هه‌واڵێک بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان
Thursday, 01/04/2010, 12:00
ئێمه وه‌ک ڕێکخراوی دژه‌گه‌نده‌ڵی کوردستان(Anticorruption society in Kurdistan) دروستبوونی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین، که ماوه‌یه‌که له ئه‌وروپا ده‌ستمان به‌کار کردووه، کاری ڕێکخراوه‌که‌مان دژی گه‌نده‌ڵیی و به هه‌ده‌ربردنی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستانه له لایه‌ن سه‌رۆک وسکرتێرو به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتی و حیزبه‌کانی دیکه.
له‌م ماوه‌یه‌دا نامه‌مان بۆ وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی چه‌ندین ووڵاتی ئه‌وروپا ناردووه وپرسیارمان ئاڕاسته‌کردوون له سه‌رچۆنیه‌تی فه‌رمیی وستاتوی دیبلۆماسی وسیاسیی به‌ناونوێنه‌رایه‌تێکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. ئه‌وانیش به‌به‌ڵگه‌ی ڕه‌سمی وه‌ڵامیان داوینه‌ته‌وه ، که هیچ کام له‌وانه نوێنه‌رایه‌تیی ڕه‌سمی نین، به‌ڵکو وه‌ک ئیجازه‌ی مه‌ڵبه‌ندێکی کولتوری پێیان دراوه و له یاسای مه‌ده‌نیی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپادا، هه‌مووکه‌سێکی بێگانه‌ش ئه‌و مافه‌یان هه‌یه، بۆ نموونه نوێنه‌ره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌تۆمارگای بازرگانی(Handelregister) به‌ناوی جۆرێک له بازرگانیی تۆمارکراون، که‌چی بۆ چه‌واشه‌کاریی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناوبه‌ناو له شاشه‌ی ته‌له‌فیزۆنه‌کانیانه‌وه به شیوه‌ی گه‌وره و قه‌به بۆ فریودانی ڕای جه‌ماوه‌ری کوردی باسی لیوه‌ده‌که‌ن گوایه ئه‌مانه نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمن له‌و وڵاتانه، که ئه‌مه له‌و ڕاستییه‌وه دووره.
له‌م باره‌یه‌وه ئێمه وه‌ڵامی فه‌رمی ئه‌و شوێنانه‌مان پێگه‌یشتووه و به‌رده‌وام کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین، ئیستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین به‌دواداچوون له سه‌ر سامان و پاره و موڵکه‌کانیان له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌که‌ین، ئه‌م وه‌ڵام و دۆکومێنتانه‌ش له لامان پارێزراون له‌کاتی خۆیدا بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه دوایش به پێی یاسا داوایان له سه‌ر تۆمار ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها ئێمه په‌یوه‌ندییمان کردووه به UN-Coordination واته ڕێکخراوی دژه‌گه‌نده‌ڵی له‌هه‌ریه‌ک له‌م ووڵاتانه، ئه‌وانیش په‌یوه‌ندییدان له‌گه‌ل رێکخراوی دژه‌گه‌نده‌ڵی UN دا هه‌یه، که زیاد له 100 ووڵاتی جیهان واژوویان له‌سه‌ر کردووه، مه‌به‌ستیش له‌م کاره، دیسان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریی و به‌دواداچوونی سامانی ئه‌و که‌سانه‌یه که له 19 ساڵی ڕابووردوودا له کوردستان پاره‌کانیان بردۆته ده‌ره‌وه. ئه‌م پرۆسه‌یه کاری زۆری ده‌وێت، ئێمه‌ش وه‌ک ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی پشتگیریمان زۆر لێده‌کرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ سه‌ره‌نجامی کاره‌کانمان به نهێنی وه‌رده‌گرینه‌وه، ئێمه تاڕاده‌یه‌کیش له‌م باره‌یه‌وه چووینه‌ته پێشه‌وه، هه‌مووی له کاتی خۆیدا بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێکی دڵسۆز و وڵاتپارێز، ده‌یه‌وێت هاوکاریمان بکات و زانیاریمان بداتێ، یان شکاتێکی هه‌یه به به‌ڵگه‌وه بۆمان بنێرێت .
تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه:
[email protected][email protected]به‌ره‌و دادوه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتی کوردی
ڕێکخراوی دژه گه‌نده‌ڵی کوردستان/ ئه‌وروپا
1 / 4 / 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست