کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


" ترسى لەتەقینەوەى دۆخى هەرێمیش هەیە" تاڵەبانى جاریكى تر پشتیوانى خۆى بۆ بەشار ئەسەد وحزبى بەعس دوپات دەكاتەوە

Sunday, 27/11/2011, 12:00



جەلال تالەبانى سەرۆكى حكومەتى فیدراڵ وسكرتێرى یەكیتى نیشتمانى كوردستان رۆژى هەینى 25-11-2011 لەرێگەى تەلەفزیۆنى عیراقیەوە ڕاى گەیاند؛ دەترسین لەوەى خۆپیشاندانەكانى سوریا ببیتە هۆى ئەوەى ئیسلامیە توندرەوەكان بگەنە دەسەلات.
شرۆڤەكارانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى پێان وایە//ئەم گووتارەى تاڵەبانى دووفاقی چەواشەكارانەیە، بەو پێەیى حكومەتى عێراق بەدرێژاى 8 ساڵە گلەیى لەحكومەتى سوریادەكات كە لەرێگەى سوریاوە چەندین خۆكوژ و گروپى توندڕەو هاتونەتە عیراقەوە وە هەمیشە پەیوەندیەكانى سوریا وعیراق لەخراپیدا بوو و لەئەنجامى ئەوەى حكومەتى سوریا پشتیوانى بۆ گروپە چەكدارەكان دەنواند و هاوكارى دەكردن و سنورى بۆكردبونەوە و خێزان وماڵەكانیان لەوێ جیگر كرابوون و مەشقیان پیدەكردن//.
شرۆڤەكارانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئەوە شیان ڕوونكردەوە// حكومەتى بەعەسى سوریا بویە هۆى وێران كردنى عیراق، وە زۆربەى كردارە خۆ كوژى وێرانكاریەكان سەرچاوەكەى سوریا بووە، جگە لەم تاوانكاریانە حكومەتى بەعسى سوریا دڕندەترین حكومەت ودەسەڵات بووە بەرانبەر بەكوردى سوریا وتا ئیستا بە شایستەى نەزانیون كە جنسیەى سوریان پێبدات، ئیستا تالەبانى بەزەیى پێدا دێتەوە دەترسیت ئەو حكومەتە بروخیت و توندڕەوەكان بینە سەرحوكم، لەكاتیكدا هەموو زانیاریەكان ئەوەیان سەلەماندوە كە قاعیدە و توندڕەوەكان بەرگرى لەحكومەتى بەشارئەسەد دەكەن و هاوكارى ئەو رژیمە دەكەن لەدژى ئەمەریكا وولاتانى رۆژئاوا//
شرۆڤەكارانى سەنتەرى كوردى واشى لێكدەدەنەوە// بابەتەكە ئەوەنیە ئیسلامیەكان بینە سەرحوكم بەڵكو تاڵەبانى نازانیت چۆن بەرگرى لەحكومەتى بەعس و رژیمەكەى ئەسەد بكات، لەلایەكى دیكەشەوە ترسى رووخانى سوریا لەوە دیت مەترسى ئەوەیان هەیە دوابەدواى سوریا شەپۆلەكە هەرێمى كورستانیش بگرێتەوە//.
|| رژێمى سوریا گڵۆڵەى رووى لەلێژى كردووە، بەپێى زانیاریەكانیش تاڵەبانى تائیستا بەداكۆكى كار لە ژێمى سوریا دێـتە بەرچاوو و ئەوە دووەم جارە بەرگرى لەو ڕژێمە د ەكات||.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە