کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئوما سورمان باشتر بناسه‌

Saturday, 17/01/2015, 12:00

2558 بینراوە


والی عه‌لی ناوی ته‌واوی ئه‌م كچه‌هونه‌رمه‌نده‌ ئوما كارونا سورمان-ه‌و له‌ 29-4-1970 له‌دایكبووه‌.
سورمان كچه‌ئه‌كته‌رو نمایشكاری جلوبه‌رگ و نوسه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ره‌و له‌ژماره‌یه‌كی زۆر فیلمدا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه‌و ئه‌و فیلمانه‌شی كه‌ تێیدا ده‌ركه‌وتوون بابه‌ته‌كانیان جیاوازه‌و رۆمانسی و كۆمیدی و فیلمی درامی و خه‌یاڵی زانستی و ئه‌كشن ده‌گرێته‌وه‌.
رۆڵه‌ به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌م خانمه‌ زیاتر له‌فیلمه‌كانی ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی كوینتن تاراتینۆیه‌ كه‌ یه‌كێكیان فیلمی Pulp Fiction ی ساڵی 1994ه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سورمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین كچه‌ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ر، ده‌ستنیشانكرا.
ئه‌م كچه‌ئه‌كته‌ره‌ له‌ساڵی 2002شدا به‌هۆی رۆڵبینینی لێهاتوانه‌ی له‌فیلمی Hysterical Blindness خه‌ڵاتی گۆڵًدن گلًۆبی به‌ده‌ستهێناوه‌.

ژیانی منداڵی
سورمان له‌شاری بۆستن-ی پایته‌ختی ویلایه‌تی ماساچوستس له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌دایكبووه‌ به‌ڵام له‌شارۆچكه‌ی ئه‌مێرست كه‌ سه‌ر به‌هه‌مان ویلایه‌ت و شاری ودستۆكه‌ له‌ویلایه‌تی نیویۆرك گه‌وره‌بووه‌.
دایكی سورمان ناوی نینا ڤۆن چڵێبروگ-ه‌و پێشتر له‌ساڵه‌كانی 50و شه‌سته‌كاندا نمایشكاری جلوبه‌رگ بووه‌ به‌ڵام ئێستا ده‌رونناسه‌. باوكیشی ناوی رۆبه‌رت سورمان-ه‌.
سورمان سێ برای هه‌یه‌ كه‌ هه‌رسێكیان له‌خۆی بچوكترن، گه‌وره‌كه‌یان ناوی گاندن-ه‌ كه‌ له‌دایكبووی ساڵی 1971ه‌و ناوه‌ندییه‌كه‌شی دیچێن-ه‌ كه‌له‌داكبووی 1973 یه‌و برای سێیه‌میشی میپام-ه‌ كه‌ له‌ 1978 له‌دایكبووه‌. زڕخوشكێكیشی هه‌یه‌ به‌ناوی تایا كه‌ له‌دایكبوی ساڵی 1960ه‌و له‌باوكه‌وه‌ خوشكن.
ئه‌م خانمه‌هه‌ر له‌قۆناغێكی كه‌می ته‌مه‌نییه‌وه‌ خۆشه‌ویستی بۆ كاری نواندن تێیدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌.

كاری پیشه‌یی 1987-1989
سه‌ره‌تای كاری پیشه‌یی سورمان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ته‌مه‌نی 15 ساڵی كه‌ تێیدا وه‌ك نمایشكاری جلوبه‌رگ ده‌ستی به‌كار كردو له‌و باره‌یه‌وه‌ چه‌ند بۆندێكی له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی په‌یوه‌ندیداردا ئیمزاكرد. به‌ڵام مێژووی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له‌فیلمدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1988 كه‌ له‌و ساڵه‌دا له‌چوار فیلمدا رۆڵی بینی.
یه‌كه‌میان فیلمێكی كۆمیدی بوو به‌ناوی Johnny Be Good دووه‌میان فیلمی Kiss Daddy Goodnight و سێیه‌م فیلمی Dangerous Liaisons و كۆتا فیلمی ئه‌و ساڵه‌شی فیلمی سه‌ركه‌شی The Adventures of Baron Munchausen بوو. له‌مه‌ی دواییاندا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی به‌ریتانی كۆچكردوو ئۆلیڤه‌ر رید ده‌ركه‌وت.

به‌ره‌و ده‌ركه‌وتن (1990-1993)
له‌ساڵی 1990 سورمان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فرێد وارد به‌ڕۆڵی پاڵه‌وان، له‌فیلمێكی درامی نیمچه‌ سێكسیدا به‌ناوی Henry & June ده‌ركه‌وت. ساڵی 1993 ته‌نها خودی خۆی یه‌كه‌م رۆڵی پاڵه‌وانی له‌فیلمدا پێدرا كه‌ فیلمی درامی كۆمیدی رۆمانسی Even Cowgirls Get the Blues بوو له‌ده‌رهێنانی گه‌س ڤان سانت به‌ڵام له‌م فیلمه‌دا سورمان نه‌ك هه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا به‌ڵكو روبه‌ڕوی شكستێكی گه‌وره‌ بویه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی رازیێ بۆ خراپترین كچه‌ئه‌كته‌ر كاندیدكرا كه‌ پێچه‌وانه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكاره‌و تایبه‌ته‌ به‌خراپترینه‌كان و به‌های خه‌ڵاته‌كه‌ ته‌نها 5 دۆلاره‌.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌ خراپه‌ی له‌و فیلمه‌دا بینی میدیا به‌ناوبانگه‌كان له‌نێویشیاندا رۆژنامه‌ی The Washington Post هێرشێكی توندیان كرده‌سه‌رو روبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی توند بویه‌وه‌.
هه‌مان ساڵ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكی رۆبه‌رت دێنیرۆ له‌فیلمی كۆمیدی درامی Mad Dog and Glory ده‌ركه‌وت له‌ده‌رهێنانی جۆن ماكناوتن، ئه‌م فیلمه‌ش له‌بۆكس ئۆفیسدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا.
له‌كۆتایی هه‌مان ساڵدا ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی كۆچكردوو ستانلی كوبریك به‌مه‌به‌ستی رۆڵپێدانی له‌فیلمێدا به‌ناوی Wartime Lies خستییه‌ ژێر تاقیكردنه‌وه‌وه‌ به‌ڵام فیلمه‌كه‌ به‌رهه‌م نه‌هێنرا.

كاره‌كانی له‌1994 تا 1998
پاش فیلمی Mad Dog and Glory سورمان به‌مه‌به‌ستی رۆڵپێدانی له‌فیلمی تاوان Pulp Fiction خرایه‌ ژێر تاقیكردنه‌وه‌وه‌، فیلمه‌كه‌ سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌م فیلمه‌ كه‌ به‌رهه‌می ساڵی 1994ه‌، به‌بودجه‌ی 8 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار به‌رهه‌مهێنرا به‌ڵام ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی گه‌یشته‌ 213 ملیۆن دۆلار.
ساڵی 1996 سورمان له‌دوو فیلمی تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوودا ده‌ركه‌وت، یه‌كه‌میان فیلمی Beautiful Girlsی ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی كۆچكردوو تێد دێمی بوو، كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری لێهاتووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی بینی.
هه‌مان ساڵ فیلمی كۆمیدی رۆمانسی The Truth About Cats & Dogs بوو كه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ كچه‌هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی جانیان گارفاڵۆ رۆڵی سه‌ره‌كی بینی له‌ده‌رهێنانی میشێل لیهمان بوو.
ساڵی دواتر (1997) ئوما سورمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیسان هاوكێ كه‌ دواتر ماوه‌ی چوار ساڵ چوونه‌ ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌، به‌ڕۆڵی پاڵه‌وانی هاوبه‌ش له‌فیلمی خه‌یاڵی زانستی Gattacaدا ده‌ركه‌وت.
ئه‌م فیلمه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ی 106 خوله‌كه‌و له‌ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری نیوزله‌ندی ئه‌ندریۆ نیكۆڵ-ه‌، له‌24ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌و ساڵه‌دا له‌شاشه‌ی سینه‌ماوه‌ بۆ یه‌كه‌مین جار نمایشكرا.
هه‌رچه‌نده‌ Gattaca له‌بۆكس ئۆفیسدا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستنه‌هێنا به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو و به‌سه‌ركه‌وتوو ئه‌ژماركرا.
رۆڵی دواتری سورمان له‌فیلمی سوپه‌رهێرۆ Batman & Robinدا بوو كه‌ له‌ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی جۆیڵ سچوماچه‌ر بوو و ماوه‌كه‌ی 125 خوله‌كه‌و له‌ 20-6-1997دا له‌شاشه‌ی سینه‌ماوه‌ نمایشكرا، سورمان به‌هۆی ئه‌م فیلمه‌وه‌ روبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی جیاجیا بوویه‌وه‌.
له‌ساڵی 1998دا ئه‌م خانمه‌ به‌ڕۆڵی پاڵه‌وان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری به‌ریتانی راڵف فاینس له‌فیلمی The Avengers ده‌ركه‌وت كه‌ له‌زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی هاوناوی به‌ریتایی ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌. ماوه‌ی ئه‌م فیلمه‌ كه‌ تێیدا سورمان رۆڵی زانایه‌ك ده‌بینێت، 89 خوله‌كه‌و له‌14-8 ی ئه‌و ساڵه‌دا نمایشكراو به‌بودجه‌ی 60 ملیۆن دۆلار به‌رهه‌مهێنراوه‌.
The Avengersیش له‌ڕووی داراییه‌وه‌ به‌شكستێكی تری سورمان ئه‌ژمارده‌كرێت، هه‌ر به‌هۆی خراپی رۆڵبینینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌م فیلمه‌دا، ئه‌م خانمه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی رازیێ بۆ خراپترین كچه‌ئه‌كته‌ر كاندیدكرا.
هه‌مان ساڵ (1998) رۆڵی سه‌ره‌كی له‌فیلمی Les Misrables دا بینی كه‌ له‌ڕۆمانێكی شاعیرو رۆماننوسی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی ڤیكتۆر هۆگۆوه‌ به‌هه‌مان ناوه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.
فیلمه‌كه‌ له‌ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری دانیماركی به‌ناوبانگ و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار بیڵ ئۆگۆست بوو، سورمان له‌م فیلمه‌دا رۆڵی كه‌سایه‌تی فانتاین-ی بینی به‌ڵام ئه‌م فیلمه‌ش شكستێكی تری سورمان بوو. Les Misrables له‌1 ی ئایاردا نمایشكراو ماوه‌كه‌ی 134 خوله‌كه‌.

كاری هونه‌ری سورمان له‌1998 تا 2002
له‌ساڵی 1998 پاش ئه‌وه‌ی سورمان یه‌كه‌م منداڵی بوو، بۆ ماوه‌یه‌ك خۆی له‌ڕۆڵبینینی سه‌ره‌كی فیلم لادا بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌دایكایه‌تی بدات، دواتر له‌چه‌ند فیلمێكی ساده‌و ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ركه‌وت.
پاشان له‌ساڵی 2000 له‌فیلمی Vatel ی رۆناڵد جۆفێ كه‌ چیرۆكه‌كه‌ی باس له‌ساڵی 1671 ده‌كات، رۆڵی سه‌ره‌كی بینی، ئه‌م فیلمه‌ له‌مانگی ئایاردا له‌فێستیڤاڵی سینه‌مایی كان نمایشكراو له‌10ی هه‌مان مانگ و ساڵدا له‌به‌لژیكا نمایشكراو ماوه‌كه‌ی 103 خوله‌كه‌.
ساڵی دواتر له‌فیلمی درامی Tape له‌ده‌رهێنانی ریچارد لینكلاته‌ر ده‌ركه‌وت كه‌ ماوه‌كه‌ی 86 خوله‌كه‌و له‌ 26-1 له‌فێستیڤاڵی سینه‌مایی سه‌ندانس له‌ئه‌مه‌ریكا نمایشكراو له‌ 2ی نۆڤه‌مبه‌ری هه‌مان ساڵدا به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار له‌شاشه‌ی سینه‌ماوه‌ نمایشكرا. فیلمه‌كه‌ له‌ڕووی داراییه‌وه‌ داهاتێكی كه‌می هه‌بوو به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ نه‌گه‌یشته‌ نیو ملیۆن دۆلار.
له‌ساڵی 2002 سورمان له‌فیلمی Hysterical Blindness ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ده‌رهێنانی ژنه‌ده‌رهێنه‌ری هندی میرا نائیر بوو، له‌م فیلمه‌دا كه‌ ماوه‌كه‌ی 96 خوله‌كه‌، سورمان كه‌ سه‌رباری رۆڵبینینه‌كه‌ی، به‌رهه‌مهێنه‌ری جێبه‌جێكاریش بوو، سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ستهێناو ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بوو.
له‌م فیلمه‌دا سورمان رۆڵی ژنێك ده‌بینێت له‌ویلایه‌تی نیو جێرسیی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ناوی دێبی میلـله‌ر كه‌ له‌ساڵی 1980كاندا به‌دوای رۆمانسیه‌تدا ده‌گه‌ڕێت. سورمان له‌م فیلمه‌شدا سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناو ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی له‌میدیاكاندا لێكه‌وته‌وه‌.
هه‌مان ساڵ ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ به‌ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌فیلمی سه‌ربه‌خۆی Chelsea Walls ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ده‌رهێنانی ئیسان هوك بوو كه‌ ئه‌و كاته‌ هاوسه‌ری بوو. بودجه‌ی ئه‌م فیلمه‌ 100 هه‌زار دۆلار بوو و ماوه‌كه‌ی 109 خوله‌كه‌.

سورمان له‌2003 ه‌و تا تائێستا
له‌ساڵی 2003دا سورمان له‌فیمی Paycheckی ده‌رهێنه‌ری چینی جۆن وو به‌ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وت كه‌ له‌كورته‌چیرۆكێكه‌وه‌ به‌هه‌مان ناوه‌وه‌، وه‌رگیراوه‌، ئه‌م فیلمه‌ ماوه‌كه‌ی 119 خوله‌كه‌و له‌ 25-12 دا له‌شاشه‌ی سینه‌ماوه‌ نمایشكرا. سه‌رباری ره‌خنه‌كان Paycheck به‌فیلمێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌ژمارده‌كرێت.
ئوما سورمان دواتر رۆڵی پاڵه‌وانی له‌فیلمی Kill Billی كوینتن تارانتینۆ پێدرا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌به‌ناوبانگترین فیلمه‌ ئه‌كشنه‌كانی ئه‌م خانمه‌و دوو به‌شه‌و به‌رهه‌می ساڵی 2003 و 2004 ه‌. سورمان له‌م فیلمه‌دا رۆڵی بكوژێك ده‌بینێت به‌ناوی بیتریكس كیدۆ كه‌ ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ له‌خۆشه‌ویسته‌ پێشووه‌كه‌ی بكاته‌وه‌.
فیلمه‌كه‌ كه‌ به‌هۆی دووگیانیی سورمانه‌وه‌، به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی چه‌ند مانگێك دواخرا، له‌نۆ وڵاتی جیا وێنه‌گیراوه‌. هه‌ر به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی له‌ڕۆڵه‌كه‌یداو دوباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی رۆڵه‌ شكستخواردووه‌كانی، سورمان سێ مانگ مه‌شقی له‌بواری هونه‌ری جه‌نگ و شمشێربازی و فێربوونی زمانی ژاپۆنی، به‌سه‌ربرد پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبكرێت به‌وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌.
ئه‌م فیلمه‌ سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ستهێناو سورمانی خسته‌نێو كاندیدكراوان بۆ به‌ده‌ستهێنانی دوو خه‌ڵاتی گۆڵِدن گڵۆب و سێ خه‌ڵاتی MTV بۆ فیلم.
به‌ده‌ر له‌كاری نواندن ئه‌م خانمه‌ نمایشكارێكی سه‌ركه‌وتووه‌و خاوه‌نی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیه‌تی له‌و رووه‌شه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كۆمپانیای لانكۆم-ی تایبه‌ت به‌كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری وه‌ك وته‌بێژی ره‌سمی خۆیان هه‌ڵیان بژادرووه‌و چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی جوانكاریشیان به‌ناویه‌وه‌ ناوناوه‌.

ژیانی تایبه‌تی
ئوما سورمان به‌درێژایی ژیانی چه‌ند جارێك چۆته‌ ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌، له‌ساڵی 1990 ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری به‌ریتانی گاری ئۆڵدمان پێكه‌وه‌ ناوه‌به‌ڵام ژیانی هاوبه‌شیان ته‌نها دوو ساڵ به‌رده‌وام بووه‌.
له‌ 1-5-1998 له‌گه‌ڵ ئیسان هوك كه‌ ئه‌میش ئه‌كته‌ره‌، چۆته‌ ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌و دوو منداڵی لێی بووه‌ كه‌ كچێكه‌ به‌ناوی مایا سورمان هوك كه‌ له‌دایكبووی 8-7-1998ه‌ له‌گه‌ڵ كوڕێك به‌ناوی لیڤۆن گرین هوك كه‌ له‌دایكبوی 15-1-2002 ه‌، ماوه‌ی ژیانی هاوبه‌شی سورمان له‌گه‌ڵ هوكیشدا زۆری نه‌خایاندو له‌ساڵی 2003 له‌یه‌ك جیابوونه‌وه‌.
له‌ساڵی 2004 سورمان و ده‌رهێنه‌ر كوێنتن تارانتینۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باسیان له‌وه‌ ده‌كرد گوایه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی رۆمانسی له‌نێوانیاندا هه‌بوبێت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ پێشتر له‌وه‌ڵامی رۆژنامه‌نوسێكدا وتبوی: "من ناڵێم په‌یوه‌ندی رۆمانسیمان نیه‌، ناشڵێم هه‌مانه‌".
له‌ساڵی 2004 بۆ 2006 یشدا سورمان په‌یوه‌ندی سێكسی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ناوی ئاندرێ باڵازدا هه‌بووه‌.
له‌ئێستادا سورمان هاوژینی بیزنسمانێكی فه‌ره‌نسییه‌ به‌ناوی ئارپاد بوسۆن كه‌ له‌ساڵی 2007ه‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا ده‌سپێكردووه‌و پێكه‌وه‌ منداڵێكیان هه‌یه‌ به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌مانگی نیسانی رابردووه‌وه‌ جیابونه‌ته‌وه‌.
یه‌كێك له‌سیما دیاره‌كانی جه‌سته‌ی ئه‌م خانمه‌ به‌رزیی باڵایه‌تی كه‌ 183 سانتیمه‌تره‌.

سورمان له‌ڕووی سیاسه‌ته‌وه‌
سورمان پشتگیری پارتی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و پاره‌ی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌سه‌رخستنی كاندیده‌كانیان به‌تایبه‌ت جۆن كێری كاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی پێشوتری ئه‌مه‌ریكا، هیلاری كلینتۆن كه‌ كه‌به‌ری ئۆباما بوو بۆ كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمارو چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تری ئه‌و حزبه‌، به‌خشیوه‌.

ئه‌مانه‌ش چه‌ند فیلمێكی تری ئوما سورمانن
1988 Johnny Be Good
1988 Dangerous Liaisons
1988 The Adventures of Baron Munchausen
1990 Where the Heart Is
1991 Robin Hood
1992 Final Analysis
1992 Jennifer 8
1993 Even Cowgirls Get the Blues
1995 A Month by the Lake
1996 The Truth About Cats & Dogs
1996 Duke of Groove
1999 Sweet and Lowdown
2000 The Golden Bowl
2001 Chelsea Walls
2005 Be Cool
2005 Nausica of the Valley of the Wind
2005 Prime
2005 The Producers
2006 My Super Ex-Girlfriend
2007 The Naked Brothers Band: The Movie
2008 The Life Before Her Eyes
2010 Percy Jackson & the Olympians: The Lightning Thief
2010 Ceremony
2015 Untitled John Wells project
هه‌ندێك له‌خه‌ڵات و رێزلێنانه‌كانی
- خه‌ڵاتی زوحه‌ل بۆ باشترین كچه‌ئه‌كته‌ر له‌فیلمی kill Bill 1
- خه‌ڵاتی ئیمپراتۆر وه‌ك باشترین كچه‌ئه‌كته‌ر له‌فیلمی kill Bill 1

وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه‌: والی عه‌لی
سه‌رچاوه‌:
wikipedia.org
imdb.com

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)