جیاوازی نێوان پرسه‌ی حه‌مایل خان و شه‌هیده‌کانی 17ی شوبات
Monday, 01/08/2011, 12:00
ئه‌گه‌رچی جه‌لال تاڵه‌بانی که‌سێک نییه، که من بمه‌وێت لێره‌دا به چاکه باسی بکه‌م به‌ڵام وته‌یه‌کی هه‌یه که زۆر ڕاسته هه‌رچه‌نده ئه‌و وشه‌یه خودی خۆی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵام ئه‌ڵێ : (که‌م بژی و که‌ڵ بژی) من و زۆر که‌سی تریش ئه‌م ڕسته‌یه به شتێکی جوان و پڕ مانا ده‌زانێت ، بێگومان ئه‌گه‌ر ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕووداوه‌کانی 17ی شوبات و ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که له پێناو کۆبونه‌وه‌یه‌کی پێنج و قۆڵی خوێنیان به ناحه‌ق ڕژا بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێت که ئه‌وه‌ی ئێمه کردمان هه‌ر له جنێوی سوکه‌وه هه‌تا لێدان و فه‌لاقه زه‌ربی سفر بوو ئه‌نجامه‌که‌ی ، چونکه به شه‌هید بوونی ئه‌و هه‌موو گه‌نج و منداڵ و پیر و باوکه نه‌توانرا ئه‌نجامێک به ده‌ست بهێنرێت به‌ڵام له کاتێکدا به مردنی ئافره‌تێکی به ته‌مه‌ن که ژیانێکی پڕ خۆشی و ناخۆشی به‌سه‌ر بردبوو توانرا له ژێر سێبه‌ری ئه‌ودا ئه‌و هه‌موو ناکۆکیه له‌م هه‌رێمه بچوکه‌دا چاره‌سه‌ر بکرێت، ئاخۆ ڕشتنی خوێنی ئه‌و گه‌نجانه که‌مترن له مردنی حه‌مایل خان ئه‌مه له کاتێکدا که دایک و باوکی ئه‌و شه‌هیدانه چاوه‌ڕێی داهاتووی منداڵه‌کانیان بوون بۆی شانازیان پیوه بکه‌ن له داهاتوودا هه‌رچه‌نده ئێستاش جێی شانازین به‌ڵام ئاخۆ حه‌مایل خانی دایکی مه‌سعود بارزانی چ داهاتوویه‌کی لێ چاوه‌ڕوان ئه‌کرا له کاتێکدا %90 خه‌ڵکی کوردستان نه ناوی بیستبوو نه ئه‌شیان ناسی و نه له مێژوو ئه‌م خانمه ئاگادار بوون به‌ڵام ئێستا ئه‌و بۆته ئافره‌تێکی مێژووی و کۆچی دوای ئه‌ویان کردۆته بۆنه‌یه‌ک بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی سیاسی و کۆتایی هێننان به گرژی ئاڵۆزیه‌کان. ئه‌وه‌ی که وای کرد جیاوازی له نێوان پرسه‌ی حه‌مایل خان و شه‌هیده‌کانی 17ی شوبات بکرێت ته‌نها بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه ، نه‌وشیروان مسته‌فا به‌وه ناسراوه که سه‌ردانی پرسه ناکات و وه‌ک خۆشمان بینیمان سه‌ردانی پرسه‌کانی شه‌هیده‌کانی 17ی شوباتی نه‌کرد و ته‌نها کردبوویان به ئامڕازێک بۆ هاندانی خه‌لک بۆی بێنه سه‌رشه‌قام و له ڕیگه‌ی خوێنی ئه‌م شه‌هیدانه‌وه بگات به ڕێ‌و شوێن و پێگه‌ی سیاسی خۆی، بێگومان ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و جیاوازیانه‌ی که له‌م پرسانه‌دا ئه‌بینرێت به جۆرێک که خوێن کرابوو به پردێک بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات به‌ڵام گۆڕان وته‌نی خۆشبه‌ختانه حه‌مایل خان بووه پردێک بۆ هه‌موو حیزبێک له‌م هه‌رێمه‌دا تا بگات به‌و ئامانجه‌ی خۆیان مه‌به‌ستیانه ، به‌هه‌ر جۆرێک بێت له ئێستادا ئه‌وه‌ی لای گۆڕان خه‌یاڵ بوو لای ده‌سه‌ڵات ئه‌کرێت به واقیع چونکه ئێستا هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه ئه‌زانین که ئه‌و نامانه‌ی گۆڕان ئه‌یدا به گوێی ده‌سه‌ڵاتدا له ئێستادا گه‌یشتۆته ده‌سه‌ڵات و نه‌م نزیکانه‌ش ئه‌نجامه‌کانی ئه‌بینین ، به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که ئێستا ئێمه‌ی کوردستان پۆست که‌وتوینه‌ته به‌ر به‌رپرسیارێتیه‌کی زۆر گه‌وره که ئه‌ویش خستنه ڕووی ڕاستیه‌کانه هه‌ر وه‌ک کاری رابردوومان به‌ڵام جیاوازی ئه‌م قۆناغه‌مان له قۆناغه‌کانی دواتر هاتنه ناوه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه چونکه له‌مه‌ودا هه‌مان زه‌بری ئه‌و چه‌کوشه‌ی که بۆ حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌کار ئه‌هات بۆ ئه‌مانیش هه‌مان زه‌بر به‌کار ئه‌هێنین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست