کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سه‌ڵات گه‌ر به‌كوردمان نازانیت ئه‌وا ده‌بینه‌ به‌عسی و عێراقی

Friday, 23/09/2011, 12:00




 دۆخێكی ده‌روونی و سایكۆلۆژی له‌ناخی هه‌رتاكێكی كوردی په‌یدا بوو به‌تایبه‌ت لاوان و ئه‌و هاولاتیانه‌یكه‌به‌هیچ جۆرێك سودمه‌ندی ده‌سلاتی كوردی نه‌بوون و نه‌یانتوانیوه‌خزمه‌تی گونجاو پێشكه‌ش به‌تاكی كوردی بكریت،به‌ڵكو هه‌میشه‌ئه‌و خزمه‌ته‌بۆ كه‌سانی ماستاوچی و نزیك له‌ده‌سه‌لاتی و به‌رپرسه‌حزبی و حكومیه‌كان هه‌یه‌،هه‌میشه‌كارتی ئۆكه‌ی بۆ مندال و خێزان و كه‌س و كاری به‌رپرسان و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان هه‌یه‌،به‌داخه‌وه‌كاتێك به‌شێكی زۆری لاوانی كوردستان ده‌بینیت كاتیك به‌شێكی زۆری ناوچه‌كوردییه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌یته‌وه‌به‌شارو لادێوه‌ده‌بینیت خه‌ڵكی له‌بارگرانیه‌كی ده‌روونی و ماددی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین یه‌ك به‌ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری یه‌ك به‌ده‌ستی نه‌خۆشی و نه‌بوونی چاره‌سه‌ری پێوێست یه‌ك به‌هۆی نه‌بوونی ژیانیكی گونجاو له‌رووی ماددی و ئابووریه‌وه‌ده‌نالێنیت،كه‌واته‌ئه‌وه‌ی هاولاتی ساده‌بیت له‌و ولاته‌دا كه‌به‌شیكی زۆری كۆمه‌لگه‌یكوردی پێكهیناوه‌له‌بارودۆخێكی له‌باری ده‌روونیدا ناژیت ،نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و بیمه‌ی بێكاری و سه‌روه‌ری یاسا و رێزنه‌گرتن له‌تاكی بێ ده‌سه‌لاتی كورد وای كورده‌كه‌زۆرینه‌ی ئه‌و كۆمه‌لگایه‌رۆژانه‌نه‌فره‌ت له‌سه‌ركرده‌وه‌خاك و نیشتمان بكه‌ن وای كردووه‌كه‌س حه‌ز نه‌كات كورد بیت و به‌مێژووی كوردا بنازیت وای كورده‌سه‌دان جار خۆزگه‌به‌ده‌سه‌لات و ئێداره‌ی به‌ریوه‌بردنی به‌عسی عێراقی پێشوو بخوازیت چونكه‌گه‌ر به‌راود بكڕیت ئه‌و كات تاكی عیراقی به‌تایبه‌ت كوردی خاوه‌ن و بڕوانامه‌و جوتیار و وه‌رزێر رێزیان لێده‌گیراو هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ ده‌كرا ئیمه‌باسی ئه‌وانه‌ناكه‌ین كه‌پاشه‌لێان جوان نه‌بوو پێمشمه‌رگه‌ی كاك و مامه‌بوون به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌دژایه‌تی ده‌كران چونكه‌ ئه‌وانه‌زۆر ته‌مبه‌ڵ بوون نه‌كاریان پێده‌كرا نه‌ده‌یانتوانی بخوێین و زانست فێر بن وا ده‌بینین به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ئه‌ورۆ خاوه‌نی پایه‌و پۆست سیاسی و سه‌ربازی و مه‌ده‌نین به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ده‌ست له‌پایه‌و ده‌سه‌لات بۆ كوره‌كانیان نه‌بێت بۆ هیچ كه‌سێكی به‌رناده‌ن چونكه‌هه‌میشه‌رابردوومان پیده‌فرۆشن ،ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی چاك و پاك و كوردپه‌روه‌ر بوو یان شه‌هید بوو یان به‌خیانه‌تی ئه‌مانه‌كوژرا یان ته‌سلیم به‌حكومه‌تی به‌عس كرا له‌لایه‌ن جاش و مسته‌شاره‌كانه‌و له‌زیندان و گرتوخانه‌كان له‌سیداره‌درا یان ڕه‌می كران یان ماون و ئێسته‌بێده‌سته‌لاتن و هیچیان پێناكریت ،له‌یه‌كه‌ئیداریه‌كانی حكومه‌تی به‌عسی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌نه‌بوایه‌مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بێته‌ده‌سه‌لات یا به‌رپرس ،هه‌موو پۆستیك قیمه‌تێكی یاسایی هه‌بوو ته‌نانه‌ت روتبه‌ی عه‌سكه‌ری نیوان دوو سه‌رباز له‌یه‌ك پڵه‌دا جیاوازی شه‌خسی و ئیداری هه‌بوو  تا ده‌گه‌یشته‌سه‌ر قائیمام وپارێزگارو وه‌زیر ،ئێسته‌ئه‌وه‌ی حسابی بۆ نه‌كریت پایه‌و پۆستی سیاسیه‌ئێسته‌مه‌ڵبه‌ند و لقه‌كان بوونه‌ته‌جێگه‌ی هێز و هه‌رچیه‌كت بوویت ده‌بیت له‌وان داوا بكه‌ی ئێسته‌ده‌سه‌لات و حكومه‌ت كۆیله‌ی حیزبن ،له‌و ولاته‌دا ئه‌گه‌ر حیزبی نه‌بیت مافی ژیانیت نییه‌مافی ئه‌وه‌ت نییه‌ببیته‌خاوه‌ن پارچه‌یه‌ك له‌زه‌وی یان ده‌بیت سه‌رمایه‌دارو بازگان بیت و پشكی ته‌واوت له‌گه‌ل به‌رپرسان هه‌بیت و شه‌ریه‌به‌شت بن،هه‌ژاری كور رسواترین چینی كۆمه‌لگایه‌‌كریكار به‌دبه‌خترین و ماندووترین كورده‌پیر و په‌كه‌وته‌بوونه‌ته‌مه‌هزه‌ڵه‌ی لاكۆلانه‌كان و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌خۆنو ده‌نوون ،ئێره‌وولاتی هێزو سه‌رمایه‌یه‌ئێره‌نیشتمانه‌بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌پایه‌و مایه‌ی حزبی و پشگیری سیاسیان هه‌یه‌،كه‌واته‌بۆ نه‌لێین خۆزگه‌مان به‌حكومه‌تی به‌عسی عێراقی ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌نه‌بوویتایه‌تا ماویت خزمه‌تی ئه‌كردیت ئه‌ی ئێسته‌خۆ پێشمه‌رگه‌ین و حكومه‌تی كوردی وا خه‌ریكه‌ئه‌وانه‌ی بێده‌م و زمان و بێده‌سه‌لاتن نه‌ك هه‌ر له‌برسان به‌ڵكو پێشمان ڕاده‌بوێرن ،شه‌ره‌فی كچی كوردی نه‌بوون یان هه‌تك ده‌كریت یان وه‌ك به‌ناز بێناز رۆحی سوتاوی بۆ ئاسمان ده‌رفێنرێت،ئاخر بۆ نه‌لیم خۆزگه‌م به‌ئیداره‌و سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی دارایی و خزمه‌تگوزاریی حكومه‌تی به‌عسی عێراقی،دڵنیابن ده‌سه‌لاتداران ئه‌گه‌ر خۆتان چاك نه‌كه‌ن ئه‌وا هه‌رگیز به‌ئیمه‌چاك نابن و بگره‌به‌ده‌ردی زمناكۆ و رێژوانمان ده‌به‌ن ،ناچار ئیمه‌ش ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه‌به‌جاشایه‌تی و ده‌بینه‌پیاوی حكومه‌تی شیعه‌یان به‌عسی عێراقی ئه‌وكات ده‌بێت به‌ده‌یان ملیۆن دۆلاری دزراوی گیرفانتان خه‌رج بكه‌ن تا بمانگیرنه‌وه‌بۆ كوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری ،دڵنیان ئێمه‌هه‌ركوردین و هه‌م نیشتمان په‌ره‌رین به‌لام ئاماده‌نین سه‌ر بۆ پایه‌و پۆستو ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵی ئیوه‌نه‌وه‌ی بكه‌ین،هیوادارین ئه‌وه‌ڕوونه‌دات جاریكی كورد كور بكه‌نه‌وه‌به‌به‌عسی عێراقی و خه‌ونه‌پیرۆزه‌كانی كورد هێنده‌ی تر وه‌ك ئه‌نفالو كیمیا باران له‌ناوببات،ئیتر ئێویسته‌ئاوریك له‌هه‌ژاران و ئه‌و كه‌سانه‌بدریته‌كه‌ته‌زكییه‌ی حیزبیان نییه‌ئه‌وه‌ی له‌ناخ و ده‌روونیان هه‌یه‌ته‌نها نیشتمان په‌روه‌رییه‌،ئیتر پێویسته‌ریگری له‌وه‌بكریت كه‌به‌نازه‌شۆخه‌كان بێموچه‌و دامه‌زراندن له‌ماله‌وه‌مه‌راق بخۆن و له‌بارودۆخی سایكۆلۆجی ناهه‌مووارو رق لێبونه‌وه‌له‌خود و ده‌سه‌لاتو خێزان ده‌ریان بهێیین و داواكانیان جێبه‌جێ بكه‌ن ده‌بیت رێز له‌تاكی كوردی بگیریت و له‌سایه‌ی ئه‌و داهات و بودجه‌بێشوماره‌دا چییان ده‌ویت بۆیان جێبه‌جێ بكریت چونكه‌دواتر ئه‌وانیش كوردن وه‌ك ئیوه‌ی به‌ده‌سه‌لات و گیرفان پڕ وه‌ك منداڵ و خێزان و خزمانتان مافیان هه‌یه‌و هیچیان له‌ئیوه‌كه‌متر نییه‌.....

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە