هونەرمەند زیاد ئەسعەد داواكاری ریكلام بۆ هەڵژاردنی پارتی و یەكێتی رەت دەكاتەوە
Saturday, 25/04/2009, 12:00
1486 بینراوە
سەرچاوەیەكی نزیك و ئاگادار لە ئیدارەی هەردوو حیزبەكە ئاشكرای كرد، ماوەی چەند رۆژێكە هەردوو حیزبی دەسەڵات دار، داوایان لە هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) كردووە، بە پەلە بگەڕێتەوە بۆ كوردستان بۆ ئەوەی دوو كۆنسێرتی جەماوەری لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی ساز بكات، تیایدا هانی جەماوەر و خەڵكەكەی بدات بۆ ئەوەی دەنگ بە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار بدەن، لەبەرامبەر ئەو گەڕانەوەی هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) بڕ پارەیەكی یەكجار زۆر كە خۆی لە چەندین دەفتەر دۆلار دەدات و بۆی دابین كراوە، بەڵام لە مبەرامبەر ئەوەدا (زیاد ئەسعەد)داواكەی ئەوانی رهتكردۆتەوە و گوتویەتی : ئەگەر ئێوە لەو كاتەددا منتان بیر دێتەوە، ئەوە منیش لە ئێستادا پێویستم بەكەس نیە و خەریكی كاری هونەری خۆمم، من نامەوێ بەشداری ئەو گەمە سیاسیانە بكەم، كە نازانم چ مەبەست و ئامانجێكی لە پاڵ دایە، هەروەها زیاد ئاماژەی بۆ خاڵێكی تر داوە و گوتویەتی : ئەگەر ئێوە دەتانەوێ من ئەو جەماوەر فراوانەی كە هەمە لەناوەو دەرەوەی كوردستان هانیان بدەم و رێیان نیشان بدەم دەنگ بدەن بەكام لیست، ئەوە هەرگیز كاری من نیە و چونكە مرۆڤ ئازادە چۆن و بەچ شێوەیەك دەنگ ئەدات بەكێ، بۆیە ئەوە بەكاری خۆم نازانم و جەماوەرەكەی منیش زۆر دەمێكە لەچاوەڕانی ئەوەدانە من بێمەوە لایان و كۆنسێتیان بۆ ساز بكەم، سەیرە بۆچی تازە منیان بیر دەكەوێتەوە ئەی (17) ساڵه من لە كوێم ..؟ (17) ساڵە ئەو بەخششەی من كردوومە بۆ گۆرانی كوردی پێ گەیاندنی دەیان گۆرانیبێژ كە ئێستا لە گۆرەپانەكەدان و خۆیان بە گۆرانی ئاوازەكانی من بادەدەن لە سەر خەڵكی فەقیری ئەو وڵاتە، تا ئێرە هەر ئەوان لە پێش ئێمە حیسابیان بۆ كراوە، لێرەوەش با هەر ئەوان پێشرەوی بكەن و ئەو نان و خوانە پیرۆزی ئەوان بێت...
جێگەی ئاماژە بۆ كردنە هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) ماوەی (17) ساڵە لە دەرەوەی كوردستان ژیان بەسەر دەبات و كاری هونەری ئەنجام دەدات، جگه لە كاری هونەری خۆی تا ئێستا زیاتر لە (150) تێكست و ئاوازی بۆ هونەرمەندانی گۆرانیبێژی ناوەو دەرەوەی كوردستانی داناوە لەوانە (رۆژ كەریم، چۆپی فەتاح، ئەیاد حوسێن، زەكەریا عەبدوڵڵا، هێڤی، تارا رەسوڵ، ئەژدەر وەهبی، گۆڤەند رەواندزی، ئومێد بالەبان، حەسن غەفور، دیلمان دیۆ) و دەیان هونەرمەندی تر، جگە لەوانەش هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) خاوەنی جەماوەرێكی یەکجار زۆر و فراوانە لە سەرتاسەری كوردستان و دەرەوەی وڵاتیش، ماوەی (17) ساڵە زیاد ئەسعەد لە دەرەوەی وڵاتە تا ئێستا نە وەزارتێك نە دەزگایەكی پەیوەندیدار ئەو هونەرمەندەی بەسەردانێش داوەت نەكردۆتەوە بۆ كوردستان، ئەوەشیان تاكە هۆكاری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زیاد ئینتمای بۆ هیچ لایەنێكی سیاسی نیە و هەر بۆیەش پشتگوێ خراوە، ئێستاكەش ئەو حیزبانە دەزانن هیچ هونەرمەندێك بە قەدەر زیاد ئەسعەد جەماوەری نییە و ئەو هێزه جەماوەرییەی زیاد دەیانەوێ بقۆزنەوە بیهێننەوە بۆ كوردستان و كۆنسێرتی بۆ ساز بكەن، تاوەكو هانی خەڵكی بدات بۆ دەنگدان بە ئەوان، بۆیە پێویستە هەر هەموومان دەست خۆشی لەو هەڵوێستە جوانەی هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) بكەین و سڵاو كاكە زیادی دەنگ زێرین.