ووتاره‌که‌ی کۆسره‌ت جێگای سه‌رسوڕمانه!
Sunday, 06/12/2009, 12:00
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌مه‌وێت به کورتی و به پوختی چه‌ند دێڕێک بنوسم له‌سه‌ر ووتاره‌که‌ی کۆسره‌ت که ده‌ڵێم جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه مه‌به‌ستم له ناوه‌ڕۆکی ووتاره‌که نی یه، به‌ڵکو مه‌به‌ستم له نوسه‌ری ووتاره‌که‌یه.
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یزانین وه ئاشکرایه کۆسره‌ت ناتوانێت یه‌ک ڕسته قسه بکات و ووشه‌کان په‌یوه‌ندیان هه‌بێت به‌یه‌کتره‌وه، له هه‌موو ڕسته‌یه‌کدا چوار جار وه‌سفی جه‌لال تاڵه‌بانی و دوو جار وه‌سفی براگهورهکی ده‌کات مه‌سعود به‌رزانی.
کۆسره‌ت نه نوسه‌ره نه ووتار بێژ، ئیتر پێم ناڵێن ئه‌م بابه‌تی چۆن نوسی؟؟؟
من ته‌حه‌دای کۆسره‌ت ده‌که‌م ئه‌گه‌ر بتوانێت دوو ڕسته بنوسێت وه ووشه‌کان په‌یوه‌ندیان به یه‌که‌وه هه‌بێت، تاکید ناتوانێت کۆسره‌ت له ئاستێکی سیاسی و ڕۆشنبیری وادا نی یه که بتوانێت بابه‌تێکی پڕ له درۆ له‌و جۆره بنوسێت.
کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له کوردستان نه‌بێت له هیچ ووڵاتێک حیسابی سفری بۆ ناکرێت، له‌به‌ر کوتله‌و کوتله‌کاری نه‌بێت و یاری تاڵهبهنای ده‌مێک بوو کۆسره‌ت تۆزی نه‌مابوو.
کۆسره‌ت به ڕاژه‌ی 0،0001 % خه‌ته‌ریاتی بۆ تاڵه‌بانی دروست بکردایه وه‌ک مامه ڕیشه‌و دهها که‌سی دڵسۆزی تری گه‌له‌که‌مان ئێستا کوژرابوو، کۆسره‌ت ته‌نها ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به په‌نی زه‌مانه، چونکه کۆسره‌ت چاوه‌ڕێ یه تاڵه‌بانی بمرێت و ببێته میرات گری تاڵه‌بانی، به‌ڵام من له ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆستی خۆشه‌ویسته‌وه پێت ده‌ڵێم هه‌رگیز ئه‌و ڕۆژه نا‌بینیت. چونکه هێرۆ زۆر گونده تره له تۆ... خه‌یاڵت خاوه کۆسره‌ت.
تۆ سه‌رۆکی ئه‌و حوکمه‌ته بووی که به حوکمهتهکهتهوه ڕات کرد بۆ سوله‌یمانی؟ حه‌قه خه‌ڵکی کوردستان بتده‌ن به دادگا، تۆ نه‌توانیت پارێزگاری له حوکمهتهکهت بکه‌ی که سه‌رۆکی بوویت ئیتر پێم ناڵێیت تۆ چ جۆره تێکۆشه‌رێکی؟؟ وه چۆن ناوی شۆڕشگێڕت له خۆت ناوه؟؟ تۆ ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی له ترسی کوڕانی که‌ره‌ج له سوله‌یمانیش خۆت نه‌گرته‌وه چویته سه‌یرانبه‌ن؟؟ به‌داخه‌وه تۆ کوردیت و ماویت له ژایندا وه به خۆت ده‌ڵێت سیاسی خاوه‌ن مێژوو، به‌ڵام تێکۆشه‌ری وه‌ک مامه ڕیشه‌و عه‌لی عه‌سکه‌ری و کاک ئارام هتد..له ژیاندا نه‌ماون.
مامۆستاکه‌ی تاڵه‌بانی سهداممه وای فێر نه‌کردوه که ئه‌گه‌ر خۆی بمرێت هیچ شتێکی به سوود جوان به‌جێ بهێڵیت، هه‌رچیش تێکۆشه‌رانی تر دروستیان کردوه پێش مردنی تێکی ده‌دات.
یه‌ک نه‌سیحه‌تی تریش بۆ کۆسره‌ت که نوسینت بڵاوکرده‌وه ئه‌م جاره حسابی ئه‌وه بکه که خوێنه‌ر ئاستی ڕۆشنبیری تۆ چاک ده‌زانێت !!! تۆ نا‌توانیت خوێهنهر فریوو بده‌ی به درۆی زه‌ردو سور.
سوپاس بۆ خوێنه‌ران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست