مەلا بەختیار كەسى لەمەسعود پێ شیاوترنیە بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم
Monday, 08/04/2013, 12:00
ئەم یەكێتى و پارتیە یان روونتر ئەم سەرانى یەكێتى و پارتیە بەفەرمى خڵەفاون و ئەم خڵەفاوێتیەشیان بۆ چەواشەكردنى ئەم میللەتە خستۆتە گەڕ ، ئــــــاى لەو زەمەن و چەرخە سەیرە كەبەئەندازەى باڵاى بەرژەوەندى تەسك و سەقەتى ئەم دووحیزبە ئەسوڕێتەوە ، مەلا بەختیارێك كە تاكو پاش ساڵى دووهەزاریش پڕ بە مایكەكەى كوردسات و گەلى كوردستان هاوارى دەكرد كە پارتى شۆڕشى چەواشەى كوردە و بنەماڵەى بارزانى خائین و جاشن و سى ویەكى ئاب مەزنترین زنجیرەى خیانەتى ئەو بنەماڵەیەیە ... كەچى ئیستا هەر هەمان مەخلوق .. هەرهەمان دەنگ و رەنگ لەتەواوى سەرتاپاى ئەم كوردستانە مەزنەدا كەسێكى لەمەسعودى خائینزادە پێباشترنیە بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێمى كوردستانەكەمان ؟؟!! وەك بڵیى ئەم دەڤەرە لەپیاوى دڵسۆز و پاك بڕابێ .
ئەوەى جێى تیاڕامانە و سەرسوڕهێنەرە ئەوەیە ئەم زاتە شەرم لەم هەڵوێستفرۆشییەى خۆشى ناكات ، بەڵكە ئەو ئەمجۆرە سنوورەشى بەوەتێپەڕكردووە كە لەتەنیشت فازڵ متنى مەسینە هەڵگرى بنەماڵەدا دەڵێت : ئێمە هیچ گلەیمان لەسیاسەتى نەوتى كوردستان نیە و ستایشى ئاشتى هەورامیش دەكات ، بەڵێ ئەو سیاسەتە نەوتیەیى كە دوا تاكى ئەم نیشتیمانە بەگەنج و پیر و لاو و منداڵەوە لێى بێ ئاگایە و سەرتاپاى تاڵانچێتى و دزى و جەردەییە بۆ گیرفانى سەرانى بنەماڵە و هەندێ بەرپرسى چەتەى بێ ئابروو ، بەڵێ ئەو ئاشتی هەورامیەیى كە ئیمكان نیە یەك مرۆڤى بەرەوشت هەبێ لەنێو دانیشتوانى ئەم هەرێمەدا ددانى خێر و باشەى پێدا بنێ لەوە زیاتر كەبەدەركەوتنى رووخسارى لە تیڤیەكاندا تفبارنى دەكەن .. لـــــەوە زیاتر كە ئاشتى هەورامى بووە بەهێمایەك بۆ بەتاڵانبردن و دزینى سامانى سروشتى وڵاتەكەمان ، لەكاتێكدا لەكوردوستان یەك لیتر بەنزین هەزار دینارى تێپەڕكردووە و شۆفێرانى كەمدەرامەت لەناو ئوتومبیلەكانیاندا رۆژ دەكەنەوە بەدیار سەرەى بەنزینەوە كەچى نێچیرڤانى كوڕى ئیدریس بارزانى لافى ئەوەمان بەسەردا لێدەدات كە حكومەتە ئفلیجەكەى توانیوێتى یەكەم كاروانى نەوتى خۆى تاڵانفرۆشبكات لەبازاڕەكانى جیهاندا ، لەمبارەیەشەوە مەلا بەختیارى كۆیلەى بنەماڵە دەڵێت ئەم هەنگاوە مێژوویە و ئەو شانازى پێوەدەكات وێنەى فڕۆكەخانەكانى هەولێر و سلێمانى .
بەراستى مرۆڤ نازانێ بڵێ مەلا حیكمەت گەمژەى كامە سەردەمە و قسەچەواشەكاریەكانى مۆدێلى كامە سیاسەتى خۆڵكردنەچاوە ، حكومەتێ بانكەكانى پارەى مووچەى فەرمانگەیەكى تیانەبێ و قەیرانى سووتەمەنى و دەرمان و خواردنى ئێكسپایەر كۆمەڵگایەك بەرەو كەنارى مەرگ و قاتوقڕى ببات ، حكومەتێ هەموو سەروەریەكەى كوشتنى خۆنیشاندەران و رۆژنامەنوسان بێت و دوژمنى سەرسەختى شەفافیەت و دیموكراسى و ئازادییە بنەڕەتیەكان بێت ئەبێ شەرعیەتى لەكام جەماوەرێتیەوە سەرچاوەى گرتبێ .
دیارە چۆن ئازاد جوندیانى ئیستا بە علوجەكەى یەكێتى ناوبانگى دەكردووە ، وەك ئاماژەیەك بۆ (محمد سعید سحاف) ى وەزیرى راگەیاندنى بەعسى رووخاو ، ئیستا مەلا بەختیاریش بە عزەت ئیبراهیم دورى یەكێتى دەناسرێت كە خۆى لێمانكردۆتە دەروێشى بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانى و ئەیەوێ تاكو دوا هەناسەى ژیانى لەنگى وەك بەرپرس و وەك گیڤاراى كورد بە درۆۆۆۆ خۆیمان پێ بناسێنێ ، هەڵبەتە ئەشێ مەلا و هاوشێوەكانى تەنها گورزى كوشندەى هەڵبژاردن لەم خەوى غەفڵەتە وەخەبەریانبێتەوە ، چونكە ئەوە راستى حاشاهەڵنەگرە كە یەكێتیەكەى جاران تازە وەك بارانەكەى پێرار گوزەشت و زیندووبونەوەى سنوورى ئاستەمیشى تێپەڕكردووە ، ئەوەتا خەڵكى ئیستا لەناوشارى سلێمانى و دەوروبەرى بەئاشكرا دەڵێن گوایا مام جەلال دوو مانگ دەبێ مردووە و لەئەڵمانیا لەتەك مریشكى بەرازیلیدا لە موجەمیدەدا هەڵگیراوە تاكو پاش تەواوبوونى هەڵبژاردنەكان لەتابوتێكى تەختەدا بهێننەوە بۆ تەنیشت گۆڕەكەى برایم ئەحمەد ، ئەگەر جەلال تاڵەبانى دوومانگە لەموجەمیدەدایە ئەوا یەكێتى و پارتى دەهرێكى درێژە چوونەتە سەهۆڵبەندانى نسیانەوە ، زەمەن شەرم لەكەس ناكات یەكێتى و پارتى خۆتان بگرن تاكو كاتى هەڵبژاردنەكان بزانن چۆن میللەت لەسەر سندوقى دەنگدان تۆڵەى خیانەت و بەتاڵانبردنى سامانى ئەم نیشتیمانەتان لێدەكاتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست