راپۆرته هه‌واڵ له سه‌ر باری ته‌ندروستیی و گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌لال تاله‌بانی
Saturday, 18/05/2013, 12:00
هه‌رچه‌نده ئێمه بڕیارمان دابوو، که له سه‌ر باری ته‌ندروستیی و نه‌خۆشییه‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانی، چیدی قسه نه‌که‌ین، هه‌رچییه‌ک رۆژانه وه‌ک هه‌واڵ ده‌گوترێ و ده‌نووسرێ بڵاویان نه‌که‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تیی کاتێک ئه‌و هه‌واڵانه ده‌بنه سه‌ودا و مامه‌ڵه‌کردنی سیاسیی، هه‌ر لایه‌ن و راگه‌یاندنێک به جۆرێک قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن، یان چیرۆک و رووداوی له‌سه‌ر ده‌هۆننه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌مه جگه له گاڵته و یاری کردن به عه‌قڵی خه‌ڵکی هیچی دیکه‌ی لێناکه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر قووڵتریش لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکه‌ین هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه بێڕێزییکردنیش که حیزب و میدیاکان سووکایه‌تیی به‌و میلله‌ته ده‌که‌ن، هه‌ر رۆژه‌ی سیناریۆیه‌ک دروست ده‌که‌ن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به زیاتریشه‌وه که باسکراوه، یان بۆ داهاتوو باس ده‌کرێت، ئێمه وه‌ک رێزگرتن و تێگه‌یشتنمان بۆ ئه‌و سروشته‌ی هه‌موو وه‌ک مرۆڤ دروست بووین و له ته‌مه‌نێکدا ده‌بێت ماڵئاوایی له ژیان بکه‌ین، ئاواش له که‌سایه‌تیی تاله‌بانی ده‌ڕوانین و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و رابردووه ده‌بێت که هه‌ریه‌کێک بۆ خۆی ده‌نووسێته‌وه، له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه ئێمه بێده‌نگیمان هه‌ڵبژارد، ماوه‌یه‌که قسه‌مان له‌سه‌ر باری ته‌ندروستیی تاله‌بانی نه‌کردووه، جگه له‌وه‌یش ئه‌و سه‌رچاوه و به‌رپرسانه‌ی که تا ئیستاش به‌رده‌وام قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن، هه‌موو ناڕاستگۆ قسه ده‌که‌ن، له رابردوودا ئێمه‌شیان خسته هه‌ڵه‌وه و چونکه وه‌ک سه‌رچاوه متمانه‌مان پێیان ده‌کرد و زانیاری هه‌ڵه‌یان پیداین. له‌وه‌ی شه‌وی رابردوو که له‌به‌ر ده‌م مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیی و مه‌کته‌بی سیاسیی و ده‌زگا و شوێنه ره‌سمیه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی روویان دا، له جاده و سه‌قامه‌کان چه‌کداره‌کانی یه‌کێتیی ته‌قه‌ی خۆشییان به‌سه‌ر شاردا کرد و زیاتر له 20 برینداری لێکه‌وته‌وه، نرخیان بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵکیی نه‌دا، ته‌نانه‌ت مێدیاکانیش ئه‌م لایه‌نه‌یان فه‌رامۆشکرد، که ده‌بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دیارده ناشرینه‌وه هه‌ڵویستیان وه‌ربگرتایه و ره‌خنه‌یان بگرتایه، داوایان له یه‌کێتی و ده‌سه‌لات بکردایه تا ژیانی هاوڵاتیان نه‌که‌ن به ئامانج بۆ داڕشتنی سینارۆیه‌کی درۆیینه، لێ ئه‌مجاره کوردستانپۆست ناچاربوو، ئه‌م راپۆرته هه‌واڵه له‌سه‌ر ته‌ندروستی تاله‌بانی بنووسێت و ئه‌وه‌نده‌ی شیاو ده‌بێت سه‌رچاوه‌کانمان رێگامان پێبدهدهن، روونکردنه‌وه و چه‌ند زانیارییه‌ک به خوێنه‌ر و خه‌ڵکی کوردستان بده‌ین.
سه‌ره‌تا بفه‌رموون بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی خواره‌وه له سه‌ر دوایین هه‌واڵی ته‌ندروستیی تاله‌بانی وه‌رمانگرتووه.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌ندامێکی نێو مه‌کته‌بی سیاسییه، ئه‌وه‌ی بۆ روونکردینه‌وه که کاتێک تاله‌بانی پێش 5 مانگ جه‌ڵته‌ی دهماخهکه لێیدا، ئیتر نه‌یتوانیوه خواردن و شله‌مه‌نی و هیچ شتێکی تر قوت بدات، به‌ناچاریی قورگیان کونکردبوو له‌وێوه به بۆری خواردن و ده‌رمانیان ده‌کرده نێو گه‌ده(معده)یه‌وه، هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیی ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم پێش چه‌ند رۆژێک قورگییان بۆ دووریوه‌ته‌وه، به تریشقه (تیشکی لێیزهر)یشی لێده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خوێن له له‌شییدا هاتوچۆ بکات! ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێکی تایبه‌تییه، به‌ڵام توانای قسه‌کردنی نییه. کاتێک کوردستانپۆست ئه‌م هه‌واڵه‌ی ده‌ستکه‌وت و ئه‌مه‌ی بۆ پزیشکێک باسکرد، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌و پزیشکه ئه‌م زانیارییه‌ی پێداین، که خانه‌کانی مێشکی مرۆڤ، هه‌ر یه‌که به‌رپرسیارێتی و ئه‌رکێکی پێسپێردراوه، هه‌ر دانه‌یه‌ک له‌وانه ئه‌گه‌ر په‌کی بکه‌وێت، ئه‌و که‌سه ناتوانێت وه‌کو پێویست ئه‌رکی خۆی به‌جێبهێنێت ئیتر له کارکردن ده‌وه‌ستێت، ئه‌گه‌ر تاله‌بانی وه‌کو ئه‌وه‌ی گێڕاتانهوه وابێت مانای وایه خانه‌ی مێشکی تاله‌بانی له کاتی جه‌ڵته‌که‌دا زیانی پێگه‌یشتووه، بۆیه ناتوانێت خواردن و ئاو و شله‌مه‌نی قووت بدات، مه‌رجیش نییه هه‌ر ته‌نها ئه‌وه بێت، ره‌نگه شوێنی دیکه‌شی زیانی پێگه‌یشتبێت و په‌کی که‌وتبێت و کار ناکات، خۆ ئه‌گه‌ر قوڕگی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کرابێت، من گومانم بۆ ئه‌وه‌ش ده‌چێت که ئیتر نه‌شتوانیت قسه بکات، خۆ ئه‌گه‌ر ئیستا له ژیانیشدا مابێت، دیاره ماوه‌یه‌کی زۆریشه هه‌ر ئاگای له خۆی نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه زۆر ته‌ماویی و جێگای گومانه، من ناتوانم له‌وه زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م.
ئه‌مه قسه‌ی ئه‌و پزیشکه بوو.
شایانی باسه هه‌روه‌ک رۆژنامه‌ی هاوڵاتی پێش 10 رۆژ ئه‌و هه‌واله‌ی راگه‌یاندن، که تیمی پزیشكی تایبەتی تاڵەبانی‌و سەركردەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان خۆیان بەدوردەگرن لە هەر جۆرە لێدوانێكی راستەوخۆ لەبارەی دۆخی تەندروستی سەرۆك كۆماری عێراق كە لە ئەڵمانیا چارەسەری بۆ دەكرێت تەنها ئەوە دەڵێن كە دۆخەكە نەگۆڕاوە.
ئه‌م هه‌واڵه‌ی هاوڵاتیی که له ئاژانسی فرانس پرێستی وه‌رگرتووه ئه‌و راستییه‌ش ده‌رده‌خات که ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌سه‌ر تاله‌بانی راگه‌یاندرا له راستییه‌وه دووره.
(قسه‌کردن له‌سه‌ر وێنه‌کان)
تاله‌بانی له‌گه‌ڵ پزیشکه ئه‌ڵمانییه‌کان و د. نه‌جمه‌دیندا دانیشتووه. ئه‌م وێنه‌یه ئه‌وه ده‌ڵێت، که تاله‌بانی ده‌توانێت قسه بکات. سه‌رجه‌م وێنه‌كانی تاله‌بانی بۆ یه‌ک مه‌به‌سته، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که تاله‌بانی توانای قسه‌کردنی هه‌یه، ئه‌وانیش هه‌موو خۆیان دڵخۆش پیشان ده‌ده‌ن و گوێی لێده‌گرن، پرسیار لێره‌وه دروست ده‌بێت، ئه‌ی که‌وایه، ئه‌ی بۆچی تاله‌بانی بۆ سێ چركه نه‌یتوانییوه به ڤیدیۆ قسه بكات، ئه‌مه له کاتێکدا که پێشتر رایانگه‌یاند گوایه ته‌ندروستی باشه و به 3 زمان قسه ده‌كات؟ زۆر که‌س له فه‌یس بوکدا نووسیویانه: وێنه‌كان یان كۆنن، یان ئه‌وه‌تا تاله‌بانی وه‌ك كارتۆن و رۆبۆت وه‌ستاوه و جوڵه ناکات.
هه‌مان وێنه، ئه‌و گومانه‌ش دروست ده‌کات، که یه‌كێتی و نه‌جمه‌دین كه‌ریم له ئاشكرابوونی وێنه‌كان ده‌ترسن، بۆیه ناوی سه‌نته‌ره ئه‌ڵمانییه‌که‌ش ناهێنن. ته‌نانه‌ت له‌و ڤیدیۆیه‌ی خواریشهوهدا خۆیان له‌وه به‌دوورگرتووه، که ناو و شوێنی سه‌نته‌ره‌که ئاشکرابکه‌ن. له‌و وێنانه‌دا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م وێنانه ته‌واو و راست بن، به‌ڵام كه‌م و كورتی زۆر له سیناریۆکه‌دا دیاره، ئه‌و وێنانه‌ی بڵاویان کردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات، تاله‌بانی ئیتر ته‌واو كۆتایی هاتووه، ناتوانێ بگه‌رێته‌وه، ئه‌گه‌ر بشگه‌ڕێته‌وه، ته‌نیا وه‌ك لاشه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه.
تاله‌بانی له نزیکه‌وه، دوو که‌س له‌و ده‌ست و پیوهندانهی که له لایهوهن و خزمه‌تی ده‌که‌ن، گوایه قسه ده‌کات و ئه‌وانیش گوێیان بۆ شڵکردووه، بزانن چی داوا ده‌کات.
تاله‌بانی ته‌نها وێنه‌ی لای راستی گیراوه، نه‌ک لای چه‌پی، گرتنی ئه‌و وێنه‌یه پرسیاری زۆر دروست ده‌کات، تاله‌بانی وه‌کو نۆرماڵ نایه‌ته پێش چاو، له‌وه به ئاگابێت!
**************
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی گومانیان له‌سه‌ر ئه‌م وێنانه هه‌یه، هه‌ر یه‌که به شێوه‌یه‌ک قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات. به‌تایبه‌تیی له ناو فه‌یس بوکدا مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر کراوه.
خوێندنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تا چه‌ند راسته، پێویستی به شاره‌زا و پسپۆڕی تایبه‌تی ئه‌و بواره هه‌یه. بۆ لێکۆڵینه‌وه له هه‌ر وێنه، یان ڤیدیۆیه‌ک که گومانی لێبکرێت، چه‌ند خاڵیکی گرنگ هه‌یه، ده‌بێت له‌وێوه قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و به‌دواداچوونی بۆ بکرێت له‌مه‌ی تاله‌بانییدا ده‌بێت به‌دواداچوون بۆ شوێن و رۆژ و که‌سه‌کان بکرێت، ئه‌مانه بخرێنه به‌ر تیشکی لێکۆڵینه‌وه، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ش بدرێته‌وه:
ئه‌و شوێنه‌ی که وێنه‌که‌ی لێگیراوه کوێیه؟
له چ کاتێکدایه؟
که‌شی ئاو و هه‌وای ئه‌و رۆژه چۆن بووه، تا بزانرێت ئایا له 17 مانگدا بۆ نمونه له به‌رلین و به‌تایبه‌تی له‌و شوێنه خۆر هه‌ڵهاتووه، یان هه‌ور و باران بووه؟
ئه‌و که‌سانه کێین؟
کێ وێنه‌که‌ی گرتووه؟
بۆچی وێنه‌که به‌و شیوه‌یه گیراوه؟
بۆچی ته‌نها له‌لاوه راستی تاله‌بانی گیراوه؟
بۆچی رۆژنامه‌نووس و که‌سانی دیکه دیار نیین؟
ئه‌گه‌ر تاله‌بانی ته‌ندروستی گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا هاتووه و باش بووه، بۆچی که‌سوکاره‌که‌ی (کوڕ و ژنه‌که‌ی) له‌وێ نه‌بوون؟
بۆچی له بری وێنه، به ڤیدیۆ نه‌گیراوه؟ ئه‌مه له کاتێکدا، که ئامێری وێنه‌گرتن وه‌ک موبایل و ئای پاد و کامێرای پێشکه‌وتووی تر رێگا ئاسانتر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی قسه و جوڵه‌ی تاله‌بانی پیشان بدات؟
هه‌روه‌ها بۆچی رێگا نه‌دراوه هه‌روه‌ک ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه، ئاواش به فیلم تاله‌بانی پیشان بدرێت؟ که‌چی به‌و چوار وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ده‌یانه‌وێت وا له خه‌ڵک بگه‌یه‌نن، گوایه ته‌ندروستی تاله‌بانی باشه و ده‌توانیت قسه بکات، دابنیشێت و گوێ‌بگرێت؟ یان به‌بێ ئه‌وه‌ی کێشی که‌م یان زیادی کردبێت هه‌مان جل و به‌رگی پێشووی له‌به‌ردایه و نه‌گۆڕاوه؟.
ئێمه خۆمان ناتوانین و نامانه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ش بده‌ینه‌وه!
د. نه‌جمه‌دین تا ئیستا چه‌ندین جار لێدوانی داوه و وتوویه‌تی، که به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ تاله‌بانییدا کردووه، تۆمارکردنی ده‌نگ کارێکی ئاسانه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه راسته بۆچی جارێک ده‌نگی تۆمارنه‌کردووه و لێی بده‌نه‌وه؟
چاوپێککه‌وتنی که‌ناڵی کوردسات له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڵاتییه‌کی به‌سته‌زمان و بێ ئاگادا
دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته هه‌واڵه‌ی سه‌ره‌وه، کوردستانپۆست ناتوانێت به ته‌واویی مان، یان نه‌مانی تاله‌بانی بسه‌لمێنێت، ئه‌وه‌ی ده‌توانین قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، ئه‌وه‌یه، که مادام جه‌ڵته‌ی مێشک لێیداوه، ئیتر تاله‌بانی په‌کی که‌وتووه، ناتوانێت وه‌ک که‌سێکی ئاسایی و نۆرماڵ به کاری رۆژانه‌ی خۆی هه‌ڵبستێت!
ئه‌م سینارۆیه‌ش، که ئیستا بۆی دروستکراوه، په‌یوه‌ندیی به پاره و سامانی یه‌کێتییه‌وه هه‌یه، ئیستا هه‌موو سامان و پاره‌کانی یه‌کێتیی لای بنهماڵهکهیهتیی، هێرۆ ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه به به‌رپرسانی یه‌کێتیی بدات، که تاڵه‌بانی له ژیاندا ماوه، ئێوه بۆتان نییه داوای میراتی یه‌کێتی بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ترسه‌ش له دڵی دلێری سه‌ید مه‌جیدا بڕه‌وێنێته‌وه، که له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند به‌رپرسێکی ناو یه‌کیتیی هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرد و داوی پاره و مێراتی یه‌کێتی ده‌که‌نه‌وه، دیسان په‌یوه‌ندیی به‌و لێدوانه‌ی داواکاری گشتی به‌غدایشه‌وه هه‌یه، داوای دانانی جێگرێک بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌کات، دیسان ئه‌مه‌ش وه‌لامێکه بۆ ئه‌و نووسینه‌ی له کوردستانپۆستدا بڵاوکرایه‌وه، نووسه‌ره‌که‌ی داوای چاره‌نووسی مان و نه‌مانی تاله‌بانی ده‌کات، به‌مه‌ش وه‌ڵامی ئه‌و که‌سه‌یان دایه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست