کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پارەی بانقی موسڵ لەلای بارزانی و نجیفییە

Tuesday, 24/06/2014, 12:00

2226 بینراوە




و/ ڕێبوار هەمەوەندی

لەدەمەو بەیانی ١٠ ی حوزەیراند داعش شاری موسڵی داگیرکرد ، ئەم داگیرکردنە لە ئەنجامی چواردەور گرتن و شەڕ و پێکداداندا نەهاتە ئاراوە بەڵکو خەڵک و پۆلیس و پارێزگا و سوپای عێراقی یەک فیشەکیان نەتەقاند و بەرگرییان نەکرد بۆیە داعش توانی موسڵ کۆنتڕۆڵ بکات ، لە ڕاگەیاندنی سەرەتاییەکان کە بیسترا داعش موسڵی کۆنتڕۆڵکرد دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە کە داعش دەستی بەسەر ٤٢٩ ملیۆن دۆلاری بانقی مەرکەزی ئەو شارە گرتووە ، لەهەمان کاتدا چاپەمەنێکانی تورک هێنایانە زمان کە داعش ڕۆبین هوود ئاسا ئەو پارەیەی بەسەر دانیشتوانی شاری موسڵدا بەخشیوەتەوە ، بەڵام هیچ کەس لە دانیشتوانی ئەم شارە نە بینییان پارە بەسەریاندا ببەخشێنرێتەوە نە بیستیشیان ، چونکە شتی وا لە ئارادا نەبوو .
ئەپیل النجیفی ‌نەجەیفی لە هەولێر چاوی بە فەهیم تاشتەکین دەکەوێت .. سەرچاوە (ڕۆژنامەی حورییەت ..١٤ حوزەیران٢٠١٤) لە هەمانکاتدا خاتوونێک بەرپرسی دارایی موسڵ دێتە ژورەوە و بە تاشتەکین دەڵێت (ڕەوشمان زۆر خراپە داعش لە بانقەکاندا دەستی گرت بەسەر ٥٠٠ ملیۆن دۆلاردا بەسەر خەڵکدا بەخشییەوە) پرسیارمان لەو ڕۆژنامەوانانە کرد کە ئیدارەی شاری موسڵ بەباشی دەناسن ، بۆمان دەرکەوت کە لە موسڵ ڕێکخراوەێک نییە بەناوی ڕێکخراوی دارایی موسڵ ، هەربۆیە ئاشکرایە کە ئەو خاتوونە کارمەندی ڕێکخراوێکی لەو جۆرە نییە ، لەگەڵ یەکەم کاتژمێری داگیرکردنی شاری موسڵ ئەپیل النجیفی و یاریدەدەرەکەی ڕاستەخۆ هەواڵی نەمانی ٤٢٩ ملیۆن دۆلاریان بڵاو کردەوە ، بەمەشەوە نەوەستان هێنایانە زمان کە داعش ئەم پارەیەی بەسەر خەڵکدا بەخشیوە ، بەڵام داعش ڕایگەیاند کە لە موسڵ بەهیچ شێوەیەک دەستیان بەسەر پارەیەکی لەو شێوەیەیان نەگرتووە ، هەموو بۆچون و بەدواچونەکان ئەوە نیشان ئەدەن کە النجیفی پێشوتر هەواڵی هێرشی داعشی بۆسەر شارەکە پێگەیشتووە هەروەها لەم بارەیەوە ڕونکردنەوەی النجیفیش هەیە کە دەڵێت (ڕۆژێک پێش ئەوەی هێرش بکرێتە سەر موسڵ بەتەلەفون لەگەڵ بەرپرسی قۆنسوڵخانەی تورکیا ڕێزدار ئۆزتورک یڵماز قسەمکرد پێم ڕاگەیاند کە ڕەوشەکە بۆ شاری موسڵ مەترسیدارە و ئەم موسەلەیەش بگەهێنێتە ئەنقەرە) سەرچاوە (ئینتێرنێت خەبەر ١٢ حوزەیران٢٠١٤) .
النجیفی پێش ئەوەی موسڵ لەلایەن داعشەوە داگیربکرێت هەواڵەکەی زانیوە و لەم بارەیەشەوە دۆستەکانی خۆی ئاگەدار کردۆتەوە ، النجیفییەک بزانێت کە هێرش دەکرێتە سەر موسڵ هەروەها دەشزانێت کە ئەو بڕە پارە زۆرە لە بانقی مەرکەزی شارەکەدایە ئایا ئەگونجێت کە النجیفی ئەم پارەیە لەبیر بکات ؟؟؟ ، ئەو ڕۆژنامەوانانەی شارەزایی شاری موسڵن و النجیف و بنەماڵەکەی کە باش دەناسن دەیهێننە زمان کە باوەڕ ناکەن النجیفی بڕە پارەیەکی وا زۆر لە بانقی مەرکەزی لەبیر بکات تەنانەت دەیهێننە زمان کە ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم بڕە پارەیە نەک لەلای داعش بەڵکو لەلای النجیفییە ، نجیفی لە تەعلیماتێکی فەرمیدا بۆ پۆلیس و دەزگا ئەمنێکان کە لە ٦ ی حوزەیانی ٢٠١٤ ناردویەتی دەردەکەوێت کە ئێستا چارەنوسی ئەو پارەیە لەکوێدایە ، ئەم تەعلیماتە کە ٤ ڕۆژ پێش هێرشەکەی داعش بۆ موسڵ ڕاگەینراوە لەلایەن دەزگا چامەنەی و ڕاگەیاندنەکانی باشورەوە جێیەکی بەرفراوانی گرتەوە ، ئەم تەعلیماتە ئەوەی دەهێنایە زمان کە بە هیچ شێوەیەک روبەڕوی هێرشەکانی داعش مەبنەوە ، لەم تەعلیماتەی نجیفی کە ٧ بەند بووبە موجاهید باس لە داعشەکان دەکات ، بەم شێوەیە نجیفی فەرمان بە دەزگای پۆلیس و سەربازی و ئاسایشی موسڵ دەکات کە ئەگەر موجاهیدەکانی داعش هێرشیان هێنا روبەڕویان مەبنەوە هەروەها پێیان دەڵێت کە لەکاتی هێرشکردنی داعشدا بە فەرماندەکان دەڵێت تەلەفون بەکار نەهێنن و ماشێن و تەقەمەنییە سەربازێکان لەدوای خۆیان بەجێبهێڵن ، نجیفی لەهەمان تەعلیماتتا دەیهێنێتە زمان کە هەموو گرێبەستە بازرگانێکان بسوتێنن بەم شێوەیە بەڵگەکانی ناو بانقی مەرکەزی موسڵ کە باس لە خاوەن پارەکان و چۆنییەتی خەرجێتی دەکات دەسوتێنن ، نجیفی ئەو شەوەی کە بۆ بەیانێکەی هێرشەکەی داعش هاتە ئاراوە بە خۆی ٤٢٩ میۆن دۆلارەوە بەرەو دهۆک قوچاندی ، بەرپرسیارانی باشوری کوردستان ئاگەداری هەموو ئەم کەینوبەینە بوون ، ئەم پارەیە ڕاستەخۆ پەیوەندی بە نجیفییەوە هەیە کە زوو زوو ڕەخنەی لە مالکی دەگرت و بەشان و باڵی بەرپرسیارانی باشوردا هەڵیدەدا ، بەڵگەیەکی زۆر هەیە کە ئەم پارەیە نەک بەدستی داعشەوە بەڵکو لەلای نجیفییە ، رونکردنەوەکانی نجیفی بە ڕاست و دروستانە لەقەلەم نادرێت چونکە خەڵکی هەرێمەکە رابوردی ئەم بنەماڵەیە لەمەڕ نزیکایەتیان لەگەڵ دەسەڵاتدا باش دەزانێت ، بنەماڵەی نجیفی یەکێکە لە بنەماڵە ناودارەکانی عێراق ، براکەی نجیفی ئوسامە نجیفی لە سەردەمی سەددامدا ماوەی ١٢ ساڵ وەزیری پیشەسازی بوو ، نجیفی خۆی لەساڵی ٢٠١٠ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو ، ئوسامە نجیفی برای ئەپیل نجیفی هەفتەیەک پێش هێرشەکەی داعش بۆسەر موسڵ لە ئەنقەرە چاوی بە ئەردۆغان دەکەوێت و هەفتەیەک دوای هێرشەکەی سەر موسڵیش لە هەولێر چاوی بە مەسعود بارزانی کەوتووە ، ئایا ئامانجی ئەم دیدارانە پێتان وانییە کە پەیوەندی بە ٤٢٩ ملیۆن دۆلارەکەی بانقەکەی موسڵەوە نەبێت ؟؟؟؟ .






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)