کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ماڵئاوا ناوەندى گەرمیانى كۆمەڵەى كوردستانێكى سەوز

Sunday, 13/10/2013, 12:00

1611 بینراوە




دووساڵ بەرلەئێستا بوو كۆنفرانسى نوێنەرایەتى ئەوكاتەى دەربەندیخان و ناوەندى گەرمیانى ئێستا بەسەركەوتووى ئەنجامدرا.. ستافێكى نوێ هەڵبژێردرا.. ئەندامانى ئەوكاتەى كۆنفرانس ژمارەیەكیان بەردەوام بوون لەكاركردن تا ئێستا, لەستافى ئەوكاتەى دەستەى كارگێڕى و وەك بەرپرسى دەستە تەنها بەندە مایەوە.. مانەوەم پەیوەندى بەدەنگى ئەندامانى ئەوكاتى كۆنفرانسەوە هەبووكەبەڵینى كار و بەردەوامیم پێدان.. بەڵام كاركردن بەخۆبەخشى و كاركردن لەبوارى ژینگە و ژینگەپارێزیدا كارێكى ئاسان نەبوو.... بەڵام ئەوە ئێمە بووین توانیمان نوێنەرایەتى ئەوكاتى دەربەندیخان بكەین بەناوەندى گەرمیان.. ئەوەئێمەبوین توانیمان نوێنەرایەتى كەلار و خانەقین بكەینەوە.. ئەوەئێمەبووین یەكەمین ڕێكخراو و تەنها ڕێكخراوى ژینگەیى لەگەرمیاندا.. ئەوەئێمەبووین توانیمان بۆیەكەمین جار لەسەر ئاستى عێراق و كوردستان مەراسیمى ماڵئاوایى كردن بۆ دوو درەختى بەتەمەن یان دوو كارگەى گەورەى هەوا لەقەزایى دەربەندیخان ڕێك بخەین.. ئەوەئێمەبووین توانیمان پرۆژەیەك پێشنیار بكەین كەهەرمنداڵیك لەدایك ببێت نەمامێكى بۆ بچێندرێت... ئەوەئێمەبووین توانیمان بۆ یەكەمین جار لەسەر بڕینەوەى 21 درەخت حاكمى (دادگایەك) بدەین بەداگا.. ئەوەئێمەبووین توانیمان بوێرانە سكاڵا لەدژى مامۆستایەكى ئاینى تۆماربكەین لەسەر بڕێنەوەى تەنها 9درەخت.

ئێمە.... ناڵێین توانیومانە هەموو قۆناعەكان ببڕین بەڵام دەڵێین توانیومانە شۆڕشێكى ژینگەیى لەدەڤەرەكەدا بەرپا بكەین.. كەتائێستاش ئەو شۆڕشە ژینگەییە بەردەوامى هەیە........

بەشاهیدى هاوكارانمان ئەوەندەى پێمان كرابێت و لەتواناماندا هەبووبێت بێ گوێدان بەماندووبون كردومانە.. ئەوەشى پێمان نەكرابێت لەوناوەندەدا بەهیواین دەستەى كارگێڕى هەڵبژێردراوى نوێ بتوانێت بی كات.... بەڵێنى بەردەوام بوونم وەك ژینگەپارێزێك دوپات دەكەمەوە تا ئەوكات و ساتەى پێم بكرێت و لەتوانامدا هەبێت دەیكەم لەپێناو خزمەتكردن بەژینگەى كوردستان.

جێى خۆیەتى ڕێز و پێزانینمان ئاراستەى سەرجەم ئەو كەس و لایەنانە بكەین كەهاوكار و هەماهەنگ مان بوون لەڕاپەڕاندنى كارەكانمادا.. بەتایبەت ئەندامانى ناوەندى گەرمیان كەئەگەر ئەوان بەژدار نەبوونایە نەمان دەتوانى ئەو شۆڕشە ژینگەییە بەرپابكەین..... لێرەوە پێیان دەڵێم ماندووبوونیان شوێنى خۆى گرت.. پێیان دەڵێم كە ناوى ئەوان لە دەفتەرى دڵى ژینگەپارێزاندا تۆماركرا...ماندوو نەبن..

كاركردن لەبوارى ژینگەپارێزیدا فێرى خۆشەویستى كردین.. فێرى كردین ئەگەر ئینسانەكانمان خۆش نەوێت ئەوا هەوڵ نەدەین ڕقمان لێیان بێت.. فێرى كردین ئینسانەكان شایەنى ڕق لێ بوونەوە نین.. بەڵكوم شایەنى خۆش ویستنن..
ماڵئاوا ناوەندى گەرمیان..
سەروەر محمد قەرەداغى
بەرپرسى پێشوى ناوەند گەرمیان
ئەندامى ئێستاى دەستەى باڵاى (ك.ك.س)


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)