ئایا سەرکردایەتی پارتی دەتوانێ لێکۆڵینەوە لەگەڵ بەرسی لقی دوو بکات ؟
Thursday, 14/10/2010, 12:00
ئەوەی ڕاستی بێت ئاشکرایە ڕێژەی ڕێکخستنەکانى پارتی لە شاری هەولێر دەگاتە (128000) ئەندام دەبوایە لە شاری هەولێر (128) کەس بۆ ئەندام کۆنگرە دەربچێت ئەم ڕێژەیەش واقیعە بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە بۆ تەنها (52) کەس لەڕێژەی (128) کەس لەشاری هەولێر بۆ ئەندام کۆنگرە دەرچوون ؟ ئەزانن بۆ ؟ لەبرئەوەی بەرپرسی لقی دوو ساڵانێکە تەنها گرنگی بەو کەسانە دەدات کە پیاوی تایبەتى ئەون و ئەو پیاوانەش تەنها خەریکی ئافرەتی جوان و زەوی موساتەحەو فیزەی شنگڵ و ئۆتۆمبێلی شاز و خۆ دەرهێخستن و ملشکانی کادیرو ئەندامان و هتد...ئەو کەسانەش فەرامۆش کراون کە دڵسۆزی پارتین ئەمە چەندین جارە پارتی لەسەر دەستی (پشتۆ نا سادق) لە هەولێر شکست دێنێت هەروەها ڕێکخستنەکانی پارتی توشی نەزۆکی (عقم) هاتووە یانی تاکو (پشتۆ) و مافیاکانی لەهەولێر دەسەلات داربن چاوەڕوانی هیچ مندڵێکی تر مەبن لە پارتی لەدایک بێت بۆیەش پەنا بۆ تەزویر ئەبەن ئەزانن هیچیان نەچاندووە تاکو بیدوورنەوە ، ئەم ڕەفتارەی بەرپرسی لقی دوو و مافیاکانی وای لە دڵسۆزانی پارتی کردووە کە هەڵوێست لە بەرامبەر ئەم ڕەفتارەی جەنابیان وەربگرن بەلایەنی کەم بەشداری لەو هەڵبژاردنە ساختەیە نەکەن و دەنگ بۆ ئەم مەیمونانە نەدەن ، هەروەها تاکو ئێستا سەرکردایەتی پارتی بۆ یەک جاریش لێپرسینەوەی لەگەڵ کوڕی ئەو بێوەژنە نەکردووە کە وایە کەس نازانێ بەرپرسی لقی دوو ج مەرامێکی هەیە ئایا پێتان وانیە بەنیازی دەرهێنانی ڕەگ و ڕیشەی پارتی بێ لە شاری هەولێر ؟ نا نەک تەنها ئەوەندە لەوەتەی (نێچیروان) بارزانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی جێهێشتووە (پشتۆ نا سادق) دەرفەتی وەرگرتووە وە بەهاوکاری (ئازاد بەرواری) و بەرپرسی ئەو لیژنە ناوچانەی مافیای ئەون کەوتونەتە دەرکردن و لادانی دەیان کادیری حزبی و ئیداری بەتوانا بەبیانوی پیاوی (نێچیروان)ن ئەوەش ئاشکرایە جێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی (مسرور) بارزانیە لەبەر ئەوەی (پشتۆ) بەئاشکرا لای مافیاکانی باس دەکات پشتۆ نازانێ مافیاکانی چەند (جلێسن) بە یەک دەعوەت هەموو نەهێنیەکانیان لەسەر مێز دادەنێن و هەندێکیشیان ئەو بەرو ئەو بەر دەکەن بۆ پاروە نانێ بەڕاستی پیاوەکانت جێگای متمانەن ، ئەم هەموو ڕەفتارەی پشتۆ بە شاری هەولێر دەکات لە پای چى بۆ دیارە ئەو شارە گەورە پیاوی تیانەماوە تەنها ئەو خاینەنەبێ من نازانم چۆن ڕێگا بەکوڕی ئەو بێوەژنە دەدرێ یاری بە شاری هۆلاکۆ بەزێن بکات تۆبڵێی بەنیازی وەرگرتنەوەی تۆڵەی هۆلاکۆی لە هەولێر نەبێت ؟ بۆ نا ئەو یاری لە نێوان کوڕی ئەم دوو سەرکردە خەبات گێڕ و ماندوو نەناسە ئەنجام بدات هەولێر چیە ؟ کێ لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکات کێ ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست