بۆ/ئەنجومەنى كاتى سەراى ئازادى-خەڵكى بە شەرەفى كوردستان
Wednesday, 30/03/2011, 12:00
بابەت/ بەیاننامەى پشتگیرى
بەڕێزان ئەنجومەنى كاتى سەراى ئازادى ،لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان ، رێكخراوەكانى كۆمەڵى مەدەنى و مافى مرۆڤ ، خەڵكى بە شەرەفى كوردستان ، كورد پەروەران ، هەموو ئەوكەس و لایەن وگروپ و رێكخراوانەى كە بڕواتان بەمافى مرۆڤ هەیە.
ئیمەى گەنجانى عەشیرەتى ساڵەیى بە ژن و پیاو و بە هەموو چین و توێژەكان پشتگیرى خۆمان بۆ ئازادى خوازانى سەراى ئازادى رادەگەیەنین و شەن بەشانى ئێوەى ئازادى خواز و بوێر و چاونەترس و زولم لێكراوى خێر لەخۆ نەدیوى خوێن بەناحەق رژاوى شەهیدانى شۆڕشى سپى، لە دژى گەندەڵكاران و سیستەمى تۆتالیتاری لەكوردستان رادەوەستین ،
بەڕیزان ئێمە پێمان وایە كە سەركەوتنى گەل و شكستهێنانى ئەم سیستەمە گەندەڵە زۆر نزیكە ، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو بە باشى بۆمان دەردەكەوێت كە هەموو سیستەمێكى لەم جۆرە بە چ دەردێك چووە لێرەشەوە لە ڕێگاى ئەم بەیاننامەیە بە فورسەتى ئەزانین كە سەرەخۆشى لە بنەماڵەى قوربانیانى دەستى غەدر بكەین و پێیان دەڵێین كە هاوخەمى ئێوەى بەڕێزین خواى گەورە سەبوورى هەموو لایەكمان بدات.
دیارە نەورۆزى ئەمساڵ جیاوازە لە نەورۆزى ساڵانى پێشووتر چونكە لەم نەورۆزەدا ئومێدى سەركەوتن بەدى دەكرێت بۆ رزگارى تا هەتایى لە دەستى زوحاكەكانى ناو پارتى و یەكێتى كە كوردستانیان پاوان كردووە بۆ بەرژەوەندیەكانى خۆیان و كاسەڵێسەكانیان كە وا ئەزانن تا دونیا ماوە بەم جۆرە لێى ئەخۆن و بۆیان ئەچێتە سەر بەڵام شوكر وا خەڵكى كوردستان هەستاوەتنە سەر پێ بۆ دەبەزاندنى ئەو گەندەڵكارە داوێن پیسانە لە كورسى دەسەڵات.
داوا دەكەین هەرچى زووە ئەو ئابڵوقە و گەمارۆدانە عەسكەریەى پارتى لە سەر هەولێرى دیرین هەڵبگیرێت و چیتر رۆڵەكانى كوردستان بەعس ئاسا بن بزر نەكرێن و ئەو پەرلەمانە داگیركراوە لە(31ى ئابەوە تا ئێستا) رادەستى خەڵكێكى دڵسۆز و خەم خۆر بكرێت و چیتر نەبێتە مۆڵگەى خیانەتكاران .
بۆ دەسەڵاتیش وەك چۆن خواى گەورە دەفەرموێت: (ان الله یمهل ولا یهمل) خواى گەورە مۆڵەت ئەدات بە مرۆڤەكان بەڵام حیساب بۆ وورد و درشتى شتەكان ئەكات و هیچ شتێك پشت گوێ ناخات بۆیە داواتان لێدەكەین كە هەرچى زووترە داواكاری پەپوولەكانى سەراى ئازادى جێ بەجێ بكەن با چیتى رقى پیرۆزى گەل ئەستوورتر نەبێت،
هەر لێرەشەوە داوا لە هەموو ساڵەییەكانى ناو دەسەڵات دەكەین كە هەرچى زوو پلە و پایە و كورسیەكانى گەندەڵى بەجێ بهێڵن و دەست لە پۆستەكانیتان بكێشنەوە و نەبنە دار دەستى دەسەڵات و بێنە ریزى ئازادى خوازانى كوردستان بۆ ئەوەى چیتر روورەش نەبن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست