کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌هۆی‌ كڕینی‌ كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ كه‌ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمدا ئیمزاكردوه‌، كۆمپانیایه‌كی‌ چینی‌ له‌كێبڕكێی‌ سه‌ودا نه‌و

Sunday, 04/10/2009, 12:00


به‌هۆی‌ كڕینی‌ كۆمپانیایه‌كی‌ سویسرییه‌وه‌ كه‌ گرێبه‌ستی‌ نه‌وتی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمدا ئیمزاكردوه‌، وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق كۆمپانیای‌ سینوبكی‌ چینی‌ له‌به‌شداریكردن له‌كێبڕكێی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ سه‌ودا نه‌وتییه‌كان دورخسته‌وه‌.
عه‌بدولمه‌هدی‌ عه‌میدی‌ جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كان‌و مۆڵه‌ت له‌وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت رایگه‌یاند: "به‌هۆی‌ كڕینی‌ كۆمپانیای ئه‌داكس پترۆلیۆم كۆرب كه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌رقاڵی‌ كاركردنه‌، كۆمپانیای‌ سینوبكی‌ چینی‌ له‌به‌شداریكردن له‌خولی‌ دوه‌می‌ ئیمزاكردنی‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتدا دورخراوه‌ته‌وه‌".
وتیشی‌: "وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت پێی‌ وایه‌ سینوبك شیاوی‌ ئه‌وه‌نییه‌ به‌شداریی‌ له‌خولی‌ دوه‌می‌ كێبڕكێی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ گرێبه‌سته‌كاندا بكات تا ئه‌و كاته‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌داكس ده‌گۆڕێت".
مانگی‌ رابوردو، وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق رایگه‌یاند: "كۆمپانیای‌ سینوبكی‌ خستوه‌ته‌ لیستی‌ ره‌شه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیای‌ ئه‌داكسی‌ كڕیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كارده‌كات".
پێشتر وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق بڕیاریدا هه‌مو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا هه‌یه‌ له‌كاركردن له‌كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ عێراق بێبه‌شبكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە