کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


زۆر گرنگ... ناکۆکییه‌ تونده‌کانی نێوان هه‌ردوو کوتله‌کانی نێو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خوێنڕشتنی لێکه‌وته‌وه‌.

Wednesday, 18/02/2009, 12:00

1971 بینراوە


سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ ده‌زگای پاراستن بۆ کوردستانپۆستی ئاشکراکرد که‌ دووێنێ شه‌و له‌ کاتژمێری 1ی نیوه‌شه‌ودا چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو ته‌قه‌ له‌ خاوه‌ن کۆمپانیایه‌کی گه‌وره‌ی مالدیڤی ده‌که‌ن و سکرتێره‌که‌ی خه‌لتانی خوێن ده‌که‌ن که‌ له‌ ریگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بوون بۆ شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان له‌ نزیک هۆتێل خانزاد.
سه‌رچاوه‌که‌ دریژه‌ی داێی و ووتی: ده‌ستبه‌جێ کچه‌سکرتێره‌که‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات و چه‌کداره‌کانیش هه‌لدێن بۆ شوێنێکی نادیار. شوینی رووداوه‌که‌ له‌ نزیک قوتابخانه‌ی شوه‌یفاتی ئه‌مریکی - لوبنانی بوه‌ که،‌ قووتابخانه‌یه‌که‌ کوڕ و کچه‌که‌ی نێچیر تێیدا ده‌خوینن.
چیگای باسه‌ سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی بۆ بوونی ناکۆکیی توند له‌ نێوان نێچیر و مه‌سرور دا کرد و،  ووتی: نێچیر ئه‌و کۆمپانیایه‌ی هێناوه‌ بۆ دورستکردنی دوو پاڵاوتگه‌ له‌ هه‌ولێر و به‌رده‌ره‌ش و پشکی شێری له‌ هه‌ردوو پاڵاوتگه‌دا هه‌یه‌ ‌، ئه‌م کاره‌ی نێچیر بۆته‌ جێگای ناره‌زایه‌تییه‌کی زۆر بۆ مه‌سعود و مه‌سرور ، بۆیه‌ ویستیان په‌یامێک بده‌ن به‌و کۆمپانیایه‌ دوو شیمانه‌یان پێبده‌ن که‌ : ئه‌وانیش یا کوردستان جێبهێڵن ،و یاخود ئیتفاق له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش بکه‌ن و ئه‌وانیش وه‌ک نێچیر پشکیان هه‌بێت.
هه‌ردوو ساڵ له‌مه‌وپێشدابوو له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ییدا له‌سه‌ر هێنانی کارگه‌یه‌کی شووشه و دیاریکردنی پشکه‌کان،‌ له‌ به‌رده‌م مه‌سعود، نێچیر که‌وته‌ به‌رده‌م هێرشێکی توندی ماکسی(بابۆ) کوڕه‌ بچووکی مه‌سعود و بریندارکرا و به‌په‌له‌ گه‌یه‌نرا ده‌ره‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ریی.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)