کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانى : لە 80% ى كێشەكانى یەكێتیم چارە سەر كردوە بە چاپى نوێ

Saturday, 21/03/2009, 12:00


ئەو ڕۆژەى تاڵەبانى بە مەبەستى سەفەرى ئێران لە فڕۆكەخانەى سلێمانى ووتى لە 80% ى كێشەكانى یەكێتیم چارەسەر كردوە ئێمەش حەزمان ئەكرد جەنابى سەرۆك قسەكانى ڕاست بوایە بەڵام سەر لەبەرى قسەكانى درۆن , هەموومان تەمەناى ئەوە دەكەین بەڵام تاڵەبانى ئەبوایە بیفەرموایە 80% تێكدانى یەكێًتى هۆكەى من و پیاوەكان بووین , ئەبوایە بیفەرموایە لە 80% ى یەكێتیم تێك داوە , یەكێتیەك خاوەنى هەزاران كێشەى قوڵ و گەورەیە ئاخر بە چەند ڕۆژ و چەند سەعاتێكى كۆبونەوە ى نیوەى ئەندامانى مەكتەبى سیاسى چۆن چارەسەر ئەكرێ , ئەگەر كێشەكان تەنها بە گۆڕینى عومەر فەتاح بۆ عیماد ئەحمەد بگاتە ئەو ڕێًژەیە ئەوا زۆر هەڵەیەت , نازانم لەو ڕۆژەوە چەند گۆڕانكارى كراوە , ئەبێت شتێك كرابێت و ئێمەى كادرانى یەكێتى ئاگامان لێى نەبێت , باشە خۆ ئێمە لە هەموو كەس نزیكترین لە یەكێتى نەمان بیستوە هیچ كرابێت ئیتر ئەم ژمارەیەت لە كوێوە هێنا , ئا بیرم كەوتەوە دەركردنى شەماڵ على و بانگ كردنى كوردۆ قاسم و هەڕەشە لێ كردنى ئەمەیە چارەسەرەكە , یان ڕازى بوون بە دەست لەكار كێشانەوەى چوار هەڤاڵِەكە ,ئابەمە مەگەر كێشەكانت حەل كردبێِ ,ئاخر تۆ خۆت لەو ژمارەى باسى دەكەیت زیاتر یەكێتیت تێك داوە ئیتر چۆن جارێكى تر ئەتوانى ئەو حیزبە چاك بكەیت , نازانم لاى تاڵەبانى چاك كردن چ مانایەكى هەیە , ئەبێت تاڵەبانى ئێمە بە چى تێ بگات وا ئەو خەجاڵەت نامەیەى بۆ بڵاو دەكەیتەوە , وا دەزانى جارانە ئیتر هەرچى قسەیەكتان كرد یەكسەر ملتان بۆ لەقێنین و بڵێین ئەشەو مابیلا ئێوە ڕاست ئەكەن و ئێمە درۆ دەكەین , ئەوە نەما ئێستا ئەوەى قیمەتى نەبێت لاى ئێمە قسەى سەركردەكانە , چونكە هیچ قسەیەكیان ڕاست نیە , تاڵەبانى پێویستى بەو درۆیە نیە , باشتر بوو دانى بنایە بەوەدا كە تائێستا هیچ كێشەیەكى یەكێتى چارەسەر نەكراوە , نەك بە بەر چاوى ئەم میللەتەوە ئەو درۆیە بكات , خۆ ناهەقیشیان نیە ئەم سەركردانەى ئێمە ى كورد درۆیان پێ عەیب نیە ,ئەوەى واشى لێ كردون بەردەوام بن لە سەر درۆ تائێستا كەسێك پەیدا نەبوو بڵێ تاڵەبانى وانیە , كەسێك پەیدا نەبوە تاكێك پێڵاو بگرێتە دەم و چاوى بڵحیان , بۆیە درۆ ڕیز دەكەن ,لەوە ئەچێ ئەو ژمارەیەى تاڵەبانى ووتویەتى بە چاپى نوێ بوبێت ئەگەر ئەمە بێت ڕاستە چونكە ئەكاتە لە سەدا هەشتى كێشەكان نە لە سەدا هەشتا ,لەوانەیە ئەمەش زۆر بێت , تاتاڵەبانى كلیلى ئەقڵى بە دەست مەلا بەختیاروئەرسەلان و جوندیانى و ئەحە سمێڵەوە بێت لەوە باشتر نابێت چونكە ئێستا لغاوى تاڵەبانى بە دەست ئەمانەیەوە , ئەمانەش خۆیان هەرچى شتە دۆڕاندویانە بۆیە گوێش بە هیچى تر نادەن و ئەیانەوێت یەكێتیش بدۆڕێنن ,
ئێستا تاڵەبانى ئەیەوێت لە ماوەى چەند مانگێكدا بە نیوە ناچڵیش بێت شتێك بكات بەڵام بۆى ناكرێ چونكە وا ئاسان نیە , ئەگەر تاڵەبانى لەو ڕۆژەوەى یاداشتەكەیان دایە بیرى لەمە بكردایەوە و ئەو شین و شەپۆڕەى ئێستا ئەیكەن ئەو كاتە بیكردایە ئێستا یەكێتى جۆرێكى تر بوو , تازە زۆر درەنگە بۆ چاكسازى چونكە تەنها چاكسازى بەوە دەكرێت تاڵەبانى دەسەڵاتى ڕەهاى نەمێنێ و بچوك بكرێتەوە ئەمەش ناكات , كەواتە چاكسازیش نابێت , تا ئەو كاتەى تاڵەبانى لار ئەبێتەوە , ئەوەتا تاڵەبانى واى لە خۆى كردوە ئێستا هەموومان تەمەناى ئەوە دەكەین بمرێ یان واز بهێنێت چونكە تا تاڵەبانى بمێنێت هیچ گۆڕانێك بۆ بەرژەوەندى گشتى و باش كردنى یەكێتى نایەتە ئاراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە