کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مایكڵ‌ رۆبن: حكومه‌تی‌ هه‌رێم، سومعه‌ی‌ ئاسایشی‌ كوردستان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ .

Tuesday, 18/05/2010, 12:00



مایكڵ‌ رۆبن، وه‌ك سكۆلارێكی‌ ده‌زگای‌ ئینته‌رپرایزی‌ ئه‌مریكیی له‌ وتارێكی‌ تایبه‌تدا كه‌ بۆ (رۆژنامه)ی‌ نوسیوه‌، نیگه‌رانیی‌ وڵاتانی‌ خۆرئاوا بۆ كوشتنی‌ سه‌رده‌شت عوسمان دووپاتده‌كاته‌وه‌‌و له‌و بڕوایه‌شدایه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، سومعه‌ی‌ ئاسایشی‌ كوردستان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، به‌ وتنی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ تیرۆرستان سه‌رده‌شتیان رفاندوه‌و كوشتویانه‌.
ئه‌و نوسه‌ره‌ ئه‌مریكییه‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئارامی‌‌و هێمنیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بیانییانی‌ سه‌رسام كردبو، به‌ڵام جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كوشتنی‌ سه‌رده‌شت عوسمان، هه‌مو پێشكه‌وتنه‌كانی‌ كوردستان له‌ چاوی‌ دنیادا پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌‌و له‌ واشنتۆن زۆر كه‌م متمانه‌یان به‌ به‌ڵێنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌مو وه‌فادارو پشتگیریكارێكی‌ كوردستان، ئه‌وه‌ ده‌زانێت كه‌ ستراتیژیان دواخستنی‌ كه‌یسه‌كه‌یه‌ تا جیهان بیریده‌چێته‌وه‌.
له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ وتاره‌كه‌یدا، مایکڵ رۆبن باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ زۆره‌، سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن پاراستن، ده‌زگای‌ موخابه‌راتی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ كوژرابێت، ته‌نیا سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی‌ ئه‌و ده‌زگایه‌، تواناو مۆتیڤی‌ كوشتنی‌ سه‌رده‌شتیان هه‌یه‌، چونكه‌ رۆبن پێیوایه‌، ئه‌مه‌ جاری‌ یه‌كه‌م نییه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌ی‌ مه‌سعود، حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و كوردیش خه‌جاڵه‌ت ده‌كات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە