کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پەیامێك بۆ جەنابی دكتور نجم الدین پارێزگاری كەركوك

Friday, 17/02/2012, 12:00




بەریز جەنابی پارێزگار لای هەمووان ئاشكرایە كە خەڵكی ئەم شارە دڵخۆش بوون بەوەی جەنابت وەكو پارێزگاری كەركوك دەست بەكار بوویت لەبەر ئەوەی رابردووی بەرێزتان هەرچۆنێك بێت لەوانی تر باشترە لەرووی ئەزموونی سیاسی و دواتر وەكو كەسیكی شەفاف ناسراوبوویت و لەماویەكی كوورتدا ئەوەت سەلماند كە توانای خزمەتكردنت هەیە بە خەڵكی هەژاری ئەم شارە بەتایبەت لە رووی خزمەتگوزاریەوە، بەڵام تووشی شۆك بووم كاتێك خۆم و چەند هاوریەكم وەكو كەنجێكی ئەم شارە رووم كردە پارێزگای كەركوك بەمەبەستی دامەزراندن لەسەر بوودجەی (پترۆ دولار)، بەرێز جەنابی دكتۆر كەسێك لەوێ كە خۆی بە ئۆباما ئەزانی هیچ حسابێكی بۆ ئەو كەسانە نەئەكرد كە هاتبوون تەنها بۆ پرسیاری ناوەكانیان كە ئایە بزانین ناومان دەرچووە بۆ دامەزراندن یان نا ، كەچی ئەو بەرێزە كە دواتر ووتم تۆ بلێی ئەمە پارێزگار بێت بە ئارەزووی خۆی ئیهانەی بەو خەڵكە هەژارە ئەكرد و ئەیوەت تەنها خۆم بە ئارەزووی خۆم هەركەسێم بوویت دایئەمزرێنم ،دواتر برادەرێكم بینی كە پاسەوانی جەنابت و دەمناسی ووتی ئەمە ناوى(كاك عمر)ە بەرێوەبەری نووسینگەی دكتۆرە و یەكێكە لەو كەسانەی كە كاتی خۆی دەڵاڵی كاك عبدالرحمن مستەفا بوو و ئێستاش هەر ماوە، بۆیە من دەڵێم ئەمە زەرورەتێكی حەتمەیە ئەو كەسانە كە پاشماوەی عبدالرحمن مستەفا بوون دەبێت لەوێ نەمێنن لەبەر ئەوەی هەموو خەڵكی كەركوك ئەوانە دەناسێ چەند دز و گەندڵن و دڵنیاشم كاك عبدالرحمن ئەم راستیانەی ئەزانێ بەڵام وەكو خۆی دەلێت بێ دەسەڵات بوو لەبەرامبەر ئەم چەتانە. بۆیە داوا لەبەرێزت دەكەم كە سنوورێك بۆ ئەو كەسانە دانێت تكایە بەرێز دكتۆر نجم الدین با چیتر خەڵكی ئەم شارە بە دەستی (عمر) و كێی و كێ ئیهانە نەكرێت .


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە