کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


با ئەم وانەیەش لەتوركەوە فێرببین

Friday, 02/11/2012, 12:00





ئەبێ ئەو وانەیە چی بێ کەلە گەلێکی وەك تورکەوە فێری ببین؟ داخۆ گەلی تورکیش شایەنی ئەوەیە گەلانی تر فێربکەن ، وەیان گەلانی تر چاویان لێبکەن و هەوڵ بدەن شتیان لێوە فێرببن؟!!
کەس نیە نکۆڵی لە دڕندەیی،بێ بەزەیی،لەدواوە هێرش بردنەسەر و دوو ڕوویی تورك بکا، کەس نیە بەقەد ئەوان لەڕێگای ئایینی ئیسلامەوە هەرچی کاری خراپە،دزی،دەست درێژی سەر ناموسی خەڵکی و داگیرکاری نەکردبێ. کێ هەیە بەقەد تورك دژایەتی هەموو گەلانی دونیای نەکردبێ، کێ هەیە لەتورك فاشی تر،خوێن ڕێژتر، دوژمنکاری و دڵ ڕەق، کەچی ئێشتاش هەندێ وانە هەیە کە پێوستە لەپێش هەموو کەسێکەوە ؛کورد ، لێوەی فێرببێ. داخۆ گەلێك بەو هەموو ناشرینیە،بەو هەموو بەدکاری و مامەڵە خراپەی لەگەڵ هەموو کەسێکدا ، ئێشتا شتی وای هەیە کە شایەنی ئەوە بێ ئاماژەی پێبدرێ و هەڵبسەنگێنرێ؟
لەوەتی چاومان کردۆتەوەو باوو باپیرانمان مێژووی عوسمانلی و تورکەکانمان بۆ ئەگێڕنەوە، نەمان بیست تەنها چیرۆکێکی وامان بۆ باسبکەن کە باس لەپیاوەتی،ئازایەتی،مەردایەتی و جوامێری ئەم تورکانە بکا. هەرچی بیستومانە هەمووی تەژیە لە هەموو ئەو شتانەی کەدژی مرۆڤایەتین، هەر لەکوشتن و بڕین و دزی و تاڵانی و جینۆسایدو بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو چەندین و چەندین کاری ناهەموار، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا بەشی ئەوەیان هەیە کە لێوەیان فێرببین و ڕەنگە نەنگی نەبێ ، چاویشیان لێ بکەین.
بڕوانن، کاتێ تورك باسی کورد و کوردستان دێتە پێش، هەر لەسەرۆکی دەوڵەت،سەرۆکی پەرلەمان،سەرۆکی هەموو پارتە ئیسلامیەکان،عیلمانیەکان و دەزگا سەربازی و هەواڵگری وهونەرمەندان و ڕۆشبیران و خەڵکە ڕەشۆکی و ئاساییەکەشی، هەر هەمویان لەیەك ئاست و بەیەك دەنگ لەئاست کورد موویان وەك چەقۆ تیژ ئەبێ و ئامادەن بیکەن بەچقڵی چاوماندا.. کێ هەیە نەیبستبێ، کەتورك ئامادەیە دەوڵەوتی کوردی لەسەر مانگیش دامەزرێ، ئەوان نەیڕوخێنن...کێ هەیە نەزانێ گەر کورد داوای جودابوونەوە بکا، گەر لەئەرژەنتینش بێ ئەمان هێرشی نەکەنە سەر.. کێ هەیە نەزانێ کاتێ لەئاست تورکێکدا بڵێی کوردم، یەکسەر ڕەنگی دەم و چاوی تێك ئەچێ و هەموو خەندەو بزەی لێوی ئەگۆڕێ بۆ شەڕو تووڕەیی و بوغز و کێن،، کێ هەیە نەزانێ لای تورك شتیك نیە بەناوی کورد و خاکی کوردان. تەنها لەیەك کاتدا تورك ئەتوانێ ووشەی کورد بڵێ کە، کورد لەخزمەتی خۆی بەکاردێنێ و وەك کۆیلەیەك ئەجنداکانی خۆی پێ جێبەجێ ئەکا. لەکاتێکدا کورد نرخی لای تورك هەیە ،کە لەپێناوی خۆی بەکوشت بدا، ئەوەتا لە ئەستەنبول و لەمەزارگای سوڵتانەکانی عوسمانیدا چەندین گۆڕی تر هەن کەهی کوردن و لێیان نووسراوە، ئەمانە بۆ سۆڵتان و دەوڵەوتی عوسمانی شەهید بوون.
ئەم هزراندن و ئەفراندنەی تورك بۆ کورد وکێشە ڕەواکەی ، جۆرێك لەفەرهەنگی لای تورك دروست کردوە کە هەمیشە کورد لای دوژمنە،جگە لەوە هیچی تر نیەو هیچ جۆرە مافێکی تری نیە.
 لێرەوە ، ئەم کلتورە دژە کوردیە کەلە ناخی هەموو تورکێکدا بەدی ئەکرێ ، وای لێکردوون کەهەردەم خۆیان وەك سەردەستە نمایش بکەن. خۆیان بەگەورەتر لەکورد نیشان بدەن. خۆیان وەك ئاغا و کورد وەك مسکێن لاوابێ.
ئەم جۆرە لەبیرکردنەوەیە دواتر وای لێکردوون کەهەرگیز تورکێك نەبینی ببێ بەپیاوی کورد وەیان سیخوڕی بۆ کورد بکا. وەیان هەستێ بەکاری چاوساغی و جاشێتی بۆ کورد بکا. کێ هەیە ناوی چەند جاشێکی تورکمان پێبڵێ کە دژ تورکیا لە ڕیزەکانی پەکەکەدا بن، کوا چەند چاوساغێكمان نیشان بدەن کە خەریکی تەتەری بێ بۆ کورد دژی تورك و تورکیا. پڕ بەدڵ حەز ئەکەم بزانم ناوی چەند تورکێك لەڕیزی شەهیدەکانی پەکەکەدا هەبێ کەدژی گەل و ووڵاتی خۆیان جەنگابن و کوژا بن. خۆزگە ناوی چەند خۆفرۆشێکی تورکم لابوایە کە چەند مەفرەزەیەکی پەکەکەی بردبێتە سەر ماڵ و بەرپرسیارانی میت و جەنەڕاڵەکانی تورك.. ئەمە ئەو وانە بوو کەوویستم ئێمەی کورد فێری ببین و خۆمان لا بچوك نەبێ و وەك نیچیرڤان بارزانی نەبین و بڵێن ؛ ئێمە زیاتر لە ٣٥٠٠ چەکدارمان بۆ تورکیا بەکوشت داوە. ئەم وانەیە بۆ ئێمە باشە لەبەرئەوەی فێرمان ئەکا، کاتێ تورکێ کورد ئەکوژێ پێوستە نەك هەر ئیدانەی بکەین ، بەڵکە بەهەمان چەك وەڵامی بدەینەو تۆڵەی خۆمانیان لێبکەینەوە، نەك وەك مەسعود بارزانی بڵێ؛ کاتێ گەریلا سەربازەکانی تورك لەکوردستان ئەکوژن،نامەی پرسەو سەرەخۆشی بۆ خێزانەکانیان ئەنێرێ کەچی کاتێ پەکەکە لێی شەهید ئەبێ ، هیچ ناڵێ و ئامادە نیە سەرزەنشتی تورکان بکا.. لەسەر گەلەکەم پێوستە ئەو کەلتوورەی توورك بەرانبەر بەکورد هەیانەو پەیڕەوی لێئەکەن، پێوستە بەشانازیەوە ئێمەی کوردیش بەشێوەیەکی زیاتر ڕادیکاڵانە جێبەجێ بکەین و چی تر خۆمان بە قسەی باق و بریق و ئێمە براین و هەزاران ساڵە لەتەك یەکداین و خاوەنی یەك ئایینین و درواسێین و خوێن و ئاومان تێکەڵاوی یەکتر بوە و ئەوان برا گەورەو ئێمە برا بچووك، واز لێبێنین و ئێدی کاتی ئەوەیە سنوورێك بۆ ئەو هەموو دەست درێژیەی تورکان دابنرێ و نەفرەتیان لێبکرێ.
ئەوەتا تورك لەهەموو کوردستاندا خاوەنی چەندین زانکۆ و پەیمانگاو فێرگای زمانی تورکی و بڵاوکردنەوەی کلتوری تورکانە ، کەچی نەمان بینی بەناو حکومەتی هەرێم ، تەنها کارێکی هاوشێوەی ئەوان بکاو بتوانێ قوتابخانەیەك بەکوردی بکاتەوە، هەموو کوردستان پڕە لەبنکەی سەربازی تورکی و لێوان لێوە لە میت و فەتحی گوڵەن، کەچی بەناو حکومەتی هەرێم جگە لەوەی خەریکی کاری بازرگانی و نەوت دزینە نەیان توانیوە پێشمەرگەیەك بستێك زەوی ئەوان داگیر بکا وەیان لەکەمترین حاڵەتدا سنووریان ببەزێنێ.
لەهەمان کاتیشدا پێوستە لەسەر پەکەکە کەچیتر چاو خواردنی گەرم نەداتە سەربازە دیلکراوەکان. پێوستە بەوە ناکا ڕێزیان لێبگرن و مامەڵەی ئیتیفاقیەتی جنێڤیان لەگەڵدا بکەن، پێوستە وەك چۆن ئەوان بەو شێوە ناشرین و قێزەوەنانە مامەڵە لەگەڵ تەرمی گەریلا ئەکەن، ئاوهاو خراپتریش پێوستە سەربازی تورکی کەمتری پێ نەکرێ،، ئاخۆ بۆ توورك ڕەوایە سووکایەتی بەکورد بکا، بۆ ئەبێ بۆ کورد حەڵاڵ نەبێ گەر هەمان شتیان دژ بکەن؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە