یەکێتى قوتابیان هەڕەشەى فەسڵ کردن لەقوتابیان دەکات
Monday, 04/05/2009, 12:00
سەرنوسەرى داهێنان:بەردەوام دەبین لەبڵاوکردنەوەى پێشێلکاریەکان، ناهێڵین ناوەندەکانى خوێندن بۆمەرامى حیزبى بەکاربهێندرێت
ئەمڕۆ 2|5|2009 جارێکى تر لەکاتى دابەش کردنى رۆژنامەى داهێناندا لەزانکۆى سەڵاحەدین رێگرى لەرۆژنامەى داهێنان دەکرێت ناهێڵدرێت بڵاوبکرێتەوەو ئەمەش نیگەرانى لاى خوێنەرانى رۆژنامەى داهێنان دروست کرد، سەرنوسەرى داهێنانیش رایدەگەیەنێت بەردەوام دەبین لەبڵاوکردنەوەى پێشێلکاریەکانى هەر رێکخراوێک کەبیەوێت ناوەندەکانى خوێندن لەبەرژەوەندى حیزبى بەکاربهێنێت .
جارێکى تر لەزانکۆى سەڵاحەدین رێگرى لەبڵاوکردنەوەى داهێنان دەکرێت بەتایبەت لەکۆلێژى کارگێڕى وئابورى زانکۆى سەلاِحەدین کە چەندین جارە رێگرى لەرۆژنامەى داهێنان دەکرێت وئەمڕۆش لەکاتى بڵاوکردنەوەى داهێناندا رێگریان لێکردوو نەیان هێشت بڵاو بکرێتەوە، بەبیانوى ئەوەى لەسەر یەکێتى قوتابیان بابەت نوسراوە، سەبارەت بەو رێگریانەى ئەمڕۆ لەزانکۆى سەڵاحەدین سەرنوسەرى رۆژنامەى داهێنا سامان مەجید لەلێدوانێکى تایبەتدا لەشارى هەولێرەوە بۆ ماڵپەڕى داهێنان دواو وتى"ئەمرۆ زۆرێک لەو خوێندکارانەمان بینیون کە لەکولێژى کارگێڕى وئابورى لەسەر بڵاوکردنەوەى داهێنان لەلایەن یەکێتى قوتابیان وراگرى کۆلێژەوە هەڕەشەى فەسڵ کردن ودەرکردن لەبەشى ناوخۆییان لێکراوە کراوە ئەگەر جارێکى تر داهێنان بڵاو بکەنەوە" سەرنوسەرى داهێنان وتیشى "بۆیە یەکێتى قوتابیان ئەم رێگریانە دەکات بۆ ئەوەى قوتابیان خوێندکاران داببڕێت لەکۆمەڵگاو زیاتر ناوەندەکانى خوێندن لەبەرژەوەندى خۆى بەکاربهێنێت، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لەبڵاوکردنەوەى گەندەڵى پێشێلکاریەکان ئەم رێگریانە ساردمان ناکاتەوە و ناهێلین چیتر یەکێتى قوتابیان ناوەندەکانى خوێندن بکاتە حیزبى ى و کار بۆ ئەوە دەکەین خوێندکارانى زانکۆکان چاو کراوەتر بن"
یەکێتى قوتابیان وراگرى کۆلێژى کارگێڕى ئابورى بەردەوام رێگرى لە داهێنان دەکەن ئەمەش لەسەر ئەو پێشێلکاریانەى کەرۆژنامەى داهێنان بڵاوى کردبونەوە لەگەڵ بابەتێ بەناوى(یەکێتى قوتابیان توشى فۆبیاى داهێنان بوە) وە هەروەها ژمارەى پێشوش تەکەتولەکانى یەکێتى قوتابیانمان بڵاو کردبۆوە، ئەمەش بۆتە هۆى بێزارى یەکێتى قوتابیان و زۆربەى ڕاگرى کۆلێژەکانى زانکۆى سەلاحەدین بەبێ پرسی "ژوورى قوتابیان" کە ژوورێکى نایاسایی یەکێتى قوتابیانە لەکۆلێژەکاندا، ناتوانن هیچ کارێک ئەنجامبدەنو ڕێگە بەچالاکى هیچ ڕێکخراوێک بد ەن. ، راگرى کۆلێژى کارگێرى وئابورى پێشتریش بەپەیامنێرەکەى داهێنانى وتبو دەبێت بچن پرس بەیەکێتى قوتابیان بکەن وبەڵام یەکێتى قوتابیان رێگریان لێکردبون لەبڵاوکردنەوەى، دواتر ویستبویان لە دەرەوەى کولیە بڵاوى بکەنەوە بەڵام پۆلیسى کولیە پەلامارى پەیامنێرەکەى داهێنان دەدات ورۆژنامەى داهێنانى لێ دەستێنێت و دەیان دڕێنێت.ئەم پێشێلکارى و رێگە گرتنانە تادێت زیاتر دەبێت و چاودێرانیش پێیان وایە تادواى هەڵبژاردنەکان زیاتر دەبێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست