بە ناوی یارمەتیی و کۆمەکی شاری وان، 500 ملیۆن دینار بۆ دایکی بەرهەم ساڵح سەرفکرا
Sunday, 20/11/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سلێمانیئهمڕۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له ده‌زگای خه‌ندانه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه دكتۆر به‌رهه‌م بڕی (500) مليۆن ديناری بۆ رێكخراوه‌كه‌ی روناكی دايكی خه‌رج كردووه ، گوايه ده‌يه‌ويت هاوكاری كۆمه‌ك ڕه‌وانه‌ی خه‌لكی ليقه‌وماوانی شاری وان بكات، سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه رۆناكی دايكی به‌رهه‌م ساڵح له سيته‌ك گه‌وره‌ترين ڤێلای دروست كردووه، پارەی زۆری تێ چووە، گوایە ئیستا پاره‌ی لێبڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی ته‌واو بكات.
دوای وه‌رگرتنی زانياريه‌كه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست په‌يوه‌نديمان به كارمه‌نديكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران له هه‌ولێر كرد، ئه‌ويش ئه‌وه‌ی پشت راستكردۆته‌وه، كه ماوه‌ی 4 رۆژه نووسراويكی نهينی بۆ دارايی ئيداره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران هاتووه، كه دايكی دكتۆر به‌رهه‌م داوای 500 مليۆن دیناری كردووه، ئه‌ويش ئه‌مرۆ بۆیان خه‌رج كردووه.
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيكیش له بايز تاله‌بانی، ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه، كه بايز تاله‌بانی بۆ سه‌رف كردنی ئه‌و بڕه پاره‌يه، پيويستی به رەزامەندی هيرۆی برایم ئەحمەد بووه، پاش گفتوگۆ و قسەکردن لەگەڵ هێرۆدا، ئه‌ويش رازيی بووه، كه ئه‌و پاره‌يه بۆ رۆناك سه‌رف بكرێت، هەروەها ئه‌وه‌ش زانراوه كه له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا ئه‌مه دووه‌مين جاره بۆ رۆناك خانی دايكی دكتۆر به‌رهه‌م پاره‌ی زۆر له‌و جۆره خه‌رج بكريت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست