ناڕەزایى لەناوكادیرانى مەڵبەندى (3)ى هەولێرى یەكێتیى لەزیادبوندایە
Sunday, 21/07/2013, 12:00
2123 بینراوە
چاودێرێك
لەناویەكێتیى نیشتمانیى كوردستان ڕۆژ لەدواى ڕۆژناعەدالەتى لەتەشەنەكردن دایەوبەم هۆیەشەوەڕۆژلەدواى ڕۆژدەنگى ناڕەزایى لەناوكادیرانى ئەم حیزبەلەزیادبوندایە. لەهەڵبژاردنەكانى ئەم دواییەى مەڵبەندەكانى یەكێتیى بۆدیاریكردنى كاندیدانى پەرلەمانى كوردستان دەرچون كرابوبەپێوەر.بەڵام لەسنورى مەڵبەندى(3)ى هەولێركۆمەڵێك لەكادیران لەهەڵبژاردنى ناوبراوبەدەنگێكى باشیش دەرچون بەڵام لەمەكتەبى سیاسى ناوەكانیان دەرهێنراوەبۆنمونە1- شێروان عوڵا كارگێرى مەڵبەند دەنگێكى زۆرى هێناناوبراودەرچوى كۆڵێژى ڕاگەیاندنەناوەكەى دەرهێنراوەبەبیانووى ئەوەى لەچەندڕۆژى ڕابردوولەلایەن كادیرێك تێى هەڵدراوەلەناوبارەگاى مەڵبەند.2- سلوا ئەویش كاگێرى مەڵبەندەودەنگێكى باشى هێناوەئەویش بەبیانوى ئەوەى لەڕووى ئەخلاق باشنیەدەرهێنراوە3-نوزادرسول ئەویش كارگێڕى مەڵبەندە بەبیانوى ئەوەى دەست پاك نییەناوەكەى دەرهێنراوە. وەچەندانیتریش دەرهێنراون خەڵكانى غەیرەكادیرلەشوێنەكانیان دانراون. ئەمەنیگەرانییەكى زۆرى لەناوكادیرانى سنورى مەڵبەندى هەولێردروستكردووەئێستاسەرجەم كادیران ئەم ڕاستییەیان بۆدەركەوت ئەم هەڵبژاردنەى كەوائەنجام دراجگەلەسیناریۆچیترنەبوو.لەلایەكى ترەوەدەنگۆى گەڕانەوەى (بورهانى سعیدسۆفى)بۆبەرپرسى مەڵبەندى هەولێربەشێكى زۆرى كادیرانى نیگەران كردووەكەبورهان لەئێستاداهیچ پلەیەكى حیزبى نیەچۆن دەكرێت ببێت بەلێپرسراوى مەڵبەندێكى وەكوهەولێركە بورهان لەژیانیدابچوكترین ئۆرگانى حیزبى بەڕیوەنەبردووەئایاچۆن دەتوانێت مەڵبەندێكى وەكوهەولێربەڕیوەببات؟هێنانەوەى بورهان بۆناویەكێتیى و كردنى بە بەرپرسى مەڵبەندى هەولێر ئەمەپیشنیارى (هێرۆ) یە دەیەوێت بۆدژایەتى كردنى كۆسرەت رەسول بەكارى بێنى.ئەمەیەناعەدالەتییەكانى ناویەكێتیى . لەكاتێكدالەكۆنگرەى (3)بڕیاردرامەڵبەندى پاڕیزگاكان بەرپرسەكانیان دەبێت ئەندامى مەكتەبى سیاسى بێت.بەڵام بورهان وەك ئاماژەمان پێداهیچ پلەیەكى حیزبى نییە هێنانەوەشى تەنهابۆدژایەتى پێكردنى كۆسرەت رەسول ە .لەلایەن هێرۆئیبراهیم ئەحمەد.وەك باسیكردبوو وتبوى سەگ لە سەگ بەردەدەین وەسەگ بۆتێبەردان نەبێت بۆچى باشە.ئێستابەهۆى ئەم ناعەدالەتییانەى سنورى مەڵبەندى هەولێر نیگەرانییەكى زۆرلەناوكادیران سەریهەڵداوەو ڕۆژلەدواى ڕۆژلەزیادبوندایەئەمەش تەئسیراتى زۆرى دەبێت بۆهەڵبژاردنەكانى چەندمانگى داهاتو.