کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێکی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ پاره‌ دزراوه‌که‌ له‌ کوردستانه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا..

Thursday, 05/11/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ نێو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی بنه‌ماڵه‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌ ته‌له‌فۆن پێیڕاگه‌یاندین : سه‌فه‌ره‌ کتوپڕه‌که‌ی پێرێی مه‌سعود بۆ ئه‌وروپا ،هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و پاره‌ ده‌ستبه‌سه‌رگیراوه‌ی که‌ له‌ بانکێکی ئه‌ڵمانیا بووه‌ و، که‌ پاره‌ی دزراوی خه‌لکی کوردستانه‌ سه‌رۆکی ته‌زویر ره‌وانه‌ی ده‌روه‌ی کردووه‌ و ، درێژه‌یی دایی و ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ مه‌سعود هیچ به‌ ته‌نگ مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و پرسه‌ گرنگه‌کانی کوردان نییه‌ ، هه‌ر بۆیه‌شه‌ بۆ یه‌کجاریش سه‌فه‌رێکی چه‌ند رۆژه‌ی بۆ موسڵ یا که‌رکوک نه‌ کردووه‌ و یا ته‌نانه‌ت سه‌فه‌ری به‌غداشی نه‌کردووه‌ بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ و حکومه‌تی ناوه‌ند ، به‌ڵام ئه‌وه‌تا له‌ گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نزیکه‌ی 17 ملیۆن دۆلار له‌ بانکێکی ئه‌ڵمانیا به‌ هه‌ڵه‌داوان خۆی گه‌یانده‌ ئه‌وروپا تا له‌وێ به‌ ئیستغلالکردنی ناوی سه‌رۆکی هه‌رێم بتوانێت پاره‌که‌ وه‌ربگرێته‌وه‌..
کوردستانپۆست به‌ دواداچوون سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ گرنگه‌ ده‌کات و خوێنه‌رانی له‌ هه‌ر پێشهاتێک ئاگادار ده‌کاته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە