوەیە لە ئایندەی عیراق. ئەمەش لە دوو ڕوانگەوەیە:
1: بڕوامان بە دەوڵەتێك نییە، كە بەشێك لە نیشتمانەكەمانی داگیركردوە . 2: بڕوامان بە پڕۆسەی دیموكراتیکردنی ووڵاتێك نییە، كە کۆمەڵێک (شەقاوە و تیرۆریست و مافیا و مرجعی خێڵ. مرجعی دینی) بەڕیوەی دەبەن. (العراق بلد الشقاق والنفاق) ... علی وردی (تارق هاشمی جێگری سەرۆك كۆمار تیرۆریستە).ئەنجومەنی باڵای دادی عیراقی...+1 (تاڵەبانی لە تەكماندا نەخشەی تیرۆری دارشتووە) ... كارلۆس+2 (3000 كەسمان بۆ توركیادا بە كوشت).مسعود ...+3 (دەسەڵاتی جەلالی و مەلایی تیرۆرستن) كاك قادر نادر +4 (ئەو ئەركەی لە بارەی عیراقەوە تۆ بە منت سپارد زۆر ترسناك و قەت جێبەجی نابێ . چەرچڵ بە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا) داڤید لۆید ... +5 (ووڵاتێك هەیە ناوی عیراقە. ئێمە هەموو عیراقین) تكایە هاونیشتمانانم وەك عیراقی بڕواننە عیراق... مەلك فەیسەڵ لە 18-07-1921 لە هۆڵیكدا بەرامبەر بە عیراقیەكان)+6هێزی دیبلۆماسی چەرچڵ توانی شكستی بە هیتلەر بهینێ. كەچی لاوازبوو بەرامبەر بە دامەزراندنی حكومەتێكی نۆی لەعیراقدا. لە بارەی عیراقەوە دەڵێ: لەڕاستیدا بەڕیوەبردنی ئەم ووڵاتە زۆر (مستحیل)ە
In Fact ,he declared the task of managing the country impossible
Winston Churchill1874-1965
لەم هاوكیشە سیاسییە ئاڵوزكاوەدا گالێسكەی چەقیووی سیاسیی بەكوێ دەگات؟
سیناریۆییەكان زۆرن و زۆر راڤە هەڵدەگرن.
بۆ باشوری كوردستان ئەم دوو سینارۆیە زۆر گەرمە.
1: هاوبەشی ئۆپۆزیسۆن لە كابینەی نۆیدا
2: دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی.
هاوبەشی ئۆپۆزیسۆن لە كابینەی نۆیدا .
(هەڵەی ئۆپۆزیسیۆن + هەڵەی دەسەڵات = کارەساتی گەورە بۆ میللەت) لەشی سیاسیی باشوری كوردستان.لە پێنج بیچمی سیاسی پێكهاتووە.جەلالی و مەلایی دوو ڕیكخراوی مافیای پیتڕۆڵن. ئۆپۆزیسۆن گۆڕان مدنی. دوو ئیسلامی سیاسی. بۆتێگەیشتن پیویستمان بە توێژینەوەی سیاسیی وپشكنینی ئیستراتجیتی هەیە.
شوناسنامەی كاری سیاسی دەسەڵات پیویست بەخویندنەوە ناكات ئەوەی بەریكەوتیش شانی لە سیاسەت دابێت دەزانێت.ئەوانە خاوەنی مۆڕاڵ و شەرەفێكی سیاسیی نیین.
ئەركی ئۆپۆزیسیۆن دانانی لەمپەری یاسایی وچاودێری دەسەڵاتە لەكاروباری ووڵاتدا. ئایا ئۆپۆزیسۆن(لەدەرەوەی دەسەڵات بێ؟ یان ببێ بە بەشێك لەدەسەڵات؟) بەم ئاواز و سیستەمە سیاسییەی تائیستا كاریان لە سەركردووە دەتوانن ریتمی سیاسیی دوو مافیا بگۆڕن ؟
ئیستراتجیەتی پەرلەمانی نۆێ
چوار پەنجەی بارزانی و چۆار دەستی پارتی سۆرانی
سیستەمی پەرلەمان لەهەمووجیهاندا وایە دەبێت پێهكاتەكەی لە دەسەڵات وئۆپۆزیسۆن بێ .ئەگەر ئۆپۆزیسۆن بووە بەشێك لەدەسەڵات. ئیدی ئەو لەشە سیاسیی و پەرلەمانە عەنتیكەی باشور دەبێت چی ناوبنێین كە(كورسی ئۆپۆزیسۆنی تیدانەبێ)؟ ئەگەر ئۆپۆزیسۆنەكان بەچەند كورسیەكی دەسەڵات ژیربوون.
كێ دەبێتە ئۆپۆزیسیۆن؟
(جەلالییەكان)؟
ئۆپۆزیسیۆن كۆمەڵێک داوایان لە دەسەڵات كردووە. دەسەڵات داواکانی فڕێدایە ناو زبڵدانەوە و هیچ نرخێكی بۆ دانەنان. ئەی ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن لەگەڵیاندا هاوبەشی دەسەڵات بکات چییان بۆ دەکەن و چییان پێ دەکرێت؟
ئەركی ئۆپۆزیسیۆن چییە؟
چۆن دەتوانێت ریتمی دەسەڵات بگۆڕێ؟ بیگومان دەبێ داكۆكی لە دەسەڵاتیش بكەن، واتە ئەمانیش دەبن بە بەشێك لە دەسەڵاتی مافیا و هاودز و هاو مۆراڵی ئەوان. لێرەوە دەسەڵات بەو شێوەیە دەتوانێت درێژە بە تەمەنی سیاسیی خۆی بدات، بۆیە جەلالی و مەلای هێندە کاڵفام نیین، ئەگەر لەئەنجامی هەڵبژاردندا دەنگیان نەهێنا واز لە دەسەڵات بهێنن. ئاوزانی سیاسییان ئاوزانێك نییە بتوانرێت لەریگەی دیالۆگی سیاسیەوە بگەنە یەكتر) جەلالیی و مەلایی سەر بە قوتابخانەی فیکریی کۆنن، لە رۆح و لە دیالۆگی سەردەم ناگەن.
ئەڵتەرناتیف:
(هیچ كۆمەڵگایەك بێ تاوان نییە. هیچ تاوانێكیش بێ سزا نییە. تاوانی كۆمەڵگای كوردیی بێ دەنگییە لە تاوانی دەسەڵات. تاوانی دەسەڵات. سزای دەسەڵاتە لە بێدەنگی كۆمەڵگا لە هەڵەی دەسەڵات).ئەگەر(ئۆپۆزیسیۆن) بیانەوێت. دەتوانن باوەش بۆ شەقام و پەنابەرنە بەر یاسا نێودەوڵەتیەكان دژی هەردوو مافیا (بەتاوانی دزین و تیرۆری ڕۆژنامەنووسان، پێلیشكردنی ماڤەكانی مرۆڤ لە دەڤەری كوردان) بۆ دادگا بەڵگەكان زۆرن. پەرلەمان هەڵوەشێنەوە تا دەسەڵات ئیفلیج ببێت.
سووتاندنی بارەگاكانی یەكگرتوی ئیسلامی هەلێكی باشە بۆ دادگایكردنی (مەسعود) و زیندوكردنەوەی كەیسی تاوانەكانیان، کە لە میژووی دوور و درێژیاندا ئەنجامیان داوە.
ئەگەر ئیسلامییەكان هیندە كاڵفام بن بە (قەرەبووکردنەوە ودادگایكردن و زسادانی چەند داماوێكی كورد وچەند پارچە زەوییان گونییە دۆلار) سازش بکەن و لەو سوكایەتییەی پێانكرا بێدەنگ بن. وەك ئەوە وایە ئیسلامییەكان بە لەشی پیسەوە پارتی و بنەماڵای بارزانی نۆێژی پێیان کردبێت، چونكە كارێكی وا نە بەهەڵچونێكی تاكە كەسی کراوە، نە بەبێ پیلانێكی سیاسی ئەنجام نەدراوە. بەتایبەتیی پاراستن دەستەخاتە پڕۆسەی (ژن وژنخوازیەوە) ئیتر چۆن دەكرێ مرۆڤ بڕوابكات. لە دەڤرێكدا تەنیا ئەوان هەناسە بە دانیشتوانەكەی نافرۆشن. ئەو ئەتكردنەی ئیسلامیەكان لە دەرەوەی پلانی(مەسعود) لێکدانەوەی بۆ ناکرێت.
هێشتا درزەكە ماوە:
درزی نێوان جەلالی و مەلایی 45 ساڵە هێندە قوڵە بە دۆلار پڕنابێتەوە. ئەوەی ئەو دووانەی لیك نزیكردۆتەوە ئیستراتجیتی سیاسیی نییە بۆ گرتنی جڵەوی سیاسیی كوردی، بەڵكو جوپۆلیتكی ناوچەكە و ئیستراتجیتی ئەمەریكی لەعیراقدا ئەم رێککەوتن و نزیکبوونەوەی لە نێوانیاندا ئەنجامداوە.بیگومان سیاسەت لەوڵاتی پڕكیشەدا هەمیشە مەترسی بەدوای خۆیدا ڕادەكێشێ.بەكشانەوەی ئەمەریكا ناسیونالیستی عەرەبی زیاترگەشە دەكات ولووتی سیاسییان بەرزدەبێ. دەكرێ ئەوان لە نێوخۆیاندا گرفتیك پیچیان پیبدا، بەڵام بەچاویكی تروە دەڕواننە كورد و بەزمانێكی تردیالۆگ لە تەك پرسیاری كوردییدا دەكەن.
ئەوان ئیمڕۆ بتوانن جیگری سەرككۆمار داگایی بكەن (بەبێ ئاگاداری بیرۆی سەرۆك) یانی جەلالی سەرۆك کۆمار تۆ (شەکرت شکاند و بۆ خۆت حەڵوا بخۆ، هەرچەندە تۆ سەرۆک کۆمارێت، لێ ئەوە ئێمەین کە دەسەڵاتیین نەك تۆ. ئەمەش هیمایەکە بۆ ئەوەی کە پێی بڵێت بەدڵنیایەوە ئەی سەروكە ئیفلیجەكەی عێراق (جەلال) سەرەی دادگایی تۆش دێت.
ئەوان ئیستاب اسی گرێبەستە پیترۆڵیەكانی هەریم دەكەن.کەوابوو سبەینێ مەسعودیش بەتاوانی دزیی داگایی دەكەن.
ئەوهەنگاوانەی مالكی دەینێ هێزی یاسای وناوچەی وجیهانی لەپشتەوەیە. ئەوروپا وئەمەریكا وخێزانی نیودەوڵەتی (بڕوایان بەئەنجامی هەڵبژاردنەكەی عیراق ومالكی هێنا) یانی شەرعیەت و رەوای نیودەوڵەتی پێدراوە.
مالكی دیكتاتۆرێكی نیشتمانی عەرەبی بۆ عەرەب جوانە. ئەو دەزانێ چۆن مامەڵە لە تەك نەیارانی عەرەبدا بکات، لەگەڵییدا كوردی ساویلكە، کە جەلالی و مەلایی رابەرایەتی دەکەن.
تا ئیستا هەنگاویكیان بۆجیبەجیكردنی ئەودەستورە نەداوە كە سەرەتا گشتیان كۆك بوون لەسەری، بویە تا ئەوان خۆیان كۆنەكردۆتەوە پیویستە کورد بە توژیكی نۆی سیاسیی لە باشووردا خۆی بنوینێ بە ئیستراتجیت ومۆراڵ وتەكنیكی سیاسیی تری جودا (زۆرجودا) لەسیاسەتی چەوتی هەردوو مافیا.
ئۆپۆزیسۆیۆنی کوردییش هێندە خۆی بە پچوك دادەنێ ناوێرێ وەك هێزێكی سیاسیی كە كۆمەڵە كەسێك دەنگی پێداون هەڵسوكەوتی سیاسیی لەتەك ڕووداوەكاندا بكات.رۆحی سیاسەت تاكتیكە.گەرسەیری ڕووبەری جوگرافیای سیاسی باشوربكەین (مەلایەكان) قۆرخی زووربەی ئەو ڕووبەرەیان كردووە.
ئەمەش هۆی لاوازی و بچوك سەیركردنی خودە لە ئاوینەی ڕووداوەكاندا. با بەهزرێكی ئەكادیمانەی سیاسییەوە ئێمە بڕوانینە ئاشتی و(ئیستراتجیتی نێوان جەلالی ومەلایی).
شەڕی ئامانجدار . باشترە لە ئاشتی بێ ئامانج.
شەڕ چەند جۆری هەبێت، لەوە زیاتریش جۆری بەکارهێنای چەكی شەڕیش هەیە.
(جیاوازی نێوان میژووی سەقەت و میژووی ڕەسەن، تەنیا خودی میژووە. میژوو لەگەڵ سیاسەتدا دوو رووی یەك ڕەهان یانی یەك (شت)).
(بڕۆدون) لە کتێبی (جەنگ و ئاشتی دا 1861) دژی جەنگ دەنووسێ، لێ جەنگ بە فاكتەری سەرەكی پێشكەوتن دادەنێ).
ئەم چەند ساڵەی ئاشتی و دزەی نێوان (جەلالی ومەلایی) لە شەری گەرمی نێوانیان، زیانی سیاسیی زۆرتر لە کورد کەوتووە، وەک ئەو کاتانەی، کە باشووری کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەردا بووە، ڕاستە جەنگ ماڵویرانی دروست دەكات، بەڵام هەرجەنگە بە دوای خۆیدا ئاشتیی دەهێنێت و سەقامگیری دەكات ئەم (ئیستراتجیەتی نێوان مەلایی و جەلالی) جگە لەزیانی كورد قازانجی نەبووە، لەڕووی سیاسیەوە (جەلالیەكان) دۆڕاوی یەكەم (مەلایەكانن) براوەی یەكەم بوون.ئەوان وەك لایەنێكی كوردی سیاسەت ناكەن، بەڵكو وەك (خێزان) بیردەكەنەوە، نیشتمان وگەلیان لاپیرۆز نییە. ئەنجامی هەر پڕۆسەیەكی سیاسیی لەبەرژەوەندی ئەواندا نەبێ.ئەگەر دەوڵەتی كوردیش بێ پەسەندی ناكەن.ئەوان تاوان درۆ لەتەك كولتوری سیاسی خۆیاندا ناكەن. چونكە كولتوری خێڵ لەوە زیاتری تیدانیە.ئەوان كلكی كەرێ لەسەرئاوی جۆگەیەك ببڕن.دەبێ چ چاوەڕێ لە كولتوری خێڵی ئەوان بكرێت؟
شانس: گۆڕینی ئیستراتجیت و بەرنامەی كاری ئایندەیە. دەوڵەتی كوردی
سترۆكتۆری جەنگی نێوان دوو مێلورە و جەنگی نێوان دوو فیل یەك سترۆكتۆری هەیە ئەویش (پاراستنی بەرژەوەندییە).هەموو دەوڵەتەكانی دونیا لە ئەنجامی خەباتدا دروستبوون. كۆتایی سەدەی هەڤدە و بە دریژای سەدەی هەژدە ونۆزدە و دوای هەرسی سوڤیەت قۆناغی دامەزراندنی دەولًەتی نەتەوەی بووە.
جەنگەكانی ئەوروپا.جەنگی نێوان فرنسا و بەریتانیا . فرنسا وئیتالیا فرنسا وئەڵمانیا .هیرشەكانی ناپلیون.ئەنجامەكەی ریسانس دەتوانرێ بەتەوژمێكی سەرتای مۆدینزمەكردنی ئەوروپادابنرێ. شۆرشی فرنسی وگۆڕینی پرینسیبی كاركردنی ئەوروپیەكان و دروستبوونی دەوڵەتی نەتەوەی بۆ ئەونەتوانەی بێ دەوڵەت بوون.
هەمیشە جەنگ لە دوو بەرەی دژ بەیەك روودەدات. خۆێندنەوەی ڕۆشنبیرانی سەردەمی جەنگی ئەوروپا خویندنەوەیەك بوو بۆ ئاشتی و پێكەو ژیان و دیالۆگی نێوان لایەنە دژەكان.ئەم خوێندنەوەیە كۆمەڵە چمكێكی بەدوای خۆیدا ڕاكێشا كە تێدا هزرە مۆدیرنەكان گەشەیان كرد. داخوازی گۆڕینی دەسەڵاتی سیاسیی بە دەسەڵاتیكی مۆدیرنی سیاسی بووبە سەرەتای قۆناغی شۆرشی ڕۆشنبیریی و مۆدیرنەكردنی كۆمەڵ و پەیوەندیەكانی دەسەڵاتی سیاسی لەتەك ویستی تاك و كۆی كۆمەڵ و پەیوەندی نەتەوە جوداكانی ئەوروپا. ئەم تەكان وتەوژمە هزرییە تایبەت نەبوو بە ووڵاتێك یان نەتەوەیەكی تایبەت لە ئەوروپا بەڵكو كۆی نەتەوە ئەوروپیەكان لە پڕۆسێسەدا هاوبەش بوون. دوای شكستی ناپلیۆن ودروستبوونی ڕێكخراوی (كیژی ئەوروپا)1834 لەلایەن شۆرشگیڕانی ئەڵمانی و پۆڵۆنی و ئیتاڵییەوە بەڵگەی یەك ئاوازیی گەلانی ئەوروپا بوو. بۆ ئەوروپایەكی بێ جەنگ +7 .
مۆدیرنەكردن: پڕۆسێسی گۆڕین و وەلانانی پەیوەندیە كۆنەكان وگۆرینیان بەنۆیە. یانی سبەینی دژی ئیمڕۆ . نەك سیاسەت گشت چمكی كێشەكانی كۆمەڵگا و لەمەڵبەندی گشت بنكە ئەكتیفەكانی كۆمەڵدا ڕەنگیدایەوە. كە ناپلیون ئەڵمانیای داگیركرد (شلێگڵ) ڕوویكردە ئەڵمانیەكان ووتی:
(تاكەی بێ شەرفی پەسەند دەكەن وسەروەری نەتەوەییتان ناپارێزن؟) لە كۆتایی سەدەی هەژدەهەمدا ئەڵمانیا پیكهاتبوو لە 360. یەكەی سیاسیی لە یەكجودا، بەڵام بەهوی گەشەكردنی هەستی نەتەوایەتییەوە قۆناغ بەقۆناغ بەرەو یەكیتییەكی نەتەوەیی چوون. لەساڵی1803 بوو بە248 یەكەی سیاسیی .دوای 12 ساڵ ژمارەیان بووبە 39 یەكەی سیاسیی. 1871.25یەكەی سیاسیی. لەهەمان ساڵدا لەسەردەستی بیسماركدا گشت یەكە سیاسییەكانی ئەلمان بوون بەیەك دەوڵەتی یەكگرتوو، ئەڵمانیا دروستبوو.+8
(هەرنەتەوەیەك بەبیری ناسیونالیزم گۆشە نەكرێ.ناتوانی بچێتە قۆناغی مۆدیرنیزمەوە).
(لە گشت ووڵاتانی جیهاندا دوای سەركەوتنی سەرمایەداریی بەسەر رژیمی فودیالدا. بزوتنەوەی ناسیونالیست گەشەی كرد) لینین +9
ئابوری و كۆمەڵگای سەرمایەداریی بەرامبەر بە ئابوریی و كۆمەڵگای فودیال مۆدیرن تر و پیشكەوتەترە بۆیە بزوتنەوە نەتەوەییەكان بزوتنەیەكی مۆدیڕنن. (كاوتسكی).
شەرەفی ئێمە و شەرەفی ئەوان:ڕووبەری شەرفی ئێمەی نەتەوەیی (409.650 كیلۆمتر دووجایە) یانی هێندەی ڕووبەری ووڵاتانی (بەریتانیا . هوڵندا. بلجیكیا . سویسرا. دانیمارك)+ 10.ڕووبەری شەرەفی ئەوانی خێڵەکیی، تەنیا (8) سانتیمەتری نیوگەڵی ئافرەتە.سەرچاوەكان:
1: میدیاكان
2: كوردستانپۆست
3: گۆڤاری لیڤین
4: كوردستانپۆست
5: es besser Madeleine Albright... Amerika du Kannst
6: سەرچاوەی پیشوو
7: بەهاری عەرەبی و پایزی كوردی .لە پڕۆژەی ئیمپریالیزمی نۆیدا. چنگیانی
8:Geschichte der constitutionellen und revolutionre Bewegungen im sdlichen Deutschland in der Jahren 1831.1834
9: لینین تقریر مسیر
10: عبدالرحمان قاسملو . كرد و كوردستان.
21.12.2011
In Fact ,he declared the task of managing the country impossible Winston Churchill1874-1965
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست