کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەهید یا پێشمەرگە

Friday, 20/11/2009, 12:00









ئەگەر ڕوبار بەقسە بێنم، سوپاسی پشمەرگە دەکات
سەردەمانێک بەناویدا هێمن هێمن دەپەریەوەو
نەی دەهێشت یەک تۆز شلوێ بێ.
له‌ده‌نگی هاژه‌ی ڕوبارێك کۆمه‌ڵێك ڕسته‌م خوێنده‌وه‌
سێ چوار پیتی گرێده‌دا و له‌گه‌ڵ که‌فچوڕینی خۆیدا
ده‌یکرده‌ ناوی پێشمه‌رگه‌و
‌شه‌پۆلی ماچی بۆ لێوی زه‌وی ده‌برد،
جێ پێ ی ئه‌وی له‌سه‌ر هه‌ردوك وێناده‌کرد.
ئەگەر چیاو لوتکەی به‌رز بهێنمه‌گۆ
سوپاسی پێشمەرگە دەکات
سەروەختانێ
ئەو بو نەیدەهێشت تەنیا بێ
نەبادا گەلەسەگی دوژمنان گڵاوی بکا
له‌که‌ڵبه‌زی چیاکانم ڕاهه‌ڵڕوانی
به‌سێبه‌ر و بن که‌ڵبه‌ز و گابه‌ردی زل
تابلۆی گه‌شی پێشمه‌رگه‌یه‌کی دلێری
وێناده‌کرد
به‌و وێنانه‌ ڕسته‌یه‌کی جاویدانی پێکده‌هێنا،
له‌لاپاڵی شیوێکی درێژکۆڵه‌دا و له‌قه‌دپاڵی
گردێکی ڕه‌شبۆوه‌دا ده‌یکردنه‌ قه‌دی پێشمه‌رگه‌.
ئه‌گەر تفەنگیش بێتە گۆ سوپاسی پێشمەرگە دەکات
هەتا ئێستاش..
شەڕی سەربەخۆی گەلێکی زوڵم لێکراوی پێ دەکات،
له‌تفه‌نگێکم هه‌ڵده‌ڕوانی
له‌پاڵ سولکه‌ی کانیاوێکدا دانرابو
له‌ناو چڵکی لوله‌که‌ی و خۆره‌ی جه‌سته‌ و
زمه‌خوار و قۆنداخه‌شکاوه‌که‌یه‌وه‌
پیته‌کانی پێشمه‌رگه‌که‌ی
هاوڕێ ی دێرین و دڵسۆزی لێ نوسرابو.
هەرچ شتێکی جوان وه‌گۆ بێنم،
سوپاسی پێشمەرگە دەکات،
چون هەرئەوبو !!
خۆشەویستی وجوانی وگەورەیی لەدڵدا هەڵگرتبو
بست بە بستی کوردستان و ئەم جیهانەی سەرسام کردبو
نه‌ڕوبار و نه‌کانیاو و نه‌چیای ته‌وێڵ به‌به‌فره‌.
نه‌پێده‌شت و نه‌گردۆڵکه‌ و نه‌لادێ ی میوان ناوه‌خته‌.
نه‌عاشق و نه‌مه‌عشوقه‌ و نه‌غه‌ریب و نه‌ غو‌ربه‌ته‌.
نه‌دورستان، نه‌ کوێستان و نه‌گه‌رمیان و نه‌کاکێشان.
هیچیان ناگه‌ن به‌ بیرکردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌.
بەڵام دۆستان،
ئەگەر پێشمەرگە بێتە گۆ چ ده‌بێژێ؟
ڕاتان وایە،
جگەلە هەوادارو دۆستی شەهید،
جگە لەکوردێکی شەهیدی ڕیگای ئازادیدا،
سوپاس و ستایشی بۆ کێ بێ ؟!
ئەگەر وایە ، باهەموومان،
سوپاس و ڕیزو وەفامان بۆشەهیدبێ،
سەری بڵندمان لەئاست گەورەیی ئەواندا بانەوی بێ،
مادام وایە،
با نێرگز و گوڵاڵە سورەی بەهاری نەورۆزم
بدەین لەیەخەی شەهیدان،
چون هەرئەوان بون،
دوێنێ و ئیمڕۆ و سبەینێمان دەنەخشێنن،
ئەگەر وایە،
بۆ وەفاوخۆشەویستی ئەوان،
باڕێز بگرین لەئازادی ودیموکراسی و
کۆمەڵگای کوردستانم
ئەوەیە وەفا بۆ شەهید وپێشمەرگە
نەک نانبڕین نەک نانبڕین . نەک نانبڕین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە