لە شارى كەركوك 31مین ساڵیادى دامەزراندنى پەكەكە پیرۆزو گۆشەگیرى سەر رێبەر ئۆجەلان شەرمەزار كرا
Saturday, 05/12/2009, 12:00
دوێنێ واتە 4-12-2009 لە هۆڵى مامۆستایانى شارى كەركوك پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان بۆ بەرزراگرتنى 31مین ساڵیادى دامەزراندنى پەكەكە ئاهەنگێكى سازكرد كە لە كاتژمێر 1ى پاش نیوەڕۆ دەستى پێكردو سەرەتا بە دەقیقەیەك بۆ گیانى پاكى شەهیدان راوەستان و پاشانیش دیار غەریب سەرۆكى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان 31مین ساڵیادى دامەزراندنى پەكەكەى لە رێبەر ئۆجەلان و گەلى كوردو ئازادیخوازان پیرۆز كردو گووتى، لە كاتێكدا یادى 31مین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى كرێكارانى كوردستان پەكەكە دەكرێت ئەوە 11 ساڵە رێبەرى گەلى كورد بەڕێز ئۆجەلان كە لە ئەنجامى پیلانگێڕییەكى نێو دەوڵەتییەوە رفێنراو رادەستى دەوڵەتى توركیا كرا لە زیندانى ئیمراڵیدایە بە تەنها چەندین جار رووبەڕووى ئەشكەنجەى جەستەیى و دەروونى بۆتەوەو ژەهراوى كراوەو دواین جاریش لە ئەنجامى ئەو نەخشەرێگەیەى كە بەڕێزى بۆ راى گشتى و چارەسەرى كێشەى كورد پێشكەشى كرد لەلایەن دەوڵەتى تورك دەستى بەسەردا گیراو حكومەتەكەى ئەردۆغان بۆ هەڵخەڵەتاندنى راى گشتى باس لە چارەسەرى پرسی كورد دەكات تایبەت بێ رێبەر ئۆجەلان و پەكەكە و دەتەپە كە ئەوان نوێنەرى كوردن لە هەمانكاتدا گۆڕینى شوێنى بەڕێز ئۆجەلان وەكو خۆى بەناوى كردبوو كە ئەمە كودەتاى 17 نۆڤەمبەرە شوێنێكى وا كە شیاو نییە بۆ ژیان كردن و بە كەڵكى كەسێكى ئاسایى نایەو بگرە رێبەر ئۆجەلان لە زینداندا تووشى چەندین نەخۆشی بووە بۆیە لە یادى 31مین ساڵیادى دامەزراندنى پەكەكەدا بانگەوازى لە سەرجەم كوردان و تایبەت باشوورى كوردستان ب چ ین و توێژەكانییەوە خاوەندارى لە شەرەفى كورد دەركەون و خاوەندارى لەو بەهاو نرخانە بكەن كە ئەمڕۆ گەلی كورد لە سایەى رێبەر ئۆجەلاندا وەدەستى خستووە، چۆن بیریتان و زیلان و ڤیانەكان بوونە پەرژینێك لە دەورى رێبەر ئۆجەلان پێویستە بەو شێوەیەش خاوەندارى لە رێبەر ئۆجەلان بكەین گەر پەكەكەو رێبەر ئۆجەلان نەبێت ئەو دەسكەوتەى كە ئەمڕۆ لە باشوورى كوردستاندا هەیە لە ماوەى 24 سەعاتدا دووژمنانى گەلى كورد خراپى دەكەن. لە كۆتایدا دیار غەریب ئەوەشى گووت كە ئۆجەلان بۆ گەلى كورد هێڵى سوورەو با كەس سەبرى كورد نەپێوێ. پاشانیش بەیاننامەى هەریەك لە ئەنجومەنى ژنان و تەڤگەڕى ژنانى ئازادیخوازى كوردستان و حزبی شیوعى كوردستان لقى چەمچەماڵ خوێندرایەوە لەلایەن تیپى مۆسیقاى شەهید ڤیانى سەر بە كۆمەڵى هونەرى دیجلە هەریەك لە تریفەو زارا رۆژهەڵاتى فەلاح خالقى و حەمید مستەفا بە گۆرانی و سروودە نەتەوەییەكان ئاهەنگەكەیان گەرموو گوڕكردو جەماوەریش بەدەم گۆرانییەكانى سەرۆك ئاپۆو ئۆرەمارو دروشمەكانى با كەس سەبرمان نەپێ و وێى سڵاو سڵاو ئیمراڵى سلاو بە پانكارتەكانى سڵاو لە هزرى ژیانەوەى كورد بە پێشەنگایەتى پەكەكەو بە ئالاكانى كەجەكەو پەكەكە پارتى چارەسەرى تا كاتژمێر 4و نیو بەردەوام كرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست