کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆچی مه‌سعود بارزانی نه‌خشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی بۆ فاشسته‌کانی تورک ئاشکرا کرد؟

Thursday, 29/01/2009, 12:00

2204 بینراوە


خوێنه‌ری هێژا...
ئاشکرایه ‌و بۆ مێژووش به‌ڵگه‌ نه‌ویسته،‌ کە كورد، هێنده‌ی ده‌ریایه‌ک خوێنی لە پێناوی بزاڤی ڕزگاریخوازییدا داوه و چەندین جاریش خۆی لە ئازادیی و سەربەخۆیی نزیك كردۆتەوە، که‌چی لە پڕێكدا ئەو هیوایەی بەرەو نەهامەتی تلۆر بۆتەوە و بێ ئەوەی پرسیار لە هۆكار و سەرەنجامی كرابێتەوە، که‌سێکی وه‌کوو جەلال تاڵەبانی و مه‌سعود بارزانی که‌ ئەویان بۆتە سەرۆكی عێراق و ئەمیشیان خۆی كردۆتە سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان‌، نایانە‌وێت و ڕێگرن، که‌ کورد ئازاد بێت، كوردستان سەربەخۆبێت؟ وەكوو وتمان دەرفەتی زێرین بۆ كورد زۆر ڕەخساوە، لێ ئەم دوانە وەكوو مۆرانە تێی كەوتوون و هەڵیان وەشاندۆتەوە. ڕەنگە لای زۆر كەس ئەم دوانە سەركردەبن، لای من و زۆربەی خەڵكی تر ئەمانە جگە لە خاین و ناپاك و سەركردەی كۆمەڵێك مافیا هیچی تر نیین، كێشە لێرەدا بڕوای من و بڕوای ئەوانە نییە، كە بە پێچەوانەی یەكترییەوە بیردەكەینەوە، بەڵكوو كێشەكە ئەوەیە كە ئەوانەی سەقەت بیر دەكەنەوە، ئەمڕۆ زۆرینەن! زۆرینەن لە دەسەڵاتدا، زۆرینەن لە پاراستنی بەرژەوەندییدا، زۆرینەن لە ناو ڕووناكبیر و نووسەری دەربار و بێشەرمدا.
مه‌سعود بارزانی نه‌ک هه‌ر دژی ئازادی و سه‌ربه‌خۆی کوردستانه‌، به‌ڵکوو وه‌ک تورکه‌ فاشسته‌کان دژی سه‌ر‌به‌خۆیی ده‌وه‌ستێتەوە، جێی خۆیەتی بپرسین بۆچی؟
زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان به‌ ڕێکه‌وت، یا له‌ ئه‌نجامی گۆڕانکاریه‌کی سیاسیی و سەربازیی كوتوپڕدا له‌ ناکاو به‌ ئازادیی خۆیان گه‌یشتوون، بۆ نمونه‌، یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بریتی بوو له‌ ووڵاتێک، له‌ ئه‌نجامی کێشه‌یه‌کی ئابووریدا، وڵاتەكە پارچه‌ پارچه‌ بوو، له‌ جیاتی ووڵاتێک بوو به‌ 15 ، 16 ووڵات و هەر نەتەوەیەك دەوڵەتی خۆی ڕاگەیاند.
یوگوسلاڤیا له‌پێش ساڵی 1992 یه‌ک ووڵات بوو، به‌ڵام به‌هۆی ناکۆکی نێوان نه‌ته‌وه‌ جۆر به‌جۆره‌کانەوە،‌ پاش ڕوودانی جه‌نگێكی خوێناوی‌ پارچه‌ پارچه‌ کرا. دوایین جاریش لە ئێواره‌ی 17-02-2008 دا کۆسۆڤۆش بوو، به‌ شه‌شه‌مین وڵات که‌ له‌ یوگسلاڤیا جیا ده‌بێته‌وه‌‌.
هینده‌سوره‌کانی ئه‌مه‌ریکا، لە ساڵه‌کانی 1400 زیاتر له‌ 14 میلۆن مرۆڤیان کرده‌ قوربانی، که‌چی له‌ده‌ست ئه‌وروپیه‌ سپی پێسته‌کان، ووڵاته‌كەیان بۆ ڕزگار نه‌کرا، تا ئیستاش ئەو هیوایەیان ماوە، لە ئازادیی و ڕزگاریی زیاتر هیچ داوایەكی سیاسیی تریان نییە.
ئه‌باجینه‌کانی ئوستارالیا، بە کۆمه‌ڵکوژران، ئێستا له‌ 0،5 دانیشتوی ئەو وڵاتە پێك دەهێنن، ئەوانیش خۆیان پێ ڕزگار نه‌کرا!
خەبات و تێكۆشان بۆ به‌ده‌ستخستی ئازادیی، گو‌ڵه‌به‌ڕۆژه‌خواردن نییه‌‌، به‌تایبه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌ چوارده‌وری به‌ نامۆترین و دڕنده‌ترین مرۆڤی هاوچه‌رخ تەنراوە.
هه‌لێک بۆ کورد هه‌ڵکه‌وت، کورد واته‌نی بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵنه‌که‌وت‌، كەچی مه‌سعود بارزانی ئەو هەلەی راِگرت و نەیویست، بۆ دوژمنانیشی ئاشكراكرد، دیسان دەپرسمەوە بۆچی؟
له‌مێژووی نزیکدا، گه‌لی کورد کۆمه‌ڵێک هه‌لی زێڕینی بۆ هه‌ڵکه‌وتوه‌، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامی خیانه‌ت و ململانێی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکرده‌کانیدا، هه‌له‌کان له‌بار براون.
بۆ نموونه‌ : ساڵی 1946 کۆماری مه‌هاباد دامه‌زرا، هه‌موو شتێک به‌ پێی پێویست چوونه‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام خیانه‌تی سه‌رۆک خێڵه‌کان و دەستبەرداربوونی (ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت) بووە مایەی ئەوەی، كە سه‌رۆک کۆمار قازی نه‌مر، کۆماری ساواکه‌ی کوردیان ته‌سلیم به‌دوژمنی کورد شای ئێران کرد.
ساڵی 1975 باشترین هه‌ل بۆکورد ڕه‌خسا، که‌ گه‌لی کورد به‌یه‌ک ده‌نگ به‌یه‌ک ده‌ست بۆ ئازادی کوردستان تێکۆشان، هیچ کاتێک وه‌ک سه‌ره‌تای 70 کان کورد ئاوەها یه‌ک ده‌نگ نه‌بوو، که ‌داوای ئازادیی بکات، که‌چی مه‌لا مسته‌فا کوردی به‌گورگان خواردو داو هه‌ستایه‌ سه‌رپێ، ووتی کاری من ته‌واو و ئاشبه‌تاڵی به‌ شۆڕشێکی 120 هەزار پێشمه‌رگه‌ کرد.
پاش ڕوخاندنی ڕژێمی پاشایه‌تی ئێران، باشترین هه‌ل بۆ کورد ڕێکه‌و‌ت، چونکه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له‌کوردستانی خۆرهه‌ڵاتدا نه‌ما، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ململانێی نێوان حیزبه‌کانه‌وه‌ تیاچوو.
ساڵی 1983 ته‌واوی جیهان له‌ ڕوخاندنی سه‌ددام، دڵنیا بوون و پشتیان کرده‌ سه‌دام حسێن، كەچی ئه‌و کاته‌ کورد که‌وته‌ گفتوو گۆكردن لەگەڵ دەسەڵاتی بەزیودا..
ئه‌م کاره‌ساتانه‌ هه‌مووی بوونه‌، هۆی ڕژانی ده‌رییایه‌ک له‌ خوێنی تاكی كورد، به‌ڵام بۆ ساتێکیش بوه‌ بیرمان له‌وه‌ نه‌کردۆته‌وه‌ شلگیرانه‌ تێڕوانیمان ببێ‌، ئاوه‌زمان نه‌بووه‌ جارێک له‌ جاران بڵێین بۆچی؟ ئەگەر هه‌ڵوێستە و تێڕوانیمان له‌ هۆکاری کاره‌ساته‌کان، ببوایە دەگەیشتیینە چاره‌ی هۆکارەكان و دۆزینه‌وه‌ی ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ریمان، لێ هێشتا نه‌چووه‌ بچێ و ئاوڕێک له‌ ڕابردوو بده‌ینه‌وه‌، ده‌ست نیشانی هه‌ڵه‌کانمان بکه‌ین، ئێمە هه‌تا ده‌رده‌که‌مان نه‌دۆزینه‌وه‌و ده‌رمانکردنی بێ به‌رهه‌مه‌‌، ده‌بێت ده‌رده‌که‌مان بدۆزینه‌وه‌و ئینجا به‌پێی پێویست ده‌ر‌مانی بکه‌ین.‌
مه‌سعود بارزانی، كە باوکی كراوەتە ڕەمزی ڕگاریی و سەركردەی نەمر و نموونەیی، لێوان لێو له‌ خیانه‌تدا، لێی دەچۆڕێتەوە، که‌چی مەسعود هێشتا سه‌رۆکه‌! ئەم سەرۆكە پڕ به‌ده‌می خۆی هاوار ده‌کات که‌ 3 هەزار کوردی له‌پێناو دڕنده‌ترین و سه‌رسه‌خترین دوژمنی کورددا به‌کوشت داوه‌، که‌چی ته‌نها پرسیارێکش چییە لێنه‌کراوه‌، سه‌یر نییه‌!

به‌ڕیزان ئه‌م کاره‌ساته‌ جه‌رگبڕه‌م‌ 9 تا 10 ساڵ، بەر لە ئیستا بیست، به‌ڵام ، ئه‌فسووس، سەیر بكەن هێنده‌ کاری ناڕه‌واو خیانه‌ت کراوه‌، دژی گه‌له‌ سته‌م دیده‌که‌م، وا تێگه‌یشتم، ئه‌مه‌ش پڕوپاگه‌نده‌ی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته‌، بۆیه‌ لە سەرەتادا زۆر گرنگ نه‌بوو بۆم و بایەخم پێی نە ئەدا.
ئێستا وا به‌ به‌ڵگه‌ی دۆکۆمه‌نتاری ده‌بیستم و ده‌بنیم، هه‌رچه‌ند بۆ که‌سێک که‌ له‌ناو ڕووداوه‌کاندا ژیابێت سه‌یر نییه‌، سه‌یر له‌وه‌دایه‌ زۆرینه‌مان ئاگادارای ئه‌م ڕووداوه‌ ئه‌ستۆ شکێنه‌ین، که‌چی بایەخێكی وه‌هامان پێنه‌داوه که‌ به‌های خۆی پێدرابێ!
من کارم به‌وه‌ نییه‌، بە کورد دوژمنی زۆره‌وه‌ یارمه‌تی مه‌سعود بارزانی ده‌ده‌ن، به‌ ڕیگای ته‌له‌فزێۆن و ڕادێۆو مه‌دیای دیکه‌، هه‌زارها نووسه‌رمان هه‌یه‌، سه‌ده‌ها ده‌زگای ڕاگه‌یادنمان هه‌یه‌. که‌چی ڕۆشنبیری کوردی بێشەرم و ناپاكیش نه‌بای دیوه و‌ نه‌باران!
‌‌هه‌رچۆن بێت، ئێستا دڵنیاین که‌ ئه‌و کاته‌ی (فڕانسۆ میتران) سه‌ره‌ک کۆماری پێشووی فه‌ڕانسه‌ به‌ هاندانی هاوسه‌ره‌که‌ی (دانیاڵ میتران) که‌ دۆستی نزیکی گه‌لی کورده‌، بڕایار ده‌ده‌ن، ‌ هه‌رچیان کردوه‌ و نه‌کردوه‌، ده‌بێت چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی کورد بدۆزرێته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، فڕانسۆ میتران سه‌رانی کورد بانگهێشتی جێگه‌یه‌کی تایبه‌تی ده‌کات، که‌ بیرۆکه‌یه‌ک بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان گه‌ڵاله‌ بکه‌ن، به‌ڵام فڕانسۆ میتران مه‌رج ده‌کات که‌ هه‌وڵه‌که‌یان به‌ نهێنی بێت، تا ئه‌وکاته‌ی ته‌واوی شێوازی نه‌خشه‌ی کاره‌که‌ به‌ ئه‌نجام ده‌گات، هوشیار زێباری، خاڵی مەسعود، كە دەبێت مێژوو وەكوو ناپاكێك ئەم كەسایەتییە تۆمار بكات، ئەو له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ توركیا دەچێت و نه‌خشه‌ی ئازادکردنی کوردستان ته‌سلیم به‌ فاشسته‌کانی تورک ده‌کات، ده‌ست به‌جێش ڕۆژنامه‌ به‌ربڵاوه‌کانی تورکیا هه‌واڵه‌که‌ بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌، فڕنسۆ میتران له‌ تاوا دەحه‌په‌سێ، ئه‌ڵین هه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی فڕانسۆ میتران تو‌شیی، نەخۆشی دڵ و سه‌کته‌ی دڵ ببێت، پاش ماوەیەك بەو نەخۆشییەوە کۆچی دوای کرد.
ئه‌وه‌ش بڵێسه‌یه‌ک ئاگر بوو، به‌ردرایه‌ ماڵی به‌نزیناوی کورد، ئه‌وه‌ به‌س بوو، که‌ ته‌واویی نه‌خشه‌که‌ بشێوێندرێت، ئه‌وه‌ش به‌س بوو، که‌ جارێکی دیکه‌ ڕیگای ئازادی کورد و کوردستان بۆ سه‌ده‌یه‌کی دیکه‌ دوابخرێت.
تەسلیمكردنی ئه‌و‌ نه‌خشه‌یە لە لایەن ووشیار زێباری، بۆ تورکه‌ فاشسته‌کان به‌س بوو، که‌ ده‌ریایه‌کی دیکه خوێنی کورد به‌خۆرا بڕێژن.
مەسعود بارزانی چونكە هەمیشە گاڵتەی بە چارەنووسی كورد هەبووە، بۆیە وەكوو به‌ڵگه‌که‌ ده‌ڵێ: پاش ئەو ڕووداوە نامەیەكی تایبه‌تی بۆ تاڵه‌بانی، نووسیوە، تێیدا دەڵێت :‌ ئیتر نابێت (نه‌خشه‌ی ئازادیی کوردستان، تەسلیمكردنی زانیارییەكان به‌ فاشسته‌کانی تورک) باس بکرێت. با بۆ ئەمەش بپرسین بۆچی نابێت باسی بكرێت؟‌ بۆچی ئه‌م ڕووداوه‌ پڕکاره‌ساته‌ له‌ گۆڕ بندرێت و باس نه‌کرێت؟
ئاشکراکردنی ئه‌م خیانه‌ته‌،كە مەسعود بارزانی به‌شی شێری به‌رده‌که‌وێت، ئه‌ی لایه‌نه‌ ئاگاداره‌کانی دیکه‌ چی؟ ئەی باشە بۆ لایەنەكانی دیکه‌ بێده‌نگ بوون؟
ئاشكرایە مه‌سعود بارزانی بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه،‌ هەروەهالە كاتی دروستبوونی و بانگەشەی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستاندا، چ تاڵەبانی و چ بارزانی له‌ ئایندەی خۆیان و بنەماڵەكەیان دەترسێن‌ جگە لە مەترسییان بۆ دەسەڵاتی ڕەها لە كوردستانێكی ئازاددا، لەوەش دەترسن كە بدرێنە دادگا له‌سه‌ر ئەو هەموو خیانەتەی بەرامبەر بە میللەتەكەی خۆیان كردوویانە.
باوکی ڕه‌حه‌متی مه‌سعود، مسته‌فا بارزانی به‌ ڕۆژی نیوه‌ڕۆ خیانه‌تی له‌ گه‌له‌که‌ی کرد، هیچ لێپێچینه‌وه‌کی لەگەڵدا نه‌کراوە، نه‌ک لێپێچینه‌وه‌ش له‌سه‌ر خیانه‌تاکان‌، به‌ڵکو هێشتا وه‌ک که‌سێکی قاره‌مان پاش مه‌رگی خۆشی وێنه‌و په‌یکه‌ری له‌ به‌رزترین ئاستی قاره‌مان و خۆبه‌ختکه‌رو شۆڕشگێڕ دانراوە!
خودی مه‌سعود بارزانی به‌ به‌رچاوی سه‌رجه‌م جیهانه‌وه‌، شان به‌شانی پاسدارو له‌شکری ئێران بست به‌ بستی خاکی ئازادکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی گه‌ڕانده‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کانی ئێران، به‌ پیلانی مه‌سعود و تورکه‌ فاشسته‌کانی تورکیا له‌ پاش ئاشبه‌تاڵ، له‌ هه‌کاری 700 ڕۆڵه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی گه‌له‌که‌یان کردە قۆچی قوربانی.
جارێکی دیکه‌ش مه‌سعود بارزانی سوپای ئه‌نفالچیه‌کانی هێنایه‌وه‌ کوردستان و په‌رله‌مانه‌که‌ی کوردستانیان دایه‌ به‌رتۆپ، که‌چی چرکەیەك‌ له‌ به‌رده‌وه‌ هات، چرکەیەك له‌ کورده‌وه‌ نه‌هات، که‌ ده‌بوو مه‌سعودیان ئاودیووی زبڵخانه‌ی مێژوو بکرایه‌.
نه‌ته‌وه‌ی کورد، وەكوو دواكەوتووترین نەتەوە، لە وشیاریی و بیركردنەوە و كەسایتیی تێكشكاودا، ‌ هێشتا له‌ خه‌وی ئالوده‌کراو بێدار نه‌بۆته‌وه‌، تا هەر هیچ نەبێت ئەوەی مه‌سعود ترسی لێیە، ‌له‌ سه‌ر خیانه‌ت دادگای بكات.
دەڵێن مه‌سعود، نەخوێندەوارە، لێ وا نییە ئەو ده‌وره‌ی مخابه‌راتی خوێندنه‌وه و بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌ ئیسرائیل دیوه ‌ده‌زانێت، ‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ به‌ر گورزی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌ل، بۆیه‌ جارێ ئەو ترسەی نییه‌، بۆیە لەوەی كردوویەتی بەردەوامە، هەرگیز ڕێگا نه‌دات، بە مانای تەواوی ئازادیی میللەتان كورد، ئازاد بێت و کوردستانیش ڕزگاری ببێت.، ئەگەر گومان و ناڕاستییەك لەم قسەی مندا هەیە با بیكەینە پرسیارێك؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ئاسانە بۆیه‌ پێموایه‌ ده‌بێت وه‌ڵامی به‌ کۆمه‌ڵی (کۆله‌کتیڤ) بدرێته‌وه‌.
ئایا ئه‌گه‌ر کوردستان ئازاد بوو، سه‌ربه‌خۆی خۆی ڕاگه‌یاند، ئایا خه‌ڵک وه‌کوو ئێستا له‌ مه‌سعود خۆش ده‌بێت، یا هیچ نه‌بێت بێده‌نگ ده‌بێت؟ شاردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ئازادی کوردستان لە لایەن فەرەنساوە، ئاشكراكردنی له‌ لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه‌، تەنها ترسی تۆڵه‌ و سزای گه‌ل نییه‌، بەڵكوو ئه‌وه‌شه‌ که‌ مه‌سعود بارزانی سیخوڕێکی نێو نه‌ته‌وه‌ییه ‌و هه‌میشه‌ ده‌ست له‌سه‌ر سنگه‌ بۆ جێبه‌جێ کردنی فه‌رمانی ئەو دەوڵەتانەی ئەم كارەكانیان بۆ ئەنجام دەدات. به‌واتایه‌کی دیکه، مه‌سعود بارزانی و ڕێخراوه‌که‌ی ده‌ستکردی دوژمنانی کوردستانن، هه‌رکاتێک بیانه‌وێت به‌کاری ده‌هێنن، هه‌رکاتێکیش پێوستیان پێی نه‌بوو، ئه‌وا وه‌ک مه‌لا مسته‌فا، ئاشبەتاڵی پێدەكەن و ڕه‌وانه‌ی دەرەوەی كوردستانیان ده‌که‌ن.
لە كۆتاییدا ئه‌مه‌ش لینکی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌ی که‌ مه‌سعود بارزانی کردی به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد و کوردستان كردوویەتی.
به‌ڕێزان به‌داخه‌وه‌ ئه‌م لینکه‌ ته‌واو نیه ‌و له‌ناوه‌ڕاستدا ده‌یپچڕێنێت، جا هیوادارم هه‌ر که‌سێک ئه‌م فلیمه ‌دۆکۆمێنتاره‌ی لایه،‌ دووباره‌ بینێرێته‌وه‌ بۆ یوتۆب، یان بۆ كوردستانپۆستی بنێرێ، هیواداریشم و تکا له‌ پسپۆڕانی شیکه‌رەوەی ئەم بوارە ده‌کەم، كە كاتێك بە لێكۆڵینەوە و شیكردنەوەی ئەو ڕووداوە خۆیان خەریك بكەن و سەرەنجامێكی لێ بەدەست بهێنن، به‌ڵكو چاره‌یه‌کی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان تێدا بێت.


http://uk.youtube.com/watch?v=uu-cKGus-KM


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)