کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال پارێزه‌ری ده‌ستور نییه‌ ، به‌ڵکو پاریزه‌ری به‌عسییه‌کانه‌..

Thursday, 04/02/2010, 12:00


كلتوى ڕه‌سه‌نى هه‌مو میلله‌تێك ناسنامه‌یه‌تى ، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ دوژمنه‌ جۆر به‌جۆر و یه‌ك له‌ دوا یه‌كه‌كانى كورد هێنده‌ دڵ ڕه‌ق و دژ به‌ مرۆڤایه‌تى بون كاریگه‌رى ئه‌و دوژمنایه‌تیانه‌ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى كورد و كلتورى كورد هه‌بوه‌ چه‌ندین داب و نه‌ریتى ڕه‌سه‌نى كوردى لاى تاكه‌كه‌كانى كورد گۆڕیوه‌ ڕۆڵه‌كانى ئه‌م گه‌له‌ى به‌ چه‌ندین كلتور و دابو نه‌ریتى نابه‌جێ گۆڕیوه‌. به‌عس یه‌كێ له‌ ودوژمنه‌ نه‌گریسه‌ سه‌رسه‌ختانه‌ى گه‌لى كورد بوه‌ كه‌ تا ئێستاش ئاسه‌وارى ڕه‌فتاره‌ قێزه‌ونه‌كانى به‌داخه‌وه‌ ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه‌ ناو كه‌سێتى تاكى كورد و وه‌ك شه‌ڕه‌نگێزى و داوێن پیسى و دزى و ماستاو چێتى و سازش كردن به‌پێى ڕۆژ .
دیارترین و قێزه‌ونترین دیارده‌ كه‌ ئه‌مڕۆ زۆر ده‌بینرێت ماستاو چێتى و كاسه‌ لێسى یه‌ هه‌ر له‌ له‌ سه‌ركرده‌ كوردكانه‌وه‌ تا مه‌سینه‌ هه‌ڵگره‌كانى سه‌رانى كوردكه‌ هه‌ریه‌ك به‌پێى مه‌كانه‌ و پۆست و ڕه‌چاو كردنى به‌رژه‌وه‌ندى بنه‌ماڵه‌كه‌ى ڕه‌فتار ئه‌كات .
كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ به‌ تایبه‌تى ڕاگه‌یاندنى ده‌سه‌ڵات قێزه ونانه‌ ده‌كه‌ونه‌ داكۆكى له‌ وته‌كانى یه‌كتر و به‌بێ شه‌رمانه‌ و به‌ به‌رچاوى خه‌لكى كوردستان وچه‌ندین ڕۆشنبیرى چودێرى سیاسیه‌وه‌ پڕ به‌ گه‌رویان هاوار ده‌كه‌ن و كوێرانه‌ پشت راست كردنه‌وه‌ بۆ لێدوانى وا ده‌كه‌ن كه‌ مرۆڤ شه‌رم ده‌كات باسى بكات له‌ ڕۆژنامه‌ى میدیا ژماره‌ 422 دكتور محمود عوسمان ئه‌ڵێت پێویسته‌ ئه‌و به‌عساى تاوانبار نین بیانكه‌ین به‌ دۆستى خۆمان . یان ئه‌ڵێت تاڵه‌بانى حه‌كیمانه‌ لێدوانى له‌و جۆره‌ ئه‌دات و پارێزه‌رى ده‌ستوره‌ .
ئه‌ى ڕوى سیاسه‌ت ڕه‌ش بێت كه‌ ئێوه‌ پیاوانى بن .
پێمان ناڵێى تۆ نوێنه‌رى كوردى له‌ به‌غدا یان پارێزه‌رى تایبه‌تى تاڵه‌بانى ، ئه‌و تاڵه‌بانیه‌ى كه‌ هێنده‌ خه‌ڵه‌فا و نه‌فامه‌ دارى گۆڵ نه‌ماوه‌ گه‌لى كوردى پیادا نه‌دا لێدوانه‌ سه‌قه‌ت و په‌قه‌ته‌كانى كه‌ له‌ كابرایه‌كى سیاسى سكرتێرى پارت و خاوه‌ن بڕوانامه‌ ناچێت ده‌وڵه‌تى كوردى ئه‌شوبهێنێ به‌ خه‌ونى شاعیرانه‌ و تا كار ئه‌گاته‌ ڕاموسانى به‌ده‌ست و قاچى توركدا و لێسانه‌وه‌ى ئه‌م لاو لاى سه‌دام و داكۆكى و واژ و نه‌كردنى فه‌رمانى له‌ سێداره‌ى به‌عسیه‌ كورد كوژه‌كان و بڕینه‌وه‌ى موچه‌ى مانگانه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ى سه‌دام قۆرخ كردنى هه‌مو كار و كۆمپانیایه‌كو دزینى هه‌مو سه‌روه‌ت و سامانى هه‌رێمى كوردستان بۆ خزمه‌تى بنه‌ماڵه‌ و دانانى كوڕه‌كه‌ى به‌ نوێنه‌رى كورد كردنى خانمى یه‌كه‌م ئێراق به‌ لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ند ئه‌مانه‌ هه‌موى له‌لایه‌كو داكۆكى كردن له‌ سالح مه‌تله‌گ و به‌ش كردنى به‌عسیه‌كان بۆ سه‌دامى و ناسه‌دامى وه‌ چه‌ندین كارى قێزه‌ون كه‌ بۆته‌ مایه‌ى شه‌رمه‌زار كردنى گه‌لى كورد به‌ خۆیه‌وه‌ .
د.محمود عسمان عمرێکی زۆری ماوه‌ له‌ برى داكۆكى كردن له‌ سه‌نگى كورد له‌ به‌غدا و چوار ساڵ له‌ به‌غدا ته‌نها كار كه‌ كردبێتیان وه‌رگرتنى پاره‌ و پولى زۆر و پۆست و كورسی یه‌ ، خوا بتان كات به‌ قوربانى هاشمى ئه‌گه‌رئه‌و نه‌بوایه‌ ئه‌وا خه‌ڵكى سلیمانى نه‌زۆك ده‌رئه‌چون له‌ سایه‌ى سه‌رانى كورده‌ وه‌ و واژوى مامه‌ خه‌ڵه‌فاوه‌كه‌تانه‌وه‌ ، ئێستاش هاتوى لێدوانه‌كانى تاڵه‌بانى پشت راست ده‌كه‌یته‌وه‌ ئاخر پێمان ناڵێن كامه‌ به‌عسى داوێن پیس نه‌بووكامه‌ به‌عسى كورد كوژ نه‌بو به‌ خوێنى سه‌رى ڕۆڵه‌ىكورد تینو نه‌بو كامه‌ به‌عسی تاوانبار نیه‌ ؟ به‌عس ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ نه‌بوبێ هه‌ڵگرى عه‌قلیه‌ت و كلتورى كوشتن ناعه‌داله‌تى گه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى خۆى گێل بكات نه‌زانێت به‌عس چى بوه‌ ؟ هه‌ر نه‌بێت له‌كاتى به‌عسى بونیاندا چه‌ندین ئیمتیازاتیان وه‌رگرتوه‌ كه‌ نمره‌ى معدل و قبوڵ خاس له‌زانكۆ به‌رزه‌كان له‌سه‌ر حسابى ڕۆڵه‌ى فه‌قیر و هه‌ژارى و ناعه‌داله‌تى كه‌ ڕێك له‌ ده‌سه‌ڵاتى كوردى هه‌ڵگرى ئه‌م كلتوره‌ى به‌عسه‌ .
ئه‌وبه‌عسیه‌ى كه‌ له‌ماڵى خۆشى دانیشتبو جار جار ئه‌م ئه‌وى ئه‌دا له‌ ده‌مه‌وه‌ به‌ بیانوى كه‌س و كارى پێشمه‌رگه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنى ئیمتیازات و پاره‌و پول. ئه‌لێى ئه‌مانه‌تان بیر چۆته‌وه‌ یا خود باوه‌جود ئێوه‌ هه‌مو فایل دارن و دۆستى حزبى‌ به‌عسن به‌ واجبى سه‌رشانتانى ئه‌زانن كه‌ داكۆكى له‌ به‌عس بكه‌ن و كاڵ فام ونه‌زان و خه‌ڵه‌فاو دز و خیانه‌ت كردن له‌ گه‌ل و نیشتمان بریتى یه‌ له‌ ناسنامه‌ى ئێوه‌ . ئه‌ڵًێیت ئێمه‌ دژى هیچ به‌عسیه‌ك نین ته‌نیا دژى ئه‌وانه‌ین كه‌ تاوانبارن . مه‌گه‌ر خه‌ڵك نه‌زانن به‌عسى بون چى یه‌ ؟
سه‌رۆكى داد و لێپێچینه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانى ئێراق له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ى تاڵه‌بانى كه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌عسیه‌ سه‌دامیه‌كان و ناسه‌دامیه‌كان ئه‌لێت له‌ ده‌ستوردا حیزبى به‌عس قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ ڕێگه‌ به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌یان نادرێت . فه‌ره‌ج شه‌نشه‌ل له‌ په‌رله‌مانى ئێراق ئه‌ڵێت یاساى ڕیشه‌ كێش به‌عسى له‌ ڕاستیدا له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانى ئێراقه‌وه‌ ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆماریش پشت ڕاستى كردۆته‌وه‌ وتیشى ڕه‌نگه‌ مه‌به‌ستى سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌ بێت ئه‌و به‌عسیانه‌ى ئازارى خه‌ڵكیان نه‌داوه‌ وتوشیه‌تى ڕیشه‌ كێش كردنى و نه هێشتنى بیر و باوه‌ڕه‌كه‌یه‌تى .

به‌ڕێزان بڕواننه‌ لێدوانه‌كانى كورد و عه‌ره ‌ب ، ئه‌گه‌ر بێین پیاداچونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین كاتێ ده‌سه‌ڵاتى به‌عس باڵا ده‌ست بوله‌ ئێراق ده‌بینین عه‌ره‌به‌كان هێنده‌ى كورد قه‌تڵ و عام نه‌كرا ون و زوڵم و زۆرى هێنده‌ى كوردیان له‌ به‌عس نه‌بینیوه‌ ئه‌وان به‌ پێ ده‌ستور و دادگا به‌عس دور ده‌خه‌نه‌وه‌ كه‌چى دكتۆر عسمان ئه‌لێت ئه‌وى به‌عسى پیاو كوژ نه‌بێت پێویسته‌ به‌ دۆست دایان بنێین ئاخر هه‌ى له‌ مامه‌ نه‌فامه‌كه‌تان نه‌فام تر به‌عسى هه‌یه‌ تاوانبار نه‌بێت و ده‌ستى به‌خوینى ڕۆڵه‌ى كورد سور نه‌بێت ماڵى هه‌ژارێكى كوردى وێران نه‌كردبێت ؟
ئاخر كه‌ له‌ده‌ستوردا چه‌سپاوه‌ به‌عس ڕیشه‌ كێش بكرێ پێم ناڵێى تاڵه‌بانى چ پارێزه‌رێكى ده‌ستوره‌ ؟
ئه‌م خۆشحاڵیه‌ى تۆ له‌ كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتوه‌ به‌ لێدوانه‌كانى تاڵبانى وه‌ حه‌كیمى به‌ تاڵه‌بانیه‌وه‌ له‌ چى دا ده‌رده‌كه‌وێ ؟ وه‌ك ئه‌ڵێیت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە