کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئێران بەم زوانە دەكەوێتە بەر پەلامارى موشەك و فڕۆكە

Tuesday, 15/11/2011, 12:00







بەم زواانە ئێران بە مووشەك و فڕۆكە هێرشى دەكرێتە سەر و سەنتەرى كوردی بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارش هۆكارەكانى پشت ئەو لێدانە ئاشكرا دەكات.
شرۆڤەكارانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى// پێشبینى ئەوە دەكەن ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا بەم زوانە بە پیشتوانى یەكێنى ئەوورپا و لەژێر فشارى ئیسرائیل بە مووشەك و فڕۆكە لە كۆمارى ئیسلامى ئیران بدات//.
ئەو شرۆڤە كارنە هۆكارى ئەو لێدانە بۆ ئەوە دەگیرَِنەوە// ئێران بێ دەنگ بكەن لە هەڵویًست نواندن بەرامبەر ڕەوشى سوریا و پشگیرى كردنى ڕژێمەكەى ئەسەد، وە بۆ ئەوى بەهارى عەرەبیش لەو وڵاتە بێتە كایەوە و گەڵانى ئێران دژى ڕژێمى دەسەڵاتدار ڕاپەڕن//.
وە // هۆكارێى ترى لێدانى ئێران ئەوەیە كۆتایى بەدەستى ئەو وڵاتە بهێن لەناو خاكى عێراق و ڕێگری نەكات لە ڕوودانى پارچە پارچەبوونى خاكى عێراق، چونكە بەم زوانە كۆتایى بەعێراقى یەكگرتوو دێت و عێراق پارچە پارچە دەبێت و بۆ چەندین هەرێمى جیاواز و هاوكات دەوڵەتى كوردیش لەدواى ڕووخانى سوریاوە ڕادەگەیەنرێت//.
شرۆڤەكارانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئەوەش ڕادەگەیەنن// ئیسرائیل بەشدارى ناكات لە لێدانى ئێران بۆ ئەوەى لەلایەك نەبێتە ئامانجى ئَیران لەلایەكى دى شەڕى ئاینى هەڵنەگیرسێت لەنێوان موسڵمانان و جولەكەدا كە ئەمریكا و ڕۆژئاوا لە ئێستادا خواستیان لەسەرى نیە،//
ڕاشى دەگەیەنن// هۆكارى كشانەوەى هێزەكانى ئەمریكاش لە عێراق بۆ ئەوەیە لەكاتى ئەو كردارەدا ئەو هێزانە نەبنە ئامانجى ئێران هێرشیان بكرێتە سەر//.
|| كورد لە كۆى ئەو گۆڕنكاریانەدا پشكى شێرى بەردەكەوێت و بەشێك لە ئامانجى لێدانى ئێرانیش ئەوەیە كە لەدواى ڕووخانى سوریاوە كاتى دەوڵەتى كوردى ڕاگەیەنرا، ئێران هیچ ڕێگریەكى لەو بابەتە نەبێت ||

سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى
16 تشرینى یەكەم
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە