نـامه‌یه‌کی کراوه بۆ عیماد احمد ...هه‌ڵبژادن له کوردستان
Thursday, 07/11/2013, 12:00
2024 بینراوە
زۆر جار قه‌ڵه‌م هه‌ڵئه‌گرین و ئه‌مانه‌وێت بیر‌و بۆچونه‌کانمان وا ده‌ر ببڕین که له چوارچێوه‌ی مرۆڤایه‌تی و سیاسی ده‌رنه‌چێت ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نابتان ئه‌و سیفه‌تانه‌و ڕه‌وشت و ویژدان و کوردایه‌تیتان لـه ده‌ماری جه‌سته‌تان هه‌موی فرۆشراوه و به بـارزانی ، هه‌ر بۆیه لێره‌وه پێتان ئه‌ڵێین ڕووتان ڕه‌ش بێت ۰۰۰چیتان ئه‌وێت له کورد‌و سلێیمانی ؟؟ خۆت و نێچیری برات؟؟
ئـاماده‌کارییه‌کانت چه‌ند ساڵه بۆ نه‌بوو بیخه‌یته کار بۆئازادی کوردانی باکورو ڕۆژ هه‌ڵات و ڕۆژ ئاوای ئه‌و کوردستانه‌ی جه‌نابت حکومه‌تی، یـاخود بێگومان ته‌نها حکومه‌تی اربیلیت ۰
چه‌ند ساڵه فڕۆکه‌کانی ئه‌تاتورک بۆردومانی چیاکانت ئه‌که‌ن نه‌ک ده‌نگتان نه‌بوو به‌ڵکو به ملوانکه‌ی ئه‌ڵماس پێشوازی ئه‌تاتورکتان کرد ۰
چه‌ند ساڵه ڤایرۆسه‌کانی سعودیه‌و ئێرانی دڵسۆزی یه‌کێتیه‌که‌تان و ئه‌ڤغانستان به سه‌دان قوتابخانه‌یان له کوردستان به تایبه‌تی سلێیمانی و هه‌ولێر کردۆته‌وه‌و به ئاشکرا ده‌رسی عه‌ره‌بی به کورد ئه‌ڵێنه‌وه‌و غه‌سلی ده‌ماغیان ئه‌کرێت ، وا ئه‌ی ڕه‌قیبیان ڕه‌ش کرد له په‌ڕله‌مان ، جه‌نابتان ئاماده کاریتان نه بوو لێ پرسینه‌وه‌تان نه‌بوو ، هه‌ی ڕووتان ڕه‌ش بێت ، ئه‌ی شه‌ره‌ف فرۆشانه ، هه‌موو ڕۆژێکتان تاوانیکه بۆ مێژوی کورد‌و کوردستان ۰
کوردایه‌تی گه‌یشته ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی ده‌ست بخه‌نه قوڕقوڕاگه‌ی ئازادی و مافی گه‌لی کورد ؟؟؟