حکومه‌تێک له یاده‌وه‌ری
Saturday, 12/03/2011, 12:00
یه‌کێک له کاره دیار و ئاشکرا‌کانی سه‌رجه‌م ده‌زگا و فه‌رمانگه حکومه‌تی حیزبیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بریتییه له یاد کردنه‌وه، بێگومان یاد کردنه‌وه به‌شێکی گرنگی خودی ژیانه به‌مانا فراوانه‌که‌ی وه له هه‌مانکاتیشدا ئه‌رک و فه‌رمانێکی تایبه‌تی ده‌زگا ئیداریه‌کانی تایبه‌ت به مه‌راسیمه‌کانه و له هه‌موو دونیادا ئه‌مه شتێکی ئاساییه، به‌ڵام نوکته‌که ئه‌مه‌یه که لای ئێمه ئه‌م دیارده‌یه پێیناوه‌ته قۆناغێکی نوێوه و داهێنانی تێدا کراوه، یان به‌بێ تانه لێدان، کراوه به به‌شێک له‌و هه‌ڵمه‌تی چاوبه‌سته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که به‌درێژایی حکومڕانی (پارتی و یه‌کێتی) کاری له‌سه‌ر کراوه. بۆنمونه له دونیادا شتی وا بوونی نیه که له یادی ڕۆژی شۆڕشی جه‌ماوه‌ریدا حیزبێکی سنوردار قۆڵی لێ هه‌ڵماڵێت و خۆی وه‌ک خاوه‌ن شۆڕش بناسێنێت یان له یادی جینۆساید و قوربانیداندا به‌هه‌مان شێوه ده‌زگاکانی حیزبێکی موعه‌یه‌ن هه‌ڵسن به ده‌هۆڵ کوتین بۆ شایی و شینی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، به‌ڵکو وه‌ک ئاماژه‌مان پێ‌کرد ئه‌وانه کاری فه‌رمانگه‌یه‌کی تایبه‌ته، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا بڕوا ناکه‌م گه‌وره‌ترین شارستانیه‌ت و کۆنترین ده‌وڵه‌ت له دونیادا هێنده‌ی ئه‌م ئه‌زموونه هه‌رزه‌کاره‌ی هه‌رێمی کوردستان خۆی هه‌ڵکێشابێت له مه‌راسیمات و بۆنه و یاد و جه‌ژن و تادوایی..
بێگومان دوای ئه‌وه‌ی زۆری ژماره‌ی ئه‌م هه‌موو مه‌راسیم و پشووه ئیداریانه کاریگه‌ریه‌کی سلبی له‌سه‌ر داهاتی ووڵات دروست ده‌کات، له‌هه‌مان کاتیش‌دا کاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای داهێنانی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵنانی هه‌نگاوی فراوانتر و پێویست، ڕاده‌گرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌به‌ستی خۆم دور نه‌که‌ومه‌وه، سه‌رسامم به‌م هه‌موو یاد و جه‌ژن و مه‌راسیمانه‌ی که له‌ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا کراوه به به‌شێک له که‌لتوری ئێمه، وه به شێوه‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت له دوومانگی ئازار و نیساندا که قه‌شه‌نگترینی مانگه‌کانی ساڵن، چه‌ند ڕۆژێک ماوه‌ته‌وه بۆ کار کردن ئه‌مه له‌کاتێکدا که ده‌زگا ئیداریه‌کانی ئێمه ئه‌بوو بێ‌وچان سه‌رقاڵی کارکردن بن چونکه هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیش، چاوی له‌سه‌ره.
بۆ یه له‌کۆتایدا من پێم وایه حکومه‌تی کوردی له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابڕدوودا جگه له ڕه‌خساندنی پشوو، وه له یاد کردنه‌وه و مه‌راسیم گێران و جه‌ژن و بۆنه و ئاهه‌نگه‌کان، کارێکی به‌رچاوتری نه‌کردووه و ئه‌وکارانه‌ی که زۆر به‌رچاو و دیارن بریتین له‌م مه‌راسیمات و یاد و بۆنانه‌ی که هه‌ر ده‌زگا و فه‌رمانگه‌یه‌کی حیزبی و حکومه‌تی به ئاره‌زووی خۆی دروشم و ده‌هۆڵی بۆ کوتاوه نه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیکی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست