یه‌کێتی پێویستی به عه‌قڵێکی تازه هه‌یه !
Tuesday, 10/03/2009, 12:00
1857 بینراوە
به پێی به‌ڵگه سه‌لمێندراوه ،هه‌ر گۆڕانکاریه‌کی جه‌وهه‌ری و بنه‌ڕه‌تی له ناو هه‌ر حیزبێکی پێشکه‌وتودا کرابێت ،بۆته دابین که‌رێکی پارێزراو و به‌ردی بناغه‌ی دیمۆکراسی کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتوو خواز .
ده‌توانین بڵێین زۆربه‌ی زۆری حیزب و ڕێکخراوه کوردیه‌کانی کوردستان ، له هه‌ر کام له قۆناخه‌کانی مێژووی خۆیدا ، به‌گوێره‌ی کات و هه‌ڵکه‌وت ، به‌ره‌و خه‌ون و ئاواته‌کانی خۆیدا ڕۆیشتووه ، به‌ڵام ئه‌و ئه‌رکه ڕاسپارده نیشتمانیه‌ی ،که له‌سه‌ر شانی بووه وه‌ک پێویست نه‌یتوانیوه به ده‌ست بێنێت بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی !
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌و بار و دۆخه‌ی ئێستادا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ،توانا و لێوه شاوه‌یی خۆی و ، بۆ زاڵ بوونی به‌سه‌ر که‌م و کوڕیه‌کانیدا و وه‌لانانی له‌مپه‌ر و کێشه‌کانی له‌سه‌ر رێگای پێشکه‌وتن و ریفۆرم خوازیدا ،
ده‌بێت به ووردی و ژیرانه بارودۆخی خۆی هه‌ڵسه‌نگێنێت ژیرانه مامه‌له‌یان له گه‌ڵ بکات ،ئه‌و کاته به‌پێی گه‌ڵاڵه‌کردنی کێشه‌و بابه‌ته‌کان ،ده‌توانێت ده‌ست بکاته به‌رنامه‌ی ئاڵوگۆڕی تازه و له‌بار .
هه‌ر حیزبێک له‌هه‌ر سه‌رده‌مێکدا ، پێ بنێته بار‌و دۆخێکی نوێی ڕه‌خساوی سیاسی و ئابووری ،ده‌بێت هاوکات بێت له‌گه‌ڵیان و به‌شێوه‌یه‌کی شاره‌زایانه و زانستیانه ، له‌گه‌ڵیاندا به‌ره‌نگار بێته‌وه و هه‌ڵسوکه‌وتی ژیرانه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات و ده‌رفه‌ت له ده‌ست نه‌دات .
یه‌کێتی نیشتمانی له‌بارو دۆخێکی ئه‌وهای ناسک ،ده‌بێت به ڕوناکبیر و کۆمه‌ڵه عه‌قڵێکی تازه و سه‌رده‌میانه و دڵسۆز هه‌ڵسوڕێنه‌کانی ناو حیزبه‌که‌ی کار و پرس و ڕا بکات و به‌رنامه‌ی نوێ و تۆکمه دابڕژێنێت بۆ گۆڕانکاریه‌کان ،نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێک بیر‌و ڕای تاکه که‌سی نه‌خۆش و گروپی خه‌یاڵاوی و بیری چه‌وتی دژ به ئاڵ‌و گۆڕی و چاکسازی کار بکات !
ئه‌و گۆڕانکاریه بچوکه‌ی که دوێنێ له ناو یه‌کێتی ڕوویدا ده‌توانم بڵێم جێ گۆڕکێ بوو نه‌ک گۆڕانکاری بوو ، چونکه هیچ کاریگه‌ری نه‌بوو له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه ناو خۆیه‌کاندا ، هه‌مان که‌س بوون ،به‌ڵام به‌ناوی جیا و ڕوخساری جیا !
ئه‌و بڕه جێگۆڕکێیه‌ش له‌سه‌ر بناخه‌ی کێشه‌و ناته‌واوی ڕێزه‌کانی ناوخۆی یه‌کێتیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت ،ده‌نا ئه‌و جێگۆرکێیه‌ش نه‌ده‌بوو ،چونکه سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بڕوای به گۆرانکاری و چاکسازی نییه و ناش بێت!
گۆرانکاری ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی جه‌وهه‌ری و بنه‌ڕه‌تی بێت ، لێره ئه‌رکی گرینگی سه‌رکردایه‌تی به‌بڕشت و کارامه ئه‌وه‌یه ، پێش دروست بوونی کێشه‌کان و لێک ترازانی ڕێزه‌کانی ،ده‌بێت به‌وردبینی و زانایانه به‌خۆدا بچێته‌وه و ، پێش گرفته‌کان ماکه ڕه‌شه‌کان و خاڵه لاوازه‌کان ده‌ست نیشان بکات و دووریان خاته‌وه ، هه‌وڵی جدی بدات ، بۆ گۆڕانکاری ناو حیزبه‌که‌ی و په‌نجه بخاته سه‌ر زامه‌کانیان و سارێژیان بکات !
ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی ، نه‌توانێت به‌م زووانه کێشه‌کان یه‌کلانه‌کاته‌وه ، ئه‌وه کاریگه‌ری خراپ و مه‌ترسیداری ده‌بێت بۆ ئاینده‌ی سه‌رکردایه‌تی و یه‌کێتی
له‌ڕاستیدا کێشه ناوخۆیه‌کانی ئه‌وڕۆی یه‌کێتی نیشتمانی به‌و جێگۆرکێیه و ئاڵ‌و گۆڕیه‌وه ،خۆی له‌خۆیدا دزینه‌وه‌یه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه جه‌وهه‌ریه‌کانیدا !
ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی میکانزمێک دابنێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و گۆڕانکاریه بنه‌ڕه‌تیه‌کان،
یه‌که‌میان چاره‌سه‌رکردنی کێشه ناوخۆیه‌کانی یه‌کێتی ،
دوه‌میان چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ،
چاره‌سه‌رکردنی کێشه ناوخۆکانی ،بریتیه له گۆرانکاری بنه‌ڕه‌تی و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاکه که‌سی و ده‌سه‌ڵاتی پاوه‌نخوازی،به‌ریفۆرم کردنی ڕێزه‌کانی یه‌کێتی ، دانانی سنورێک بۆ گه‌نده‌ڵی ، شه‌فافیه‌ت ،
به‌ستنی گۆنگره و .....هتد
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ، ده‌ست توه‌رنه‌دان له دام و ده‌زگاکانی حوکومی ،سه‌روه‌ری یاسا،نه‌هێشتنی مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت ، گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک بۆلای خۆیان ،پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزبه کوردستانیه‌کاندا له‌سه‌ر بنه‌مای نیاز پاکی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌لایه‌تی و ئابووری ،ڕاپه‌رینی بیری فه‌رهه‌نگی و چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌کردنی گه‌نجان به هۆی ته‌کنۆلۆژیای نوێ و په‌ره‌سه‌ندنی هونه‌ر و زانست ، پاراستنی ئاسه‌وار و شوێنه دێرن و مێژوویه‌کان
به‌رجه‌سته‌کردنی مافی ئافره‌ت و که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێ‌کاری ، پاراستنی ژینگه‌ی کوردستان و سه‌رچاوه ئاویه‌کان ، باشکردنی باری گوزه‌رانی خه‌ڵکی هه‌ژار و پڕۆژه خزمه‌ت گوزاریه‌کان و بوژاندنه‌وه‌ی گوند و دێهاته‌کانی کوردستان .
ئه‌و خاڵ و که‌موکریانه‌ی که باسمان لێوه کرد ،که‌ی هاته قۆناخی چاره‌سه‌رکردن و جێبه‌جێوه ، ئه‌و کاته یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ،ده‌توانێت کێشه‌کان یه‌کلابکاته‌وه و چاره‌سه‌ریان بکات و به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت و ژه‌نگی حه‌ڤده ساڵه‌ی له‌مه‌وبه‌ری بشواته‌وه و ببێته حیزبێکی ریفۆرم خوازی سه‌رده‌میانه و ڕێزی حیزبه سۆسیال دیمۆکراته‌کان !
ئوسترالیا -سدنی