رونكردنەویەك لە ئۆفیسى هەولێرى هەڵبژاردنەكانەوە بۆ پێگەى كوردستان پۆست و خاوەن بابەتى (ڤایرۆسى فەرمانبەرى بن دیوار كۆمیسۆنى باڵاشى گرتەوە
Thursday, 17/09/2009, 12:00
راگەیاندن
لە رێكەتى (13/9/2009) لە سایتە بەڕێزەكەتان وتاریك بڵاوكراوەتەوە بە ناوى (ڤایرۆسى فەرمانبەرى بندیوار كۆمیسیۆنى باڵاشى گرتەوە) گوایە یەكێك لە راهێنەرەكانى كۆمیسیۆن ئەم بابەتەى نووسیوە....ڕاگەیاندنى ئۆفیسى هەولێرى هەلبژاردنەكان بە پێویستى زانى ئەم چەند ڕوونكردنەوەیە بدات بە سایتى كوردستان پۆست بەو هیوایەین بڵاوى بكەنەوە.
(دەقى ڕونكردنەوە)
ئەو كەسەى بە ناوى (مدریبەكى كۆمیسیۆن) ئەو بابەتەى بڵاوكردۆتەوە بە دڵنیاییەوە ئەیلێین كە خاوەن بابەت بە هیچ جۆرێك مودەریب نیە چونكە زانیاریەكانى جگە لە قسەى ناڕاست و هەڵبەستراو و درۆ، هیچ شتێكى تێدا نیە پێى بگوترێت (راستى) بە بەڵگەى ئەوەى :
1 كاتێك نووسەر باسى كاك محمد ناوێك دەكات گوایە بن دیوارە و كوڕە خوشكى بەرێوەبەرە..... رایدەگەیەنین كە هەیچ مودەریبێك بە ناوى كاك محمد لە ئۆفیسەكەمان بوونى نیە
2- بەڕێز بەرێوەبەری ئۆفیس هیچ كوڕە خوشكێكى نیە بەو ناوەوە و تەنها كوڕەخوشكێكى تەمەن (3) مانگانی هەیە و ئەویش هەر لە كوردستان نیە.
3 سیستمی كاركردن لە كۆمیسیۆن بەشێوەیەكە كە هیچ كەس ناتوانێت خۆی لە كاركردن بدزێتەوە، ئەمە بێجگە لەوەى میكانیزمی دامەزراندن بە چەندین قۆناغ و لێژنەدا تێدەپەرێت هەر لە ئۆفیسى پارێزگا تاوەكو ئۆفیسی نیشتمانى و راوێژكردنی نوینەری نەتەوە یەكگرتوەكان.
راگەیاندنی ئۆفیسى هەولێر بۆ هەڵبژاردنەكان
16 / 9/ 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست