بارزانى دەیەوێت چى بكات!؟
Tuesday, 03/05/2011, 12:00
لەماوەى چەند ڕۆژى ڕابوردودا ئاغاى بەرزانى كەوتوەتە ووتاردان و پەیام بڵاوكردنەوەى جۆراوجۆر دژى خۆپیشاندانەكانى شارو شارۆچكەكانى كوردستان بەگشتى ، ئەوپەیامانەى بەرزانى بەجۆرێك شپرزەیى و نائومێدى پێوەدیارە ، كەئینسان زۆر بەئاسانى هەستى پێدەكات ، كەچۆن خۆپیشاندانەكان و داوا ڕەواكانى خەڵك تەنگەتاوى كردوەو مەترسى خستوەتە سەر دەسەلاتەكەى و ترسى لەدەست دانى كورسیەكەى واى لێكردوە ، جیاوازى نێوان جەللادو قوربانى بیرچوەتەوە ، ئەو بێ ئومێد بوونەى ئاغاى بەرزانى ، لەوێوەسەرچاوەى گرتوە ، كەلەفەرهەنگ و عەقڵیەتى ئەودا كەس نابێت لەفەرمانى دەربچێت و دەبێت هەموان بۆى مێگەل بن و ئەویش بەئارەزووى خۆى لێیان بخوڕێت ، بەڵام كاتێك ئاوڕى دایەوە بینى دەیان هەزار كەس نەك گوێى لێناگرن ، بەڵكو سەرلەبەرى دەسەڵات و حوكمڕانى ئەویان قبوڵ نى یە و دژى دەوەستنەوەو داواى دەست لەكاركێشانەوەى لێ دەكەن . ئەوە بوەتە مۆتەكەیەك بۆى و شەوانیش لەبەر دەنگى تۆم قبوڵ نیە خەوناچێتە چاوانى ، هەربۆیە لەكۆبوونەوەى لەگەڵ حكومەت ، دەڵێت لەكەس قبوڵ ناكەین موزایدەمان بەسەرەوە بكات . بەبڕواى من ئەو قسەیەى بەرزانى لەوێوەوتویەتى كەزیاتر لەپەنجاهەزار ئیمزا لەدژى كۆكرایەوەو ئەویان بەسەرۆك قبوڵ نەبوو ، ئیتر ئەو كەگوێ لەودەنگەبوو هێندە هەراسان بووە ، لەبیرچوەتەوە كەهەرخۆى ڕایگەیاند ئەگەر پەنجا هەزار كەس بڵێت تۆم ناوێت ئەوا كورسى دەسەڵات بەجێ دەهێڵێت ، ئاغاى بەرزانى نەلەڕابوردوودا و نەلەئێستادا خاوەنى قسەى خۆى نەبوە ، جگە لەوەنەبێت كەئامادەیە خوێنى خەڵكى كوردستان بڕێژێت ، ئەو ڕاستیەش بەدرێژایى مێژوو تا بەئێستا دەگات بەسەرى سەلماوە ، ئەوە تا لەتازەترین پەیامى دا لەگەڵ هاوتاكەى ئاغاى تاڵەبانى دژى سەرجەم داخوازیەكانى خۆپیشاندەران دەوەستنەوەو هەڕەشە لەمەیدانى ئازادى خۆپیشاندەران دەكەن ، مێژووى ئەم دوو ئاغایە لێوان لێوە لەخیانەت و سوكایەتى بەچارەنووسى خەڵكى كوردستانەوە . دەیان هەزار خەڵكى ئەم ووڵاتەیان كردوەتە قوربانى مەرامەكانى خۆیان و بنەماڵەكانیان ، كاتى ئەوە هاتوە خەڵكى كوردستان بەگشتى دەسەڵاتى ئەم دوو بنەماڵیە كۆتابكەن و كۆتایى بەنەهامەتیەكانى خەڵكى كوردستان بێت ، لەسایەى ئەواندا ، ئاخر ئەو دووئاغایە جاشێتیان هێنایە ناو خەڵكى كوردستتانەوە ، هەرئەوان لەپێناوى مانەوەى خۆیان لەشەستەكانەوە شەڕى یەكتر كوژیان هەڵگیرسان ، بۆلەبەین بردنى هەزاران لاوى كورستان ، كەهەریەكەیان دەسكێشى داگیركەرێك بوون و خوێنى خەڵكى كورستانیان بەناهەق دەڕشت . بۆیە هیچ بوارێك لەبەر دەم خەڵكى كورستاندانەماوە ، جگەلەوەى ڕاپەڕن دژیان و كۆتایى بەدەسەڵاتى زاڵمانەیان بهێنن ، چونكە ئەوان لەهەورەكانەوە دەڕوانن و تەنها خۆیان بەخاوەنى كوردستان دەزانن ، بۆیە دەبێت بیانهێنینەخوارەوەو سەریان بدەین لەزەوى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست