بارزانی و تاڵەبانی تاوانێکی دیکهیان بەهێمنی تێپەڕاند!
Thursday, 25/10/2012, 12:00
چەند ڕۆژێکە بریاری دادگای عێراق ههڵوهشێنراوهتهوه، که لەسەر گرتنی سەدان سەرۆک جاش و جەلادانی تری ئەنفال ناویان بۆ لێپێچینەوە هاتبۆوە، ئهم ههواله بەفەرمی لە زاری یەکێک لە پارێزەری ئەو دۆسیەیە راگەیەنرا (له خوارهوه لینکهکه دانراوه و ههواڵهکه بخوێنهرهوه) هاوکات سالار قەرەوەیسی یەکێک لەو سەرۆک جاشانەی کە ناوی لە لیستەکەدا هاتبوو، ئهمه ههوالهی پشت راستکردهوه و سوپاسی هەوڵ و کۆششی (کۆسرەت رەسول) دەکات، کە پەیوەندی لەگەل تالەبانی و بارزانی کردوە تا دۆسیەکەیان دابخرێ. بۆیە ئەگەر تا دوێنێ دۆسیەکە بەکراوەیی مابۆوە و هیوای زیندوبونەوەی لە ئایندەدا لێدەکرا، ئیستا ئەو دەرگایەشیان داخست. دیاره لهمهدا ناهەقیان نیە ئەو کارەیان کرد، چونکە جگە لەوەی تاوانی ئەو بەرپرسانەی ئەمرۆ لە جاشهکان زیاتره له تاوانی فەسادکردنی کۆمەلگا و تەزکیەی ناپاکی و سیخوریکردن و هێنانی داودەرمانی بەسەرچوو، کە خەلکی کوردستان بەهێمنی دەکوژن،.ئەوا سەرۆک جاشەکان سەدان نهێنێ پڕ لە تاوانی ئەو بەرپرسانەیان لەبەردەستایه، که بەلێپێچینەوە لهگهڵیاندا تاوانەکانیان ئاشکرا دەبێ.
کاتێکیش ساڵیادی ئەنفال و هەڵەبجە دێت بەهەزاران کەس شیعر و پەخشان بەسەر قوربانییهکاندا ههڵدهدات، مایکی تێڤی و رادیۆکان بەرناکەوێ، فرمیسکی بەکۆمەل دهبارێ و بەرنامەی جۆرا و جۆر لە تێڤێکان پەخش دەکرێ، دەیان بەناو ڕێکخراوی جینۆساید بەیاننامە لەدوای بەیاننامە دەردەکەن، بە سەدان خهڵکی خۆ بە چالاکڤان دۆسیەی جینۆساید دهکاته دروشم و لۆگۆی ئەنفالەکان و بەرزی دەکەنەوە، کەچی له بەرامبەر سەدان تاوانی ئەم دەسەڵاتە، که داخستنی دۆسییهی تاوانبارهکانه، هەمویان وەک قوتابی ژێر دەستی مامۆستای ٦٠ و ٧٠ کان بەپێ داربەرزکردنەوە و مۆڕەی مامۆستا هێمن و بێدەنگ دادەنیشن تا مامۆستا مۆرەکەی نەڕوات ئەوان بۆیان نیە زەردەخەنەش بچیتە سەر لێویان.
لە کۆندا چاودیری کۆردۆساید لەبەرامبەر ئەو جۆرە هەول و ناپاکیانە سەرمەشق بوو لە ئیدانە و چالاکی جۆراو جۆر بەکورتی ویژدانی خۆی ئاسودە دەکرد، بەلام ئەوا چاکیش لەئاست ئەو دۆسیەیە بێدەنگە. بەندە ماوەی دوو سال دابڕاوم لە بریارەکانی چاک، بەلام بێدەنگی لە ئاست ئەمە هەموو مێژووی چاکیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بۆیه مانهوهی ئێمه وهک ئهندام دەبێتە جێگای شەرمەزاریی، ئهگهر ههڵوێست لهم کارهدا نهنوێنن.
نێچیرڤان بارزانی بۆ ڕیکلام وێنەیەک لەگەل مناڵێکی گەرمیاندا دەگرێ و لە پەیجەکەی خۆی له فەیسبوک دەڵێ کە ژیانی خەڵکی گەرمیانم بینی گریام، بەلام ئەو جەلادانەی که گەرمیانیان شەهید کرد لەگەلییدا بوون، یان کە هەوالێک لە سەر منالە تازە دەرهاتوەکەی ناو پاکەت، که بڵاوکرایهوه، گەورەترین گالتە جاڕیی بە حکومەت کرد (روونکردنەوەیەکی بەناوی حکومەت دەرکرد).
بینیتان چۆن بارزانی، لەسەر فەنتاسیا نووسینێکی لهسهر کچهکهی، سەردەشتی شههید کر، چۆن گەنجێکی پڕ لەداهینانی لەسیناریۆیەکی گالتەجاری تیرۆر کرد، بەلام هەموو ئەو تاوانبارانەی ئەنفال کە بەسەدان کچی ئەنفالی گەرمیانیان لەسەر سنوری ولاتە خەلیجیەکان وەک کاڵا هەراج کردوە بۆ ولاتە عەرەبیەکان لە پاڵ خۆی دایان دەنێ؟ دەبینن چۆن تالەبانی کۆنە چەپ و دژە بنەماڵە جۆتێ منالی لەناو پاکەت لە لەندەن دانا بوو، بەلام کە (سن رشدیان) پڕکردەوە لە بڕی مۆلەتی شۆفێری مۆلەتی بەئارەزوی لێخورینی گەلیکی تەسلیم کردن. بینیتان چۆن کۆسرەت ڕەسول لە سەر ئاخافتنێکی بایز تاڵەبانی لەسەر هەواڵی کورێکی ئەوەندە نهمابوو شەری بنەمالەی تالەبانی بکات.. دەبینن چۆن لەسەر بڵاو کردنەوەی هەواڵێی بەرپرسێك چۆن ڕیگای دادگا و هەرەشە و سوکایەتی بە رۆژنامەنوس دەکرێ؟ بەلام هەرگیز ئەو بەرپرسانە هەست ناکەن دایک و باوک و خوشکەکانی ئێمە و گەرمیانی و بادینانیش وەک ئەوان مرۆڤین هەستمان هەیە خۆمان و خۆشەویستەکانمان خۆش دەوێ کەچی ئاوا بکوژی خۆشەویستانمان دەهێنە سەر تێڤێ دەیان کە نە قارەمان و پلەی سیاسیان پێ دەدەن و لە دادگاکانیش ڕزگاریان دەکەن.
دەرچونە لە پرەنسیبی مافی مرۆڤ ئەگەرنا خۆزیا منالێکی ئەوانیش سەگەکانی عەرعەر بیخواردایە کچەکانیشیان لە سەر سنور هەراج بکرانایە و شەوانی پڕ لە ئازاریان لەژێر دەولەمەندێکی خەلیجی ببردرایەتە سەر براکانیشیان بەچاو بەستراوەیی گوللە باران بکرانایە دایک و باوکیشیان بە تێهەلدان سواری زیل بکرانایە ئەو کاتیش وەک ئێمە ئەوانەی هەموو ئەو تاوانانەیان بکردایە ببونایەتە بەرپرس بەسەریانەوە..... ژیان زۆر جار تا تاقی نەکەیتەوە هەست بەخۆشی یان ئازارەکەی ناکەی؟
کارەساتێکە بکوژ و تەسلیمکەری دەیان هەزار ژن و مناڵ و خۆشەویستی ئێمە بەزۆرە ملێ لە نێو زیلە سەربازیەکان نرا بە جلی پێشمەرگە خاکیەکەی تەرمەکەیان لە دوای خۆیان رادەکیشا لە نێوەشەودا بەسەرمالیاندا دەداین و براکانمانیان دەبرد و ژیانی کۆلەمەرگی و ئاخو ئۆفی باوک و دایکەکانمان ژیانمانی تاڵ کردبوو سەدان چیرۆکی نزیک لە گەرانەوەی مەرگ و گۆرینی ژیانی کۆمەلایەتیمان لەدەست دا هەموو ئەوانەی تاوانیان بەرامبەر کردین، ئەمڕۆ بە بەرچاومان بەرپرسن و سوکایەتی بەگەلێک دەکەن.دەزانین ئەو بەرپرسانە بەهۆی ئەوەی ئەوەندە قێزەوەن و تاوانیان ئەنجام داوەهەول دەدەن هەموو خەلک وەک ئەوان بێ، عەشقی دۆلار و کورسی بێ نەوەک کەرامەت و نەتەوە، .بۆیە نەفرەت لەهەر کەسێ ئەوانەی پێ سەرکردەی گەل بێ نەفرەت لەهەر بنەمالەی قوربانیێ کە دەنگیان پێدەدا شەرمەزاریش بۆ هەموو ئەو دەنگ و رەنگانەی، کەناویان لەخۆناوە داکۆکی یان چاودێڕ لە مافی قوربانیان هەلوێست نانوێنن.
ماوە ماوە لەسەر گۆرێنی ئاڵا و سرودی ئەی رەقیبیان هەلنەسانەوە بۆیاندەیان کەسکەمپین و بەیانامە دژ بەئیسلامیەکان دەردەکەنکە سوکایەتی بەنەتەوە دەکەنبەلام سەیر بکەندوڕو یی داکۆکی لە پیرۆزیەکانی نیشتمانچۆن لەم جۆرە روداوانە ماهیەت و ناراستگۆیان دەردەخات. ئاخر ئەوان داکۆکی لە نیشتمان تەنیا لەو خالانە دەبینەوە کە نابێتە مٶرەی دەسەلات زۆر جار گوێ بیستی ئەوە دەبم دەبێ وەک جولەکە خەبات بۆ دۆسیەی گەلەکەمان بکەین بۆیە ئەگەر بپرسینئەری کەی نەوەک وەک گەل، بەلکو وەک تاکێکی جولەکەش ناپاکی وا نەتەوەیی (داکۆکی لەجەلادانی نەتەوەکەی) قبول دەکەن. کە لێرەدا یەک نمونە (هێلێنا سڤێنسۆن) ئەو ژنە جولەکەی ١٩ سال نزیک بە ٧٠ منالی ئەنفالی کوردی بە دەرۆزە لە پارە کۆکردنەوە پەورەردە کرد. سالی ٢٠٠٩ لە پای ئەو هەڵویستەی لەتەک١٠ کەسایەتی سوێدی وتمان پاداشتت پێ دەدەینوتی ناوەکانی تریشم پێ بڵی کە ئامادەدەییهکاتی لەناوەکان وتم سەرۆکی پارتی چەپیش لارش ئۆهلیشوتی هەرگیز ئامادە نیم لەتەنیشت یەکێکی وەک ئەو دابنیشم چونکە لەشەری غەزە تەنیا ئیدانەی ئیسرائیلی کرد نەوەک حەماسیش. بۆیە جولەکە لەناو چەقی یەک ملیار موسلمان ڕیبەرایەتی رەخنە لە خۆیان، نەوەک لە نەتەوە بەسوکایەتی تێدەگەن.بۆیە ئەگەر بڵێن شەرمە لە باشور ئەی رەقیب بوترێ عەیبەکە لە کوێ دایە؟
دەقی هەواڵەکە:
http://www.knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=3279http://www.knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=3315
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست