کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ/ وەزیرىخوێندنى باڵا

Thursday, 22/12/2011, 12:00




ئێمە كۆمەڵێك خوێندكارى هەر دوو خوولى بەرنامەى تواناسازى دوای ناردنمان بۆ دەرەوەى ووڵات لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاوە هاوسەرەكانمان بێ بەش كراون لە بژێوى ژیان لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاوە دوایى موزایدە كردن پێمان لە كەناڵەكانى ڕاگەیاندن دواى دەرخستنى خۆى بە كەسێكى دڵسۆز و خزمەت كەرى خوێندكارانى كوردستان بۆیە بە باشى ئەزانم بۆ بەڕێزتان روون كەمەوەو ئێوەى بەڕێزیش خەمخۆرى هاوكاریمان بكەن لە بڵاو كردنەوەى راَستیەكان لە كەناڵ و سایتە ئازیزەكانتان بۆ ئەوەى بزانن وەزیرى خوێندنى باڵاو سەرۆكى حكومەت ئەمە كارى باشیان بووە لە كابینەى شەشە كە شانازى پێوە ئەكەن، ئێمە كۆمەڵێك خوێندكارین دواى دەرچوونى ناوەكانمان و رۆیشتنمان بۆ دەرەوەى ووڵات لەلایەن وەزارەتەوە هەموو بەڵێنیكمان پێدرا بۆ دابین كردنى بژێوى ژیان كە چەندین جاریش دڵنیایان كردنەتەوە كە هیچ خەمێكمان نەبێت حكومەت هەموو كێشەكانمان بۆ چارەسەر ئەكات، بەڵام دواى زیاتر لە 6 مانگ لەلایەن خودى وەزارەتەوە بە واژووى وەزیر فەرمانێك دەركرا كە 3 خاڵ لە خۆ دەگرێت كە بووە هۆى نیگەرانى ئێمەى خوێندكارى خێزاندار لە خاڵى (1) ئاماژە كراوە بە خەرج كردنى بژێوى ژیان بۆ هاوسەرەكانمان بە ڕێژەى (50%) ؟؟؟؟ بەڵام لە خاڵى (2) دەڵێت ئەوانەى كە فەرمانبەر ئەبێت مۆڵەتى بێ مووچە وەربگرن ؟؟؟؟ وە لە خاڵى (3) دەڵیێت ئەم (50%) بژێوى ژیان تەنها لە كاتى دەست كردن بە كۆرسى ئەكادیمى خەرج دەكرێت؟؟؟ هەروەك هاوپێچە ئەم فەرمانە وەزاریە؟ واتە لە كۆرسى زمان هاوسەرو منداڵەكانمان ئەبێت بێ بەش بكرێن لە خزمەتى وەزیفى و لە نیوە مووچەكەیان كە بۆیان خەرج دەكرێت لە فەرمانگەكان و شوێنى كارى خۆیان هیچ جۆرە بژێویەك لەلایەن حكومەت دابین ناكرێت بۆیان جگە لەمەش بێ بەش كراون لە هەژماركردنى خزمەتیان....؟
دواى ئەمە چەندین جار پەیوەندیمان بە وەزارەتى خوێندنى باڵا كردووە كە ئەم كێشەیەمان بۆ چارەسەر بكات بەڵام هیچ كەسێك ئامادە نەبووە وەڵامیشمان باتەوە...؟ بۆیە دوێنێ لە وێب سایتە چاواشە كەرەكەیان و سایتى خەندان بڵاوكراوەیەكیان بڵاوكردۆتەوە وەك فەرمانە وەزاریەكەیان كە پڕیەتى لە كەم كورتی و خۆ دزینەوە لە چارەسەر كردنى ئەم كێشەیەمان هەروەك لە سەرتادا باس لەوە ئەكات كە كۆمەڵێك خوێندكار بە ئاوات گەیشتوون ... بەڵایەوە زۆر گرنگە بۆ ناوبانگى خۆى ئەو كارەى كردووە لەسەر حیسابى ئێمە كە ئەمە بچوكترین مافە ئەبێت حكومەت ساڵانە بیكات بۆ ئێمەى خوێندكارى منداڵى فەقیر و هەژار كە بە ماندوو بوینى خۆمان نمرەى باشمان بە دەست هێناوە كەچى وەزیرى خوێندى باڵا موزایدەمان ێوە ئەكات كە كارى باشى كردووە بۆمان دواتر ئەڵێت حكومەت درێخى نەكردووە مووچەو دەرماڵەى باشى بۆ خوێندكاران دابین كردووە كام مووچەیە جەنابى وەزیر ئەوەى كە حكومەتى عێراقى و سعودى بۆ خوێندكارە هاتووەكانیان خەرج ئەكەن یان ئەمەى جەنابیتان بۆ ئێمەى هەڵخەڵەتاوە خەرج ئەكەن كە بریتیە لە سك كوشین مەمرەو نەژین...؟ یاخود باس لەوە ئەكات جۆرە ناڕونیەك هەیە لەوە كە هاوسەرەكانمان نیوە مووچەیان بۆ خەرج بكرێت یاخود نا یان خزمەتییان بۆ حیساب بكرێت یاخود نا..؟ ئەمە كام پسپۆر و ڕاوێژكارى داراییە نا شارەزایە كە بەم شێوەیە هاوسەركەنمان بێ بەش ئەكات لە خزمەتى وەزیفى و نیوە مووچەكەیان وا دیارە ئەم پسپۆڕانە زەرەیەك رەحم و بە زەییان لە دڵدا نیە ئەگەر وابێت كام لە ئێوە سەرۆكى حكومەت و وەزیرى خوێندنى باڵا نا شاڕەزاو نا پسپۆڕە دارایى و بەڕێوەبەرە گشتیەكانى وەزارەت و سەرۆكى زانكۆ دەستەكان ئامادەن منداڵەكانتان و هاوسەرى منداڵەكانان بێ بەش بكەن لە خزمەتى وەزیفى و نیوە مووچەكەیان بۆ پێتان وایە ئێمەتان ڕەوانەى بە هەشت كردووە باوەرتان هەبێت لە دەرەوە وەك سواڵكەر ئەژین لەبەر ئەوەى بەم پارە كەمەى وەزارەت ناتوانین ژیان بگوزەرێنین بە خۆمان و هاوسەرو منداڵكانمانەوە منیش ئەزانم بۆ گەنجك كە تەنها بێت زۆر باش ئەوانێـ بژیت بەڵام ئەوانەى وەك ئێمەى خاوەن هاوسەرو منداڵ وەك سوالكەر ئەژین لەبەر ئەوەى هاوسەرەكانمان بێ بەش كراون لەم نیوە مووچەى كە مافى خۆیان وەك فەرمانبەرێك حكومەت بۆیان خەرج بكات ئەمە جگە لە منداڵكانمان كە هیچ مافێك شمولى ئەوان ناكات لەبەر ئەوەى مرۆڤنین...؟

1. به‌ نوسراوێکی فه‌رمی (ن/٤١٠ لە ٩/٦/٢٠١١) داوای به‌رچاو ڕوونی و داڕێژتنی ڕێنمایی تایبه‌ت به‌ كاندیده‌كانی تواناسازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کراوە.
2. له‌و نێوه‌شدا بۆ خاتری هاوكاری كردنی كاندیده‌كان وه‌زاره‌تمان به‌ پێی ده‌سه‌لاته‌كانی بە فەرمانی وەزاری (ژمارە ن/٦٤٢ لە ٥/٩/٢٠١١) بڕیاری داوه‌ كه‌ هه‌رچی زووتره‌ هاوسه‌ری كاندیده‌كان به‌ مۆڵه‌تی بێ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی $900 ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ بكات. ئەم فەرمانەش گشتاندن کراوە بۆ هەموو دامودەزگاکانی حکومەت.


دواتر لەم بڵاو كراوەیدا هاتووە كە نووسراو كراوە بۆ سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران لە (9/6/2011) وا یارە ئەم نووسراوە بە پشتى كیسەڵ ئەڕوات بۆیە (6) مانگە وەڵامى نیە لەلایەن سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیرانەوە هەروەها لە خاڵى (2) هاتووە هەرچى زووە هاوسەرى كاندید مۆڵەتى بێ مووچە وەربگرێت و (900$) بۆ خەرج بكرێت ئەمەش درۆیەكى شاخ دارتر لەبەر ئەوەى لە فەرمانەكە دەڵێت تەنها لەكاتى كۆرسى ئەكادیمى ئەم پارەیە خەرج دەكرێت نەك لە كاتى كۆرسى زمان
بۆ باسى ئەوە ناكات وەزارەت خۆى ئەدزێتەوە لە ڕاستى بابەتەكە دواتر وەزارەت خوێندنى باڵا باش ئەزانێت ڕێنمایى دارایى ژمارە (47) وەزارەتى دارایى و ئابوورى تاكو ئێستا كارى پێ ئەكرێت و كە لەلایەن خودى وەزارەتەوە نووسراو كراوە بۆ وەزارەتى دارایى و وەڵامیش دراوەتەوە لەلایەن وەزارەت دارایى كە بەڵى كار دەكرێت و كاریش بكەن بەم گشتاندنى ژمارە (47) سەبارەت بە مۆڵەتى هاوسەرى وە زۆربەشمان هاوسەرەكانمان بەم ڕێنماییە داراییە مۆڵەتى هاوسەریان پێدراوە هەروەك هاوپێچە...؟ بەڵام ئێستا سەرۆكى حكومەت و وەزیرى خوێندنى باڵا بە ریكلامە چەواشەكانى ئێمەى كردە قوربانى ناوبانگى خۆى تەنها بۆ ناوبانگى خۆى و كابینەكەى..؟ یاخود باس لەوە ئەكات هەوڵ ئەدەین كە هاوسەرى كاندیدەكان بە مۆڵەتى بێ مووچە بچنە دەرەوە تا مەترسى لە دەستدانى كارەكانیان نەبێت... وا دیارە وەزارەت خێرمان پێ ئەكات و حومەت نیە لە كوردستان تاكو هاوسەركانمان لە شوێنى كاریان (فێل بكرێن) بەمەش خۆیان بە كەسانى دڵسۆز دەردەخەن ئەوان خەمخۆر دەبن بۆ هاوسەرەكانمان كە ناهێڵن دوور خستنەوە لە كارەكانیان بۆ دەربچێت...؟
یاخود باس لەوە ئەكات كە (هەوڵیش دەدەین ئەو کاندیدانەی هاوسەرەکانیان بە مۆڵەتی بێ مووچە دەچنە دەرەوە کارئاسانییان بۆ بکریت و مەترسی لەدەستدانی کارەکانیان نەبێت. واته‌، ئێستا هه‌ر كاندیدێكی خاوه‌ن هاوسه‌ر به‌ لانی كه‌مه‌وه‌ بڕی سێ هه‌زار دۆلاری پێ ده‌درێت (کە پێک دێت لە ١٨٠٠ دۆلار دەرماڵەی قوتابی + ٩٠٠ دۆلار دەرماڵەی هاوڕێیەتی هاوسەریی + لانی کەم ٥٠٠ دۆلار موچەی قوتابی نێردراو) كه‌ ئەمەش بە دڵنیاییەوە به‌شی ژیان و گوزه‌رانێكی تێروته‌سه‌ل ده‌كات له‌ هه‌ر شارێكی دەرەوەی وڵات بن . ئەمە جگە لەوەی بۆ هەرکاندیدێک تەواوی کرێی کۆرسی ئەکادیمی و کرێی کۆرسی زمان و بیمەی تەندروستی و پارەی سەفەر خەرج دەکرێت. جێگای ئاماژە پێکردنە کە هەموو زانکۆکانی بەریتانیا کاتێک بڕی پێویست بۆ بژێوی ژیانی قوتابی دەخەمڵێنن تەنها ٧٠٠ پاوەند (کە دەکاتە ١١٣٠ دۆلار) بە ستاندارد دادەنێن بۆ ژیان، بەم پێیە بڕی پارەی دیاریکراو بۆ کاندیدەکانی تواناسازی مانگانە ١٠٠٠ دۆلار زیاترە لە بڕی خەمڵێنراو).

ئەمەش گەورەترین درۆ چەواشەكارى وەزارەتى خوێندى باڵایە لەبەر ئەوەى هیچ خوێندكارێك هاسەرەكەى (900$) بۆ خەرج ناكرێت لە كاتى خوێندنى كۆرسى مان بگرە هاوسەرەكەى قوڕیشى ئەكرێتە سەر بێ بەش ئەكرێت لەنیوە مووچەكەى و خزمەتى فەرمانبەریشى هەروەك لە فەرمانە پڕ كەم كورتیەكەیان درۆ چەواشەكەیان روونە بەلامانەوە ...؟ یاخود ئەڵێت هەموو زانكۆكانى بەریتانیا تەنها (700) پاوەند دەخەملێنن بۆ بژێوى ژیان (وەلا وەلا تەنها یەك ژوورى سنگل لە بەشە ناوخۆیەكانى زانكۆ هەرزانەكانى ووڵاتى بەریتانیا بۆ كرێ ى مانگانە (495) پاوەندە..؟ ئەمە جگە لە پێداویستى خۆت وەك كڕینى پێنوس و پەرتوك و خواردنى ڕۆژانەى یەك كەس ئەوانە خێزانداریشن هەر هیچ بە سوالكەریش بەم پارەیە دەناچێت كە خەبیر و پسپۆڕە زیرەكەكەى خودى وەزیرى خوێندنى باڵا دایڕشتووە یاخود ئەڵێت (1000$) زیاترە لە بڕى خەمڵێنراو... باش باش بزانن ئێوە ئەوەنە خەم خۆر نین تاكو ئەم كارە بكەن و ئەم بڕە پارە بۆ خوێندكار دابین بكەن ئەوەنە شەریف نین بزانن كە بڕى (1000$) زیاتر دیارى بكەن بۆ ئێمەى قوڕكراو بەسەر ئێوە هاوسەرەكانتان بێ بەش كردووین لە خزمەتى وەزیفى و نیوە مووچەكانیان جا چۆن ئەم كارە بۆ ئێمە ئەكەن زۆر باش ئەزانن كە ئەم بڕە پارەیە تەنها بۆ كەسێكى گەنج باشە نەك خێزاندار ؟؟؟؟؟
(پرسی دارایی کاندیدەکانی تواناسازی لایەنی یاسایی ئاڵۆزی هەیە و بە ساکاری و بە بەراورد لەگەڵ بەغدا چارەسەر ناکرێت. بێ گومان، ئه‌و باره‌ی ئێستا كاتییه‌ و له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ڕێنمایی دارایی نوێ ئه‌و پرسانە یه‌كلایی ده‌بنه‌وه‌. له‌و نێوه‌شدا كاندیده‌كان سه‌رپشكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانیان هاوڕێی سه‌فه‌ریان بن وه‌یان چاوه‌رێی ڕێنمایی نوێ بكه‌ن)
یاخود باس لەوە ئەكەن كە بەر پرسى دارایى تواناسازى ئەڵێت لایەنى یاسایى ئاڵۆزى هەیە لە رووى بە بەراورد لەگەڵ بەغداد، ئەمە وەك نوكتەیەك وایە لەبەر ئەوەى بەرپرسى دارایى تواناسازى كارى تەنها كۆكردنەوەو گۆڕانى دۆلارە بۆ پاوەند لە هیچ شتَیك نازانێت.. ئەگەر ئەو بارە ئێستا كاتیە تاكەى هەر وا كاتى ئەبێت ئەوا ساڵێك زیاتر بەسەر ئەم بەرنامە فاشل پڕ كەم كورتیە تێ ئەپەرێت كوا پلان و بەرنامەتان بۆی ئەمە پلان و بەنامەتان بوو هاوسەرەكانمان بێ بەش بكەن لە نیوە مووچەكانیان و خزمەتیان چەند ساڵى تر ڕێنمایى دارایى نوێ دەر ئەچێت و كارى پێ ئەكرێت كە گەڕاینەوە بۆ كوردستان یان دەبێت هاوسەرەكنمان بكەینە قوربانى بڕیارە نارٍاست و درۆ شاخدارەكانى ئێوە كە بێ بەشتان كردوون لە دوو ساڵ 4 ساڵ خزمەت و نیوە مووچەكانیان ..؟ كەى كاندید سەرپشكە لەوەى كە هاوڕێى سەفەرمان بێت یان چاوەڕێى ڕێنمایى نوێ ى دارایى بێت... دواى هەڵخەڵەتاندنمان بە چەواشە كردنەكەتان بە سەفەر كردنمان دوایى 6 تا 8 مانگ ... ئەگەر ڕأست ئەگەر ئێمەى خوێندكارى ڕۆشتووى بەردەوام لە خوێندنى كۆرسى زمان ببەخشن لەو پارەى بۆتان خەرج كردووین لەم ماوەیە كە سەفەرمان كردووە ئەوا هەرچى زووە لە سایتەكەتان بڵاوى بكەنەوە تاكو لە بەیانیەوە بگەڕێنەوە بۆ كوردستان و چیتر نەبینە قوربانى درۆ شاخدارەكانى ئێوەى قسە زڵ.

لەگەڵ ڕێزمدا...
 
  كۆمەڵە خوێندكارێكى قوڕ كراو بەسەر و هەڵخەڵەتاو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە