لێدوانەكانی تاڵەبانی هەڵەی هونەری بوو؟؟؟؟
Thursday, 14/01/2010, 12:00
لەم دوای دواییەدا لە سەروبەندی شەری راگەیاندن كە لەلایەن یەكێتی ەوە دەستپێشخەری كرا بۆ سەربزوتنەوەی گۆران و خودی نەوشیروان مستەفا و لە پلینیۆم دا تاڵەبانی بەحەق و بەناحەق بە باڵای نەوشیروان مستەفادا هاتە خوارەوە و هێرشێكی نارەوای كردە سەر بزوتنەوەی گۆران و بە مافیای سەردەمی لەقەڵەم دان .. نەوشیروان مستەفاش بەپێی تۆمەتەكانی تاڵەبانی لەژێرناونیشانی لەنێوان من و تاڵەبانی دا وەڵامی دایەوەو لەوێوە شەری یەكلایەنەى یەكێتی لەراگەیاندندا بۆسەر گۆران دەستی پێكرد دیارە نەوشیروان مستەفاش بێدەنگ نەبوو وەڵامی بیرو بۆچون و تۆمەتەكانی دایەوە... لەونێوەندەشدا تاڵەبانی كۆسرەت رەسوڵی خستە ناو كێشەی خۆی و نەوشیروان و لە شەری راگەیاندندا بەشداری پێكرد هەرچەندە كۆسرەت ڕەسوڵ زۆر بەپارێزەوە وەڵامی قسەكانی نەوشیروانی دایەوە بەڵام مەبەستی تاڵەبانی بێئومێدكردنی كۆسرەت بوو لەگۆران
دیارە كە كارتی فشاری كۆسرەت بۆسەر تاڵەبانی چوونی بۆناو بزووتنەوەی گۆران بوو بەڵام ئەو ئومێدەشی نەما كە لەناو گۆراندا بێت
نەوشیروان مستەفا بە یەكیك لەدامەزرینەرانی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان ئەژمار دەكرێت و زۆرجار خاوەنی پرۆژەی چاكسازی و پاكسازی بوە لەناو یەكێتی دا لەلایەن خودی مام جەلالەوە نرخ و بەهای خۆی هەبوە... دیارە كە كۆمەڵیك گەندەڵ ئەمرۆ دەوری یەكیتیان داوە و بۆ بەرژەوەندیە باڵاكانی خۆیان گرنگ نیە بەلایانەوە چی ئەبێت و چی ئەكریت وەزعی یەكێًتیان بەم جۆرە گەیاند....... پێش دروست كردنی گۆران نەوشیروان مستەفا چەند پیشنیاریكی خستە بەردەم تاڵەبانی بۆ چاككردنی وەزعی ناوخۆی یەكێتی بەڵام لەلایەن هەندێك لەسەركردەباڵاكانی یەكێتی و خودی تاڵەبانیەوە دژایەتی كرا
دیارە دروست بونی بزوتنەوەی گۆران لەناو كێشمەكێشی سیاسی و فرەكوێخای ناو یەكێتیەوە دروست بوە و زۆرینەی كادرە باڵاكانی یەكێتی پشتگیری لێدەكەن و خەڵكی كوردستان و بگرە جالیەی كوردی لەئەوروپا پشتگیری خۆیان بۆ دەربریوە
ئێستا لەناو میدیاكاندا ئەو هێرشەی تاڵەبانی لەپیلینیۆمدا بەهەڵەیەكی ناو دەبەن و دەیانەوێت هێرشەكانی نەوشیروان مستەفا بۆسەر یەكێتی راوەستی َ چونكە لەگەڵ هەر وەڵامدانەوەیەكی نەوشیروان مستەفا كەلێنێك لەنێو رێكخستنەكانی یەكێتی دروست دەبێت رەنگە خۆشیان بزانن دوكیۆمێنتەكانی نەوشیروان لایەنی ئەرێنی پێوە دیارە تا لیدوانەكانی تاڵەبانی
لەدوا هەوڵی تاڵەبانیش بۆ وەستانی شەری ساردی نێوان یەكێتی و گۆران علی باپیری بەكۆمەڵێك مەرجی ئاشكرا كە گرنگترینیان نابێ نەوشیروان كاربكاتە سەر ریكخستنەكانی یەكێتی ناردە لای نەوشیروان ئایا نەوشیروان دەچێتە ژێر باری مەرجەكانی تاڵەبانی؟؟؟؟
لیرەدا پرسیاریك دروست دەبێت بۆ تاڵەبانی پێش هەڵبژاردن دەىەوێت شەری راگەیاندن بوستێنێت؟
دیارە تاڵەبانی نایەوێت ئەو هەڵەیەی كە لە 25/7 تووشی بوو نایەوێت لە پەرلەمانی عێراقا دووبارەی بكاتەوە بۆ ئەم مەبەستەشە كە دەیەوێت تۆمەتەكانی ناو پیلینیۆم بە هەڵەی هونەری ناو ببات
دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زۆر پرسیاری بێ وەڵام ئاشكرادەبن و ئایندەش وەڵامی پرسیارەكان دەداتەوە
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست