جاره‌شیان هه‌ر له وێ ... له کوردستان ... ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجیان راکێشاوم له هه‌رێم.....
Tuesday, 31/07/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجیان راکێشاوم ، وابزانم تۆش خوێنه‌ری به‌ڕێز.
1. له هه‌موو دونیادا ریزگرتن یان بڵێن سه‌ره‌گرتن، یان وه‌ستان له تابور بۆ کڕینی شتێک له بازاڕ، له سوپه‌رمارکێته‌کان یان له کلینیکی دکتۆره‌کان و هه‌روه‌ها بۆ یه‌ک واژوو له سه‌ر هه‌ر نووسراوێک یا عه‌ریزه‌ێک له دائیرکان پێی ناوێ سه‌رتان بێشێنم بۆ هه‌موو کارێک و کردارێک ، هه‌تا مردنیش به سه‌ڕه‌یه.
به‌ڵام ! ! ! !
له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه مانان جیاواز تره له گه‌ڵ هه‌موو دونیادا چونکه :
- به‌رپرسانی هه‌رێم بۆیان نییه له ڕیز بوه‌ستن، عه‌یبه ناکرێ چۆن شتی وا ده‌بێ، هه‌ر که به‌رپرسێکی نێره که‌ر چووه ژووره‌وه‌پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان له سه‌ر یه‌ک پا بوه‌ستن و بۆیان نییه دابنیشن.
- خزم و براده‌رو ناسیاوه‌کان بۆیان نییه له ڕیز بوه‌ستن، به‌ڕێوه‌به‌ری دائیره‌کان چۆن ڕازی ده‌بن ئه‌مانه بچنه ناو ڕیز له ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌که‌ی، ئه‌وه گه‌وره‌تین سوکایه‌تیه بۆ جه‌نابی مودیر.
- واسیته‌و نامه‌و ته‌له‌فۆن ئه‌مانه‌ش بۆیان نییه بچنه ناو ڕیز و بوه‌ستن.
- باشه ئه‌ی ئه‌مانه کێن له ڕیز، سه‌ره، تابوور... ده‌وه‌ستن و زۆر به‌ڕێزه‌وه و به ئیحتڕام و ته‌قدیرێکی زۆر ده‌چنه به‌رده‌م جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان، ئه‌وانیش به چاوێکی سوک سه‌یران ده‌که‌ن. ئه‌وانه ئه‌و خه‌ڵکه به‌ڕێزه‌ن ئه‌و خه‌ڵکه به‌شه‌ڕه‌فه‌ن، ووڵاتی خۆێان خۆش ده‌وێ پێشکه‌وتنی ووڵاته‌که‌یان ده‌وی، سه‌ریان شۆڕ ناکه‌ن بۆ به‌رپرسێک تا واژووێک له‌سه‌ر مه‌عامه‌له‌کانیان له دائیره‌کان بۆ بکه‌ن.
2. کوردسات Tv : له به‌رنامه‌ی 3 STEP... گۆرانی(خاڵۆ هۆی خاڵۆ) ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی هه‌میشه زیندو (عه‌لی مه‌ردان) بو به گۆرانی هونه‌رمه‌ند (ناسری ره‌زازی) و ئافه‌رینیشی وه‌رگرت. هه‌ی سه‌د ئافه‌رین کوردسات بۆ ئه‌م شێواندنه‌و ناحه‌قیه به‌رامبه‌ر ئه‌م که‌له هونه‌رمه‌نده، به وه‌ش نه وه‌ستای به‌رنامه‌که‌شت دووباره کرده‌وه رۆژی دووایی، که له راستیدا به‌رنامه‌که خۆی له خۆیدا پێش مانگی ره‌مه‌زان تۆمار کراوه‌و به چه‌ند کۆنتڕۆلێک تێپه‌ڕ بوه.
3. هه‌ر که ناوی ئه‌و که‌سانه دێت یا گوێ بیستی ده‌بین ته‌عبیر له که‌سایه‌تیه‌که ناکات، به‌ڵکو له شتێک ده‌کات به‌قه‌د ئاسمان و ڕێسمان له یه‌کتر دوورن. ناوه‌کانیش بۆ نمونه له گه‌ڵ ڕێزمان بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌و داوای لێبوردنیان لێده‌که‌ین و هیچ مه‌به‌ستێکیشمان نییه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌و کاره قێزه‌ونه قه‌دغه بکرێت و شتی جوان ناشیرێن نه‌کرێت.
- مۆنیکا : جۆرێک له ئۆتۆمبێلی(لاندکروز) ی یابانی به‌م ناوه ده‌ناسرێت.
- له‌یلا علوی: جۆرێک له ئۆتۆمبێلی یابانی به‌م ناوه ده‌ناسرێت.
- وه‌نه‌وشه: جۆرێکی تره له ئۆتۆمبێلی (لاندکروز) ی یابانی به‌م ناوه ده‌ناسرێت.
- مه‌رزیه: جۆرێکه له ئۆتۆمبێلی پیکابی بارهه‌ڵگر.
- فاسولیه: جۆرێکه له ئۆتۆمبێلی (مازده) ی یابانی به‌م ناوه ده‌ناسرێت.
- هێلکه‌و ڕۆن: جۆرێکه له ئۆتۆمبێلی (مه‌رسیدس) ی ئه‌ڵه‌مانی به‌م ناوه ده‌ناسرێت.
- ناوه‌کان زۆرن، ئه‌وانه‌ی باسمان کردون چه‌ند نموونه‌ێک بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست