کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قاسم سلێمانی ئیستا هاتۆتە سلێمانیی و لەگەڵ ‌هێرۆ و کۆسرەتدا دانیشتووە پلانی دەستکاری سەرەنجامی دەنگەکان دادەنێن

Monday, 23/09/2013, 12:00


سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی سوپای ئێرانی کاتژمێرێک پێش ئیستا گەیشتۆتە سلێمانی و ئیستاش لە دەباشانە، لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ و هێرۆدا کۆبۆتەوە، پەیمانێکی ترسناکی بە یەکێتیی داوە، هەروەها پێی راگەیاندوون، کە لە هەمانکاتدا داوا لە پارتی دەکات تا دەستکاری سەرەنجامی دەنگەکان بکات و قبوڵی بکات، پەیمانیشی پێداون، کە داوا لە نەوشیروان بزووتنەوەی گۆڕان بکات، تا بە سەرەنجامەکە رازیی بێت و هیچ دەنگ نەکات، هەروەها هەڕەشە لە نەوشیروانیش دەکات، کە هیچ کێشەیەک بۆ حکومەتی داهاتوو دروست نەکات.
لە لایەکی ترەوە کۆمیسیۆنیش پەیوەندیی کردووە بە بەڕێوەبەری بنکەکانی دەنگدانەوە، وتوویەتی بە زووترین کات هەر ئەمشەو فۆڕمەکانی ٧٠١ و ٧٠٢ لەلای بەرپرسی وێزگەکان، کە ماوەتەوە بگەڕێننەوە بۆ کۆمیسیۆن، لەم فۆڕمانەدا ژمارەی دەنگی لیست و کاندیدەکانی تێدا تۆمارکراوە، ئەم فۆڕمە دوو نسخەیە یەکەمیان لەگەڵ رەوانەکردنی سندوقەکاندا رۆیشتووە بۆ بنکەکەی کۆمیسیۆن، ئەوەی دووەم لەلای بەڕێوەبەری وێزگەکان ماوەتەوە، ئەمەی کە ئیستا کۆمیسیۆن داوای کردووە دەیەوێت ئەو نوسخەیەش لای بەڕیوەبەری ویسگەکانیش نەمێنێتەوە تا بە ئاسانی فێڵ و دەسکارییەکە بۆیان بچێتە سەر.
کوردستانپۆست. لە خوارەوە چەند هەواڵیکی بەپەلەشتان بۆ بلاودەکاتەوە کە سایتی ئێن ئاڕ تی وەریگرتووە،  پەیوەستە بەو پالنەی کە سندوقەکان دەدزرێت و دەیانەوێت دەستاکری بکەن، ئەمیش لەگەڵ گەیشتنی قاسم سلێمانی دەستی پێکردووە. ئەوەی سەرەوە هەواڵی گەرمی کوردستانپۆستە، کەا لە دەباشانەوە بە تەلەفون وەرمان گرتووە، لەلایەن دۆستێکەوە.

******************
حه‌مه‌ سه‌عید حه‌مه‌ عه‌لی، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند چه‌ند كه‌سێك چوونه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی‌ كۆمسیۆن له‌ سلێمانی‌‌ كه‌ له‌ناو كارگه‌ی‌ جلوبه‌رگی‌ ئاماده‌كراوی‌ سلێمانی‌ ناسراو به‌ "ئه‌لبیسه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌" دایه‌و ده‌ستكاریی ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ده‌ن.

حه‌مه‌ سه‌عید له‌ناو بنكه‌كه‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند "كه‌سانی‌ نه‌ناسراو كه‌ پێده‌چێت سه‌ر به‌لایه‌ن و ده‌زگا بن چوونه‌ته‌ ناو بنكه‌كه‌وه‌و ده‌ستكاری ده‌نگه‌كه‌ن ده‌كه‌ن".

وتیشی "ئه‌وان فه‌رمانبه‌ری كۆمسیۆن نین و نه‌ناسراون، به‌لام 50 یان كردووه‌ به‌ 150 له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ لایه‌نێك".

وتیشی پۆلیس ناتوانێت رێگریی بكات له‌و كاره‌.

هه‌روه‌ها وتی‌ ناتوانێت له‌ ئێستادا قسه‌ی‌ زیاتر بۆ ئێن ئاڕ تی بكات چونكه‌ ئه‌بێت فریای‌ كێشه‌كه‌ بكه‌وێت.

ئه‌مڕۆ چه‌ند په‌یجێ‌كی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان رایانگه‌یانبدوو كه‌ مژده‌ی‌ خۆش به‌م زوانه‌ به‌رێوه‌یه‌.

له‌ ئێستاشدا له‌ناو شاری سلێمانی‌ ده‌نگی‌ ته‌قه‌ ده‌بیسترێت كه‌ پێده‌چێت مه‌به‌ست لێی ته‌قه‌ی‌ خۆشی بێت.
********************************
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنكه‌یه‌ك له‌ سلێمانی‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وردبینی‌ و راده‌ستكردنه‌وه‌ی‌ فۆڕمه‌كانی‌ ده‌نگدان و ئه‌نجامه‌كان به‌ئێن ئاڕتی‌ راگه‌یاند، له‌ئێستادا چه‌ند كه‌سێكی‌ نه‌ناسراو هاتونه‌ته‌ ناو ئه‌و بنكه‌یه‌وه‌ پێده‌چێت به‌نیاز بن هه‌وڵی‌ ده‌ستكاریكردنی‌ ئه‌و فۆڕمانه‌و و ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژرادن بكه‌ن به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ده‌مه‌قاڵه‌ له‌نێوان نوێنه‌رانی‌ لایه‌نه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن‌ "گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ" و ئه‌و كه‌سانه‌دا دروسبتووه‌.

كه‌مێك پێش ئێستاش كه‌ناڵی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن ی‌ زمانحاڵی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌ هه‌واڵێكی‌ به‌په‌له‌دا رایگه‌یان له‌سلێمانی‌ هه‌وڵی‌ گۆڕینی‌ ئه‌نجامه‌كان ده‌درێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هۆشداریی ده‌دات به‌هه‌رلایه‌ن و گروپێك به‌شداربێت له‌ ده‌ستكارییكردنی‌ ئه‌نجامه‌كان.
****************************************
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی (ئێن ئاڕ تی) راگه‌یاند، له‌ بنكه‌یه‌كی‌ سلێمانی‌ كه‌ كاری وردبینی‌ تێدا ده‌كرێت، هه‌وڵی‌ ده‌ستكاریكردنی‌ ئه‌نجامه‌كان ده‌درێت.

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌ وتی‌ خه‌ڵكێكی‌ زۆریان ناردوه‌ته‌ بنكه‌كه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستكاریی ئه‌نجامه‌كان بكرێت، هه‌روه‌ها وتی‌ ژماره‌ 6 كراوه‌ به‌ 60 له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ پارتی‌ ده‌سه‌ڵاتدار.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە