له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه کوردستانپۆست خه‌ڵات ده‌کرێت.
Sunday, 27/12/2009, 12:00
له چه‌ند سایتیکی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها ئه‌هلییه‌کانیش ده‌قی یا ناوه‌ڕۆکی رینمایی ژماره‌ی 4 وه‌زاره‌تی داراییان بلاوکردۆته‌وه، رێنماییه‌که‌ش سه‌باره‌ت به پاداشت و خه‌ڵاتکردنی هه‌ر که‌سێکه که گه‌نده‌ڵی ئاشکرا ده‌کات .رێنماییه‌کی باشه ئێمه له کوردستانپۆست گه‌وره‌ترین سوومه‌ند ده‌بین ، چونکه له‌وه‌ته‌ی حکومه‌تی هه‌رێم یا راستتر بڵێین هه‌ردوو بنه‌ماڵه یاری به موقه‌ده‌راتی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن ، ئێمه گه‌نده‌ڵی و تاڵانییه‌کان ئاشکرا ده‌که‌ین و سه‌ده‌ها دۆکۆمێنتمان پێشکێش به رای گشتی کردووه ، به‌لام ده‌سه‌ڵات گوێی لێ خه‌واندووه هیچ ئیجرائاتێکی نه‌کردوه.
ئێمه له کاتێکدا هیچ باوه‌ڕییه‌ک به رێنمایی و بریاره‌کانی ده‌سه‌ڵات ناکه‌ین بۆ بنبرکردنی گه‌نده‌ڵی ، چونکه ئه‌وانه‌ی که له پشت ده‌رکردنی بریاره‌کانن، خودی ئه‌وانه‌ن پێشێلی یاساورێساکان ده‌که‌ن و ، ده‌بێ پێش هه‌موو که‌سیک ئه‌وان دادگایی بکڕێن وله‌وانه‌ش هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای جه‌لال و مه‌سعود سه‌رقافڵه‌ی تاوانباران ده‌بن .
خۆ هه‌ر کوردستانپۆست به ته‌نیا نه‌بوو گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی نێچیری موراهیق بۆ هه‌موو لایه‌ک له گه‌ڵ کۆمپانیای DNO ئاشکرا کردبێت ، به‌ڵکو ده‌یان ئاژانسی ده‌نگوباس و خودی بۆرسه‌ی ئۆسلۆ بوو ئه‌و گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌یه‌ی ئاشکراکرد ، به گوێره‌ی رێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی دارایی بێت ده‌بێ بۆرسه‌ی ئۆسلۆ ئه‌ویش پاداشت بکرێت ، له ته‌ک ئه‌ویش ئێمه و رۆژنامه‌ی هاوڵاتی.
دوێنێ په‌یامنێرمان له هه‌ولێره‌وه گه‌نده‌ڵییه‌کی به‌ڵگه‌داری بۆ ناردووین ، به‌و هیوایه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی کار به رێنماییه‌کانی بکات و خه‌ڵاتی بکات.
شاراوه‌نییه رێگای هه‌ولێر-سه‌لاحه‌دیین که به‌رێگای بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود -نێچیر ده‌ناسرێت ، به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان ده‌یه‌ها ڤێلا و رێستۆرانت و مه‌لها و گوندی مۆدرێنی له‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری دورستکردووه و، بۆ رووناکی رێگاکه له ناوه‌راستیدا ئه‌ستوونی کاره‌بای بۆ رووناککردنه‌وه داناوه ، پاش به‌دواداچوونی په‌یامنێرمان ده‌رکه‌وت ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن پیاوه‌کانی بنه‌ماله‌ی گه‌نده‌ڵ و خیانه‌تکار جێبه‌جێکراوه به‌ڵام به کوالیتییه‌کی زۆر خراپ ، سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو وه‌زاره‌تی کاره‌بای هه‌رێم به په‌یامنێره‌که‌مانی راگه‌یاندووه ، که ئه‌م پڕۆژه به هیچ شێوه‌یه‌ک به لای وه‌زاره‌تدا ره‌ت نه‌بووه ، به‌ڵکو راسته‌وخۆ نێچیری گه‌نده‌ل به‌بێ منافه‌سه داویه‌تی به یه‌کێ له پیاوه‌کانی و به به‌های ملیۆنه‌ها دۆلار ، په‌یامنێرمان زۆر هه‌وڵیدا بزانێت تێجووی پڕۆژه‌که چه‌نده به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی هیچ په‌ڕاوێکی ره‌سمی تایبه‌ت به پرۆژه‌که ، نه‌زانرا کولفه‌که‌ی چه‌ندبووه ، هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه پێیراگه‌یاندین که وه‌زیری کاره‌بای پێشوو هۆش یار سیوه‌یلی که ئه‌ویش یه‌کیک بووه له گه‌نده‌ڵه‌کان ، پشکی هه‌بووه له‌م پڕۆژه‌یه.
جا خوێنه‌ری خۆشه‌ویست هێشتا پرسه‌که ته‌واو نه‌بووه ، چونکه وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت له‌و وێنانه‌ی که په‌یامنێره‌که‌مان بۆی ناردووین له 98% گلۆپه‌کانی رووناککردنه‌وه کارناکه‌ن و ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵکردنی باوبۆران ئه‌ستوونه‌که له‌به‌ر لاوازی و بێکوالییتی خۆناگرێت و ده‌چه‌مێته‌وه و، ده‌که‌وێته سه‌ر شه‌قامه‌که که مه‌ترسییه‌کی زۆری بۆ رێبوارانی ئه‌م رێگایه دورستده‌کات.
ماوه‌ته‌وه بلێین به‌پێی رێنمایی ژماره (4)ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ، له‌مه‌ودوا هه‌ركه‌سێك زانیاری ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی، گه‌نده‌ڵی كارگێڕی، دزین یاخود ساخته كردنی نووسراوی ره‌سمی ئاشكرا بكات، به‌پێی قه‌باره و شێوازی گه‌نده‌ڵیه‌كه پاداشت ده‌كرێت.
ده‌رباره‌ی بڕی پاداشته‌كان، له رێنماییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه ئه‌و پاداشته‌ی ده‌درێت ئه‌گه‌ر پاره بێت، ئه‌وا 5% له نرخی پاره‌كه تاكو (100) ملیۆن دینار ده‌درێته ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاریه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه، بۆ ئاشكراكردنی ساخته‌كردنی هه‌ر نووسراوێكی ره‌سمیش، بڕی (500) هه‌زار دینار دیاریكراوه.
له رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه حكومیه‌كاندا ئاشكرا ده‌كات، ناوی پارێزراو ده‌بێت، هه‌روه‌ك دوای وه‌رگرتنی زانیاریه‌كان لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونیان پێكده‌هێنرێت، لایه‌نی تاوانبار ده‌درێته دادگا و، به‌پێی یاسا سزا ده‌درێت.
له کۆتاییدا داواکارین له ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر کار به رێنماییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن با یه‌که‌م خه‌ڵات بده‌ن به کوردستانپۆست بۆ ئاشکراکردنی ئه‌م گه‌نده‌لییه و بکه‌رانیشی بداته دادگایه‌کی عادیلانه ، ئیمه‌ش ئه‌و پاداشته لێره‌وه پێشکێشی مناڵه هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌ته‌کانی گه‌رمیانی ده‌که‌ین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست