گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو، هاوڵاتی و لڤین 500 که‌سیان بۆ کۆنه‌کرایه‌وه
Thursday, 28/06/2012, 12:00
کۆمه‌ڵێ گه‌نده‌ڵ، گه‌نده‌ڵتر له ده‌سه‌ڵاتداران، سه‌لماندیان ئه‌وه‌ی ساڵی پار له سلێمانی ڕوویدا، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به حیزب و ڕۆشنبیرانه‌وه نه‌بوو، به‌ڵکو بزووتنه‌وه‌یه‌کی خۆبه‌خۆ بوو، له ڕقێکی جه‌ماوه‌ریه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو که ئه‌و ڕقه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتداران، هه‌رگیز له دڵی گه‌نده‌ڵه‌کانی ئه‌مڕۆی به‌رده‌م نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی کوردستاندا له سلێمانی، جێگای نابێته‌وه.
ئه‌مڕۆ به ته‌واوی ئاشکرا بوو که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، هه‌رگیز به فاکوفیکی ئه‌م حیزب و ئه‌و ڕۆژنامه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن. کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان هه‌رگیز ئه‌و حیزب و ڕۆژنامه، یان ئه‌و تاکه که‌سانه‌ی که خۆیان هه‌تا دوێنێ له پله‌و پۆسته باڵاکانی ده‌سه‌ڵاتدا بوون، وه‌ک (محمد که‌ریم) که له هێرش محه‌ڕه‌مه‌وه جێگای گیرایه‌وه له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، وه یان که‌سانی وه‌ک که‌مال ره‌ووف، ناتوانن به‌م فرت و فێڵه، له ڕقی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان که‌م بکه‌نه‌وه. ئه‌و ڕاستیه‌یش له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که به‌و هه‌موو حیزب و تاک و ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه‌وه، ژماره‌ی به‌ناو خۆپیشانده‌رانی ئه‌مڕۆ، نه‌گه‌یشته 500 که‌س. ئه‌مه له کاتێکا که پارساڵ، هه‌ر له په‌لاماری باره‌گای پارتیدا له سلێمانی، چه‌ندان ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مڕۆ، خه‌ڵکی چاونه‌ترس و بێ مه‌سڵحه‌تی شه‌خسی، پارتی په‌ڕۆ زه‌ردیان به‌رده‌باران ده‌کرد. دواتریش هه‌ر له په‌لاماری پارتی په‌ڕۆسه‌وزه‌کاندا، دوو ئه‌وه‌نده‌یان لێ بریندار کرا.
ئێستایش هه‌روه‌ک پار، ئه‌م ترسنۆک و پاره‌په‌رست و هه‌په‌رستانه، به چه‌واشه‌کاریه‌وه خه‌ریکن و وا ده‌زانن خه‌ڵکی وه‌ک خۆیان گێلۆکه‌ن و به ئاسانی زه‌فه‌ریان پێ ده‌برێت و به دروشمی (بودجه قووتی مناڵه‌کانمانه، لێمانی زه‌وت مه‌که‌ن) ده‌یانگێڕنه‌وه بۆ به‌رده‌م باره‌گای په‌رله‌مان و ئه‌و دروشمانه‌یش ده‌که‌نه ویردی سه‌ر زمانیان که به بیری که‌سدا تێناپه‌ڕێت ئه‌و حیزب و تاک و ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه خۆیاندا نه‌بێت. ئه‌وان زۆر باش ده‌زانن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له جموجووڵی به‌رده‌وام و خۆڕێکخستنه‌وه‌دان و ده‌یانه‌وێت به‌م کاره‌یان ڕی له هه‌ر پێشهاتێک بگرن که به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و ئاغاکانیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. به‌ڵام ئه‌و گه‌مژانه ئه‌بێ بزانن خه‌ڵکی زۆر به‌زوویی له‌وه تێده‌گات که چی شتێک له پشت ئه‌م هه‌راو هوریایه‌وه‌یه. ئه‌مه هه‌مان هه‌راوهوریای ڕابووردووه که له ساڵانی هه‌شتاکاندا ده‌یانه‌ویست خۆپیشاندانه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌کار بهێنن بۆ دانووستانێکی سه‌رکه‌وتوو له‌گه‌ڵ به‌عس، وه هه‌ر کات به‌عس به‌نگی ده‌کردن بۆ به‌غدا، ئیتر داوایان له خه‌ڵک ده‌کرد بڵاوه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دانووستانه‌که‌یان له‌ده‌ست نه‌چێت.
ئه‌مانه هه‌ر ئه‌و پیاوانه‌ن، نه‌گۆڕاون و ناگۆڕدرێن و ناشی گۆڕن. بۆیه ئه‌بێ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان پشت نکاته هه‌ر هه‌وڵێکی له‌وجۆره‌و ته‌نها هێزی یه‌کگرتووی خۆی به‌کاربهێنێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران. ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه به هه‌یتوهوتی به‌رده‌م په‌رله‌مان جێگا چۆڵ ناکه‌ن، ئه‌و که‌فوکوڵه گه‌رمه‌یش دامه‌مرکێنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌م ده‌هۆڵژه‌نانه‌یش، ڕۆحیان له مشتیاندایه، له هه‌ر په‌لامارێکی ناکاو زه‌نده‌قیان چووه. بۆیه هه‌موو سه‌ریان ناوه به‌یه‌که‌وه‌و ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌کانیان خستۆته‌کار تا بتوانن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌و لایه‌دا ببه‌ن که خۆیان ده‌یانه‌وێت.
ده‌ی با ئه‌مجاره ڕێگایه‌کی تر بگرینه‌به‌رو نه‌بینه هاوڕێگای ئه‌وان. ئه‌وان به‌خه‌می بودجه‌که‌ی خۆیانه‌وه‌ن نه‌ک ژیانی ئێمه، نه‌ک بێکاره‌کانی ئێمه، نه‌ک بێ کاره‌بایی و بێ ئاوی و بێ خزمه‌تگوزاریه‌کانی ئێمه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست