کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە دوای خاوەن شکۆ (تاڵەبانی) شاژن (هێرۆ) یەکێتی بەرەو کوێ ئەبات؟

Friday, 12/07/2013, 12:00

1745 بینراوە







سەروەت و سامان و دەسەڵات نایەڵێت بازرگانە سیاسیەکان باش بیر بکەنەوە .

4-06-2011 وتارێکم نوسی لە ژێر ناونیشانی: (ژیانی سیاسی پیاوە نەخۆشەکە کۆتایی هات) . جگەلەوەی پێشبینیەکی ڕاست دەرچوو ، لە هەمان کات ئامۆژگاریش بوو . بەڵام پێ ئەچیت نە تاڵەبانی و نەئەوانەشی خۆیان پیاهەڵواسی بوو لە خەمی تەندروستی (تاڵەبانیدا) بوبێتن . (تالەبانی) هێندە تامەزرۆی هەبوو بۆ کورسی هەرگیز نەیئەویست دەستی لیببێتەوە ، چواردەورەکەشی لەبەر هیچ لەبارا نەبوونیان و لە پێناوی مانەوەی خۆیان ژیانی ئەم نەخۆشەیان هێندەی تر خستە مەترسیەوە !
نەشیروان مستەفا لە بیرەوەریەکانیا ئەڵیت: کاتیک جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بووم ، هەرگیز نەم ئەزانی سەروەت و سامانی یەکێتی چەندە؟ هیچ بڕیارێکی سیاسیشم بەدەست نەبوو . کەواتە هەموو ئەندام مەکتەب سیاسیەکانی تریش وابوون . یەکیتی ئێستا حیزب نیە، بەڵکو کۆمپانیەیەکی زەبەلاحی بازرگانیە . لێرەوە تێدەگەین ئێستا تەواوی سەروەت و سامانی یەکێتی لە ژێر دەستی (هێرۆ)ی ژنی تاڵەبانیدایە . ئەوەش ڕوونە کێ لە سەر خەزێنەکەبێت بڕیاری سەرەتای و کۆتایی لای ئەوە .
تۆپەکە لە بەرپێی هیرۆیە ، چونکە هەم هەریسەکە هەم بڕیارە سیاسیەکە لە دەستی ئەوە . ئەوانیتر تەنها بۆیان هەیە سەیری تۆپەکە بکەن یان لە دەرەوەی یاریگاکە تۆپەکە بێننەوە . کۆسرەت دەمێک بوو نامەی نارد بۆ تالەبانی و وتی: سەرمدای لەبەرد من تامردن ملکەچی ئیوەم . لە رووی جەماوەریش کۆسرەت پیگەی جەماوەری نەماوە ئەوەی ئەوی وەک دیکۆرێک هێشتبۆوە تەنها تالەبانی بوو ، بۆیە ئەوەی کۆسرەت ئەیەویت هەر وەک جێگری یسکرتێری یەکێتی بمێنێتەوە . داوایەکی ساکاری تریشی ئەبێت کوڕەکەی بکرێت بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی .
(بەرهەم ساڵح) لە رووی جەماوەریوە ساڵانی رابردوو تۆزە پێگەیەکی لە سلێمانی و دەورو بەری پەیدا کردبوو . کاتێک بۆ بە سەرۆک وەزیرانی کابینەی (6) ، بزوتنەوەی گۆڕان ڕووتی کردەوە و ئەو پێگە جەماوەریەشی نەما . ،کەسیکی ناسراوە لە رووی دەرەوە بەڵام هەریسەکە لای ئەم نیە ، ئەمیش تالەبانی هیناویەتە پیشەوە کەسیکی نەرمیشە ناتوانێت جڵەوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بگریتە دەست بەلام لە پۆستی جیگری سکرتاری ئەمینیتەوە. ڕەنگە بکرێتە بە دیلی تالەبانی لە بەغداد .
(.مەلا بەختیار) لە رووی پیگەی جەمەواریەوە هیچ نیە ، ئەوەی ئەوی بردە پێشەوە تالەبانی بوو . بە هیچ جۆرێک هیچ بەرهەڵستیەکی هێرۆ ناکات کێ پیشنیار بکات . بەلام لیرە شتێک هەیە کچی مەلا بەختیار ژنی (پاڤێڵی جەلال تالەبانیە) بۆیە ئەگەرێکی زۆر بەهێز هەیە کە (پاڤێڵ) بکریتە سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان . ئەگەر بیریشتان بیت تالەبانی بۆ ماوەیەکی زۆر (پاڤێڵی) کرد بە لێپرسراوی (دەزگای دژە تیرۆر) تا لەوێوە فێر بێت چۆن کە سەرۆکایەتی کرد جڵەوی دواکەوتوەکانی لە دەست بگرێت . مەسعود بارزانی بەم قۆناغە تێپەڕی و بووبە سەرۆکی پارتی . زۆرێک لە ولاتە دیکتاتۆرو بنەمالەییەکان ئەم ڕێگایە ئەگرنە بەر تا کورەکانیان شو‌ێنی باوکیان بگرنەوە .

(قوباد تالەبانی) ڕەنگە هێنانەوەی و داتاشینی پۆستیک بۆی لە کابینەکەی (نێچیر) ئامادەکاریەک بێت بۆ ئەم مەبەستە، تا لە بنەمالەی بارزانی نزیک بێت بۆ بەردەوام بوون بە ڕێکەوتنی ستراتیژی ، تا بتوانن خۆیان ڕابگرن. بەڵام هیچ شانسێکی بوون بە سکرتێری گشتی نیە . سکرتێری یەکیتی نیشتیمانی بۆ ماوەیەکی دریژ خایەن لە دەستی (هێرۆ) ئەبێت . بیریشتان نەچیت ئەگەر تالەبانی نەمریت کەنفت بێت لە سەر جێگا، ئەوا وەک سکرتیر ئەیهیڵنەوە تەنها بە ناو . هەر کاتێک (پاڤێڵ) ئامادە ئەبێت دەکرێتە سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی . چارەنوسی تالەبانی و (مەلا مستەفا) زۆر لەیەک ئەچێت . سالانێکی زۆر دوای ئاشبەتاڵ (مەلا مستەفا) لەسەر جیگا بوو، بەلام بە ناو هەر سەرۆکی پارتی بوو . کارەکان لە دەستی مەسعود بوو نەک ئیدریس دوای مردنیشی راستەوخۆ (مەسعود) بوبە سەرۆکی پارتی.

تێبینی: ئەم وتارە و بەشەکەی تری لە ڕێکەوتی (20-12-2012) و(21-12-2013) دوای جەلدەکەی تالەبانی نوسیومەو لە پەیجی تایبەتی خۆم لە فەیس بووک بڵاوم کردۆتەوە

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)