کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"ئەو پرسیارەى ئەڤین كردى پرسیارێكى نادروست بوو"

Friday, 11/12/2009, 12:00


لەبەرنامەى پێشبڕكێی ئەڤین ژن و ژیانە،پێشكەشكەرى بەرنامەكە پرسیارێكى وروژینەرى ئاراستەى چەند خوێندكارێك كرد كە هێشتا لە قۆناخێكى هەستیارى موراهەقیدان و پێیوتن،ئایا خۆشەویستى دەكەن؟ یان چۆن بە خۆشەویستەكەت دەڵێی خۆشم ئەوێی؟لە وڵامیشدا كچە قوتابییەك بە پێشكەشكارى بەرنامەكەى وتووە"جارێك نەگەیشتومەتە ئەو حاڵەتە خۆشەویستى بكەم،كە چی پێشكەشكارى بەرنامەكە دیسانەوە بە كچەكە دەڵێت"لە بەرنامەكەى منەوە پرۆڤە بكە".ئەم وتەى ئەڤین ئاسۆ،پەرلەمانتاران و مەلاكانى نیگەران و توڕەكردوە.ئەوان پێیانوایە ئەمە زەمینەخۆشكەرە بۆ ورژاندنى ئەو بابەتە هەستیارە بە تایبەتى لەگەڵ ئەو كچانەى كە هێشتا تەمەنى یاساییان رێگە نادات پرسیارى بەو جۆرە بكرێت.
لەوبارەیەوە پەرلەمنتارى لیستى یەكگرتووى ئیسلامى ناسك تۆفیق دەڵێت"ئەڤین لەبوارى خۆیدا سەركەوتوە،بەڵام ئەمەى كە دەستى داوەتى ئەڤین ژن و ژیان،لەراستیدا كۆمەڵێك ژنی زۆرچالاك لە بواری ژناندا ئەمڕۆ چونەتە ناو هەموو كێشەكانى ژنان لە كوردستاندا،كاتێك كەسێك بەبیرۆكەیەكی تازەوە بێت ئیش لەسەر كێشەكانى ژنان بكات ئەكەوێتە هەندێ هەڵەوە بەبێ ئەوەى خۆی بزانێت،بەراستى ئەوبابەتەى لە كەناڵ چوار موتابەعەم كرد،كۆمەڵێك كچی تازە پێگەیشتو سەرقاڵی خوێندنن،ئەمڕۆ ئێمە لەخوامانە رێژەى خوێندن و ئاستى زیرەكیان بەرز بێتەوە خواخوامانە كچان و كوڕان بەهەند بن بۆ ئەوەى خوێندنیان تەواو بكەن،سەرقاڵ نەبن بەهەندێ ئەفكارى تر.
پێشكەشكارى بەرنامەكە لە كچێكى ترى تازە پێگەیشتو دەپرسی،خۆشەویستیت نەكردوە؟لەوڵامدا كچكە دەڵی خۆشەویستیم نەكردوە،هەروەها لەوەڵامى كچە قوتابێكى تردا بە پێشكەشكارى بەرنامەكە دەڵێت"جارێك بیرم لێنەكردوەتەوە".
ئەندام پەرلەمانتارەكەى لیستى یەكگرتو ئاماژە بەوە دەكات كەس ناتوانێ نكۆڵی لە خۆشەویستى بكات،بەڵام دەبێت لەكاتى خۆیدا بیوروژێنێت،دەڵێت"بەراستى ئەم پرسیارانە بۆ ئەم تەمەنە هیچ باش نییە،تەنانەت كاریگەری كردە سەردەروونم،كە كچەكەیش دەڵێت هەر بیرم لێنەكردۆتەوە،كچەكە بیری لێنەكردوەتەوە تۆ بۆ بەزۆر ئەتەوێت بیرى لێبكاتەوە،باشترین بیركرنەوە بۆ زەواج لە زانكۆیە،ئەم كچە هێشتا لەسەرەتاى خوێندنێتى.
لە لایەكى ترەوە عەباس محمود،وەك توێژەرى كۆمەڵایەتى لەو بارەیەوە وتى"لە ڕاستیدا هێنانى ئەو كەسانەى كەتەمەنى یاساییان تەواونەكردوە بۆ ڕاگەیاندنەكان و قسەكردنیان لەسەر هەندێ بابەت بەڕاشكاوانە تاڕِادەیەك مەترسیە بۆ سەر ئاكارو ئەخلاقی مرۆڤی كۆمەڵگاكەمان،چونكە تا ئێستاش كۆمەڵگاى خۆمان كۆمەڵگایەكى سەرەتاییە تەقەبولى ئەو شتانەى پێ ناكرێت.هاوكات دەركەوتنى ئەو كەسانە و رێگە خۆشكردنە بۆیان و بۆ سەر ڕاگەیاندنەكان كە دەبێتە هۆی لادانى ئەوكەسانەى لە رێگاى مرۆڤایەتى و ئەسڵی ئاداب و تەقالیدى كۆمەڵگاى خۆی.دەبێتە هۆی لادانى ئەخلاقی.ئەو توێژەرە باسی لەوەش كرد كە باسكردنى ئەو بابەتە دەبێتە هاندانى كەسانى تر بۆ سەر ئەو رێگایە و بڵاوبونەوەو تەشەنەكردنى ئەخلاقی نەشیاو ڕێگەپێنەدراو.
پەرلەمانتارى لیستى گۆڕان،كویستان مەحمەد لەوبارەیەوە ،دەڵێت"من لەگەڵ ئەوەنیم هیچ كەناڵێك ئیسارەى ئەو مەسەلانە بكات،لەگەڵ ئەوەیش نیم كە سنوور بۆ خۆشەویستى دابنرێ،چونكە خۆشەویستى شتێك نییە كۆنترۆڵ بكرێت،بەتایبەتى ئەو تەمەنە و لەم كۆمەڵگایەى ئێمە ناكرێت بیوروژێنێت".
پەرلەمانتارەكەى لیستى یەكگرتوو،باسی لەوەشكرد هەموو شتێك لەژیاندا هێڵی سوورى هەیە ئەبێت نەى بەزێنیت،جەختى لەسەر ئەوەیش كردەوە كەوا رێژەى خوێندن زۆر دابەزیوە لە كوردستاندا ئەو وتى "پێش ئەوەى پەرلەمانتاربم مامۆستا بوم، رێژەى خوێندن زۆر دابەزیوە ئەمەندە كەناڵى وروژێنەر باسی ئەم بابەتانە دەكات كەنجەكان وایان لێهاتووە خوێندن بەجى ئەهێڵن،كچێكى چوارى ئامادەى خۆشەویستى كرد،دواى ئەوە چیت لێ ئەوێت زەواج بكات،هێشتا چوارى ئامادەییە،خەیاڵ بكات كە دووساڵ بەساڵێك ئەبڕێت،داواكارم لەوكەناڵە ئیشى جدى بكات لەسەر شتى برەودار.
ناسك تۆفیق پەرلەمانتارى لیستى یەكگرتووى ئیسلامى،باسی لەوەیش كرد كەوا لە كەناڵ چوار ئەو ژنانە دەهێنن زۆرینەى لە دەرەوى وڵاتە دەڵێت"هەموو ئەو ژنانەیش دەریخست كوردى تێدا نەبو هی دەرەوەى وڵات بوو ،ئێمە ژنمان نییە دكتۆراو پەرلەمانتارمان نییە،ژنمان نییە لەلادێ ئیش بكات هەمووى وێنەى ئێنتێرنێت هێنرابوو پیشانى دەدا،ئێمە لەناو كوردستاندا لەهەموو بوارەكاندا ژنمان هەیە دكتۆرامان لە جەندەرهەیە بۆ ئەوژنانەى خۆمان ناهێنى پرچیان كاڵ نییە چاویان سەوەز نییە،بەراستى زۆر كاریگەرى كردە سەرم كەناڵێك ئەو هەم و مادە خراوەتە بەر دەستی با شتێك بێت خزمەت بە گەنجى ئەم وڵاتە بكا.
تۆێژەرە كۆمەڵایەتیەكە لە درێژەى قسەكانیدا وتیشی"ئەمانە خۆی لەخۆیدا پەروەردەیەكى ناتەندروستە و دروستكردنى كەسایەتییەكى نەشازە.
دەربارەى ئەو پرسیارانەى ئەڤین ئاسۆ پێشكەشكارى،بەرنامەى ئەڤین ژن و ژیان مەلا محەمەد ئەمین ئیمامى مزگەوتیی گەوەرى كەلار بە نیگەرانیەوە دەڵێت"ئێمە وەكو مەلا قسەدەكەین لە ئاینى ئیسلامى پیرۆزدا كە گەوەرترین یاسایە بۆ رەورەوى ژیانى مرۆڤایەتى،مراعاتى نێرو مێ كراوە لەكاتى باڵغ بووندا،كە لەو دەورەدا جۆرە شتێكى تەحەروكاتى جیاوازى پێنیشان نەدەى و زۆریش ئاگات لێبێت،چونكە ئاگاى لەخۆی نییە توشی هەزار ترسناكی دەبێت،ئەو پرسیارانە كراوە زۆر خراپە خەڵكان فێردەكات بۆ خۆشەویستى، خۆشەویستى هەركەسێ بیكات پێویستى بەو نییە پرسیارى لێبكات،ئەو پرسیارە پرسیارێكى هەم نائیناسانیو هەم ناشەرعیشە.
لەبارەى زیانگەیاندنى گەنجانى تر مەلا مەحمەد دەڵێت"بەراستى دڵی گەنجەكان كە لەدەورى موراهەقین ئەیوروژێنێت بۆ هەزارەها ئیشى خەتەرناك بكەن، دواتریش ئەو كەفیلى نییە،چۆن زۆر لەبرادەرانمان هانى خەڵك دەدەن بۆ مافی ژنان كە خۆیشیان مافی ناپارێزن،كە خۆیشیان دووژن دەهێنن.ئەو كەناڵە كەس رەخنەى لێناگرێت كەوا دڵێ خەڵك بوروژێنێت بۆ ئیشی خراپە،ئەو جۆرە پرسیارانە خۆوروژاندنى دڵی ئەوكەسانەشە كە دڵیان نییە،بۆ ئەوەى ئیشی خراپ بكەن،كەناڵەكەیش كەفیلى نییە،داوادەكەم ئەو كەناڵە لەو جۆرە پرسیارە نەكات،هەزارەها ئیش هەیە لەسەر ژنان كە ژن مافی هەیەبەڵام پیشانى نەدا چۆن خۆشەویستى دەكات.
بۆ ئەو مەبەستەیش ئاوێنە بۆ بەدواداچونى زیاتر پەیوەندى بە كەناڵ چوارەوە كرد،بەڵام تەلەفۆنەكەى بەسەر پەیامنێرەكەدا داخستەوە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە