بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سەرۆک تۆمان قبووڵ نیە!

Tuesday, 30/04/2013, 12:00


سەرەتایەکی کورت:
بنەماڵەی بارزانی قبوڵیان نیە له‌ خۆیان زیاتر کەس سەرۆکی کورد بێت، ئه‌وان خۆیان به‌ گه‌وره‌تر ده‌زانن له‌ هه‌موو کورد، تەنانەت خودی مەسعود بارزانی لە زوربەی زۆری کۆبوونەوەکان و بۆنە فەرمی و نافەرمیەکانیشدا، هەمیشە ئەو دوا کەس دەچێتە ناو هٶڵ و شوێنی دانیشتنەکان، بۆئەوەی تەواوی ئامادەبووان لەبەری هەڵبستن،دەگێرنەوە جارێک لەیەکێک لەسەردانەکانی بارزانی بۆ بەغدا،دەیەوێت لەگەڵ ئەندام پەرلەمانە کوردەکان دابیشێت و بۆ ئەوە مه‌بەستە داوەتیان دەکات، بەڵام یەکێک لەئەندام پەرلەمانەکان، بەئەنقەست خۆی دوا دەخات ، بەجێی ئەوەی مەسعود بارزانی دوا کەس بچێتەوە ناو هۆڵی کۆبوونەوەکە، ئەو ئەندام پەرلەمە دوا کەس دەبێت، ناچار مەسعود بارزانی لەبەری هەڵدەستێت و پێشوازی لێدەکات! هەرچەندە لەکاتی ڕوداوکانی ١٧ ی شوباتدا،کە بارزانی لە ئیتاڵیا ڕای گەیاند ، ئه‌گەر ٥٠ هەزار کەس ئەوی قبوڵ نەبێت، ئەو ئامادایە واز لەسەرۆکایەتی بهێنێت، دوای ئەم لێدوانە کەمپێنێکی ئیمزا کۆکردنەوەدا ، سەدان هەزار کەس واژۆیان کرد بەناوی (سەرۆک من تۆم قبوڵ نیە) کاتێکیش گەڕایەوە، ئەم شپرزەیە پێوە دیار بوو، ڕای گەیاند، کە ئەو جارێکی تر خۆی بۆ سەرۆکایەتی هەرێـم هەڵنابژێرێتەوە، کەچی ئێستا به‌ ده‌یان بڕوبیانوو، حیلە شەرعی و که‌لێنی یاسا، دەیانەوێت بۆ چوار ساڵی تر خۆی بکاته‌وه‌ به‌ سەرۆک، لێ لە ماوەی ئەم هەشت ساڵەی دەسەڵاتی بارزانی چەنده‌ کارەسات بەسەر خەڵکی کوردستان هاتووە و من ئه‌وه‌یان لێ دەگەرێم بۆ خوێنەران.

پارتی ووڵاتی چین.

ئەمە ئەو نوکتە سیاسیە بەدوای دوا هەڵبژاردنی 25ی تەمموزدا هات، هەر ڕوداوێک و پێشهاتێکی سیاسی ئەم وڵاتە، نوکتەی سیاسیشی لێدەکەوێتەوە، نوکتەکە لەوە هات کەپارتی ساختەکاریەکی یەکجار زۆری کردبوو، بەتایبەت لەهەولێر ناوچەی بادینان.هەندێک دەڵێن نوکتەکەی هی جەلال تاله‌بانییه‌، هەندێکی تریش بە هی حەمەی حاجی مەحمودی ناو دەبەن.
بەهەرحال بوونی ئەم نوکتە سیاسیە گاڵتە جاریە ساختەکاری کۆنترین حیزبمان بۆ دەردخات، وەک نوکتە چەند خۆش و جێگای پێکەنین بێت، بەڵام لایەنی نێگەتیفیشی هەیە، کەجۆرە دڵ ساردیەک لای حیزبەکانی ترو جەماوەر دەردەخات، ڕەنگە بگەنە ئەو قەناعەتەی مادام پارتی هەر دەیباتەوە و هەر تەزویر دەکات ،کەواتە ئەوان بۆچی خۆیان ماندوو بکەن، بچنە سەر سندوقی دەنگدان، بۆیە دەبێت بەهەمو لایەک لەجیاتی ئەوەی پێمان وا بێت، کە پارتی هەر دەیباتەوەو ساختەکاری دەکات، با ڕێگایان لێ بگرین بەهەر شیوەیەک کە بۆمان دەکرێت!! ئە نوکتەیەش جگە لە نوکتە هیچ ئەزژشیکی تری نەبێت
چۆن دژی هەڵبژاردنەوەی بارزانی بوه‌ستین بۆ جاری سێهەم؟

ئەمڕۆ گەرمترین پرس، ئەو پرسەیە کە هیچ یاساو و ڕیسایەک لەم هەرێمەدا ڕێگا بە خۆ هەڵبژاردنەوەی نادەن، هەر چەندە هەرچی یاسا و ڕێسا لەم دەڤەردە لە ژێر ڕەحمەتی خۆیاندایە! ئه‌گەر پارتی توانی بەهەرنرخێک بێت، ئەمە بەسەرماندا بسەپێنیت، دەبێ هەڵویستی ئێمە چی بێت، کە لەو ناوەدا ، گۆڕان بەشی شێری بەردەکەوێت.
پرسیارەکە لێرە ئەوەیە: ئاخۆ گۆڕان پەنا دەباتە بەر خەباتی شەقام؟
ئەندام پەرلەمانەکانی گۆڕان، ئامادەن ، واز لە پەرلەمان بهێنن؟
یاخود، گۆڕان جارێکی تر دەکەوێتە ململانێی هەڵبژاردنەوە، یان سەودایەکی سیاسی دەکات. ئەمانە هەمووی ئەگەرن..

هەلوێستی ئەم دوایەی یەکێتی..
پرسیارێکی تر ئاخۆ جەماوەری یەکێتی کە تا سەر ئیسقان ناڕازین لە هەڵبژاردنەوەی بارزانی، چ هەلوێستێک دەنوێن، ئایا ئەگەری ئەوە هەیە یەکێک یان چەند کەسێک لەسەرکردایەتی هەڵوێستێکی جیدی وەر بگرن، بێن بە هانای جەماوەرەکەیانەوە؟
یەکێک لە پێشهاتە چاوەروان نەکراوەکان، ئەوە بوو، کە لە غیابی تاڵەبانیدا، ئەگەری ئەوە هەبوو یەکێتی بەلای گٶراندا بێت، تا ئێستا بەشێکی زۆر لە چاودێران پێیان وابوو، ئەوە خودی تاڵەبانیە، نەرمی دەنوێنێت، هەرچەندە جارێک لەیەکێک لە کۆبوونەوەکان، کاتێک تاله‌بانی ڕووبەڕوی ڕەخنە دەبێتەوە لەلایەن کادیرانی یەکێتیەوە، ڕاشکاوانە دەڵێت ئەگەر ئەو نەرمیە نەنوێنم دەبێ شەڕ بکەین، شەڕیشمان تاقی کردوە، پارتی ئەوەیە کە هەموومان دەیناسین.
هەرچەندە جارێکی تر دەنگە ناڕازیەکانی یەکێتی و بەتایبەت کادیرانی ناوەڕاست و خوارو و بەشێک لەسەرکردایەتیش بەهەموو شێوەیەک دژی ئەم نزیک بونەوە تازەیەی یەکێتین و بەتایبەت خۆ هەڵبژاردنەوەی بارزانی بۆ جاری سێهەم، هەرچەندە بەپێێ دوا زانیاریەکان هەریەکە لە کۆسرەت ڕەسوڵ و بەرهەم ساڵح دژی هەڵبژاردنەوەی بارزانین، بەڵام تا ئێستا ئەم دوو جێگرەی تاڵەبانی بە ڕاشکاوی ئەم هەڵویستەیان دەر نەبڕیوە خۆ ئەگەر بێتو کارێکی لەم شیوەیە بکەن ئەوا گۆمەکە بەته‌واویی لە پارتی دەشڵەقێنن، دەڵین مێژوو خۆی دووبارە ناکاتەوە، کەچی لێرەوە مێژوەکە پێچەوانە بۆتەوە لە نێوان پارتی و یەکێتیدا. دوای دروستبوونی گۆڕان و جیابونەوەی بەشێکی بەرچاوی کادیرانی یەکیتی و بەشێکی سەرکردایەتی، یەکێتی پێویسی بەپارتی بوو تا پارسەنگی بۆ ڕابگرێت و ئیشتاشی لەگەڵدا بێت، هەموو ڕۆژیک دەیدەنەوە بەجاوی سەرانی یەکێتی و جەماوەرەکەیاندا، کەچی ئیستا پارتی به‌ که‌ڵه‌گایی وەک هێزی یەکەمیش خۆی وێنا دەکا و خاوەنی زۆرتین هێزی سەبازی و سەورەت و سامانە، پەنا دەباتە بەر دوا وەرەقەی خۆی ، یەکێتی ئەمجارە پارتی ڕزگار دەکات، کە دەبێت نەیکات.
هیشتا چەند مانگێکی ماوە، هەرچەندە وادەی هەڵبژاردن دیاری کراوە، ئەو پرسە یەکلایی نەبۆتەوە، پارتی لەناوچەی بادینان سەدان هەزار کوردی هەردو پارچەی باکورو ڕۆژ ئاوای کوردستانی ناو نوس کردووە بۆ کاتی دەنگدان، یەکێتیش خەریکی ناو نووسکردنی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتە، کەواتە ئەمجارەش ساختەکاری بەڕیوەیە. حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانیش هیچ هەڵوێستێکی ڕوونیان نییە، جگە لە ڕاگەیاندەکەیان...
خاڵیکی تریش کە پێویستە قسەی لەسەر بکرێت، ئەوەیە کە بەشێک لە خەڵکی ناڕازیی دژ بەهەڵبژاردنن، بروایان بە خەباتی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان نییە، کە خۆیان لە نووسەرانی کوردستانپۆست و کوردستانپۆستیەکان دەبێنەوە، بەڵام دەکرێت بپرسین ، ئاخۆ لە جیاتی ئەوە، چ جۆرە خەباتێک ئەمڕۆ لەکوردستاندا بوونی هەیە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە