کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فوئاد تۆرانی حوسه‌ین پاساوی نا مه‌نتیقی بۆ شکسته‌کانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ،ده‌هینیته‌وه‌.

Sunday, 01/02/2009, 12:00


شاراوه‌ نییه‌ له‌ نێوان‌ ده‌سه‌ڵاتی مافیای هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ له‌ گه‌ڵ خه‌لکی کوردستان که‌لێنیکی گه‌وره‌ هه‌یه‌ ، ئه‌م رووه‌ته‌ وه‌نه‌بی ته‌نها کوردانی نێو سێ پارێزگاکه‌ی (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک)ی گرتبێته‌وه‌ به‌لکو ته‌واوی ناوجه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی له‌ باشوردا گرتۆته‌وه‌.
خه‌لکی که‌رکوک له‌ پێش پرۆسه‌ی ئازادی ویراق به‌ هیوابوون ده‌سه‌لاتی کوردی تێێدا باڵا ده‌ست بێت ، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌دای خراپی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیاوه‌ له‌ که‌رکوک ، به‌ته‌واوی ئه‌و باوه‌ڕییه‌ گۆردرا بۆ نه‌فره‌ت کردن له‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوان .
مه‌سعود له‌ هه‌فته‌ی پێش هه‌ڵبژاردن که‌وته‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت له‌ رێگه‌ی به‌لینی درۆ و کڕینی زیمه‌ی خه‌ڵکی به‌تایبه‌تی سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و هۆزه‌کانی ده‌وروبه‌ری موسڵ و هه‌روه‌ها ده‌ڤه‌ری مه‌خمور ، باری له‌نگیان راست بکاته‌وه‌ .
که‌سێ نییه‌ کاره‌ساته‌که‌ی شه‌نگار و وێرانبوونی چه‌نده‌ها گوند و لادێی برا یه‌زیدییه‌کان له‌ ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند تانکه‌ریکی بۆمبریژکراو هاته‌ کایه‌وه‌ ، له‌ یاد کرد بێت ، که‌ تییدا هه‌زاره‌ها شه‌هید و برینداری لێکه‌وته‌وه‌ . ئه‌و کاره‌ تیرۆریستیه‌ بووه‌ هۆکاری به‌جیهێشتنی هه‌زاره‌ها گه‌نجی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ و ئاواره‌بوونیان بۆ تورکیا وئه‌وروپا که‌ به‌شیکیان له‌ ئاوی نێوان تورکیا ویۆنان خنکان. مه‌سعود ئه‌و کاته‌ کاریکی وای نه‌کرد گونده‌کان ئاوه‌دان بکاته‌وه‌ و فورسه‌تی کارکردن له‌ویدا له‌ رێگای حکومه‌تی به‌ناو هه‌رێمی کوردستان بۆ خه‌ڵکی ده‌سته‌به‌ر بکات. مه‌سعود له‌و هه‌موو پاره‌ دزراوه‌ی خه‌ڵکی کوردستان هیچی بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ ته‌رخان نه‌کرد ، به‌ڵکو حکومه‌تی مالیکی برێک پاره‌ی بۆ هه‌ر خانه‌واده‌یه‌کی لێقه‌وماو ته‌رخان کرد. ئێستا مه‌سعود به‌ چ چاوه‌روویه‌که‌وه‌ داوای ده‌نگدانیان لێده‌کات؟!.
بۆ بنه‌ماڵه‌ی مافیای تاله‌بانیش له‌ ده‌ڤه‌ری جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په‌ و تازه‌خورماتوو و ناوچه‌کانی دیکه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ هیچیان بۆ خه‌ڵکی کوردستان نه‌کرد ، بۆیه‌ خه‌ڵکی کوردستان له‌و ناوچانه‌ وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه‌ک نه‌چوون به‌ده‌م داواکانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا و ده‌نگیان بۆ لیسته‌کانیان نه‌دا.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و راستیانه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرابوو ، که‌ کوردستانیانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ باوه‌ڕییان نه‌دا به‌ لیسته‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، بۆیه‌ که‌وتنه‌ خۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ و هێنانه‌وه‌ی پاساوی ساخته‌ و دوور له‌ راستی و بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ زیاتر له‌ 67000 که‌س له‌ کورد ناویان له‌ لیسته‌کانی هه‌ڵبژاردن نه‌هاتۆته‌وه‌ و بێبه‌شبوونه‌ له‌ ده‌نگدان. ئه‌م پاساوه‌ ئه‌گه‌ر راستیش بێت ، که‌ راست نییه‌ ، خۆ ده‌بێ مه‌سعود یه‌که‌م کاری ئه‌وه‌ بێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێم محمه‌د فایلجی بارزانی له‌ وه‌زیفه‌ بخات و بیداته‌ دادگایه‌کی عادیلانه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یانه‌ ، له‌وه‌ش زیاتر هه‌موو مه‌ڵبه‌ند و لقه‌ فاشیله‌کانیان موحاسه‌به‌ بکات و له‌ کاریان بخات.
کوردستانپۆست باش ده‌زانێت ئه‌و پاساوه‌ بۆ سه‌رلێشێواندنی رای گشتی ناوخۆ و نێو عیراق و هه‌روه‌ها بۆ خاپاندنی ئه‌مه‌رکییه‌کانه‌ ، تا بلین : ئێمه‌ ویرای ئه‌و هه‌موو پرۆپه‌گاندانه‌ی! له‌ دژمان ده‌کرێت ، شه‌قامی کوردیمان هه‌ر له‌ گه‌لدایه‌ ، به‌لام چی ده‌که‌یت 67000 که‌س بیبه‌شبوونه‌ له‌ ده‌نگدان.. درۆیه‌که‌ پاساوه‌که‌ی فوئادی تۆرانی حوسه‌ین ، مناڵێکی پێ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە