با بە هەڵەکانی مێژوودا هەنگاو نەنێین
Thursday, 08/12/2011, 12:00
گەلی کورد یان کەسایەتیە سیاسیەکانی کورد لە مێژووی خۆیاندا هەڵەی زۆر زەقوو گەورەی سیاسیان کردووە و هەرگیزیش ئەزمونیان لە هیچ هەلەیەکیان وەرنەگرتووە هەر لە مێژووی میرنشینەکوردیەکانەوە هەتا نزیکترینیان سالی ٢٠٠٣ کە شانسێکی زێرینمان بە هۆی بێ مێشکی سیاسەتی کوردیەوە لە بارچوو لە کاتی لێدانی عێراق لە لایەن هاوپەیمانانەوە بەلام لەم سەرودەمەشدا ئەو بوارەی لە سالی ٢٠٠٣ بۆمان رەخسا لە باشووری کوردستان، ئێستا لە رۆژئاوا لە پێگەیشتندایە بەلام من هۆشیاری دەدەم گەورەتین و درندەترین دوژمنی گەلی کورد بە هەموو شێوازەکان لە هەوڵی دەست بەسەراگرتنی ناوچەکەیە و لە هەوڵی کورت کردنەوەی دەستی کورد و شۆرشگێرە کوردەکاندایە بە تایبەتێش ئەو حزبوو لایەنانەی کە هەوادارو لایەنگری هەڤالانی وڵات پارێزن و سەر بە ئایدۆلۆژیای ئاپۆن هەر ئەودەستە درندەیە کە دەستی رەگەز پەرستی تورکیایە کە خۆی مەلاسداوە لەمیانەی بەهاری عەرەبیەوە دەستی رەشی عوسمانییەکان بە شێوازێکی سەردەمیانە بگێرێتەوە بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست یان هەر هیچ نەبێ کاریگەری هەبێت بەسەر ئەدای سیاسی ناوچەکەو بە تایبەتیش ئەو وڵاتانەی کە کوردستانیان داگیرکردووە وەک سوریاو ئێرانو هەرێمە بەشوودراوەکەی باشوور. سەرەرای ئەوەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان ی ژێردەستی تورکانی رەگەز پەرستیش سیاسەتی سەرکوت و جێنۆساید بەرێوەدەچێت بەلام هەروکو ئاماژەمان پێدا نایهەوێت گەلی کورد بچوکترین هەنگاو بنێت لە ناوچەکەدا، هەربۆیە زۆر بە تەنگ کێشەی ئێستای سوریاوەیە وە بۆیە دەی هەوێت ئەو بوارەی دوبارە کە نزیکە لە خۆژئاوای کوردستان بگونجێ لەبار بەرێت چونکە تورکیا باش دەزانێت لە سوریاش هەرێمێکی کوردی دادەمەزرێت و دوای یەکلایی کردنەوەی سوریا هەدەفە نێودەولەتیو هەرێمیەکان روو لە ئێرانە ئەمەش بەهۆیی بابەتی چەکی ناوەکیو لەلایەکی تریشەوە رقوو تورەیی گەلانی ئێران وچەوسانەوەی گەلی کورد بەتایبەتی، لە لوتکەدانو راپەرینو خۆ پیشاندانو بگرە شۆرش و خەباتی چەکداریش رودەدەن. بەلام لە ئەگەری رودانی ئەم کارەدا تورکیا ئامادەکاری باشی کردووە چونکە دەزانێت بە هیچ شێوەیەک بە قازانجی سیاسەتی رەگەزبەرستانەی خودی تورکیا ناشکێتەوە چونکە کە رویدا دەبێت تورکیاش مافی کوردەکانی کوردستانی باکور بدات یان بۆ خۆیان دەیسێنن بۆیە بە هیچ شێوەیەک تورکیا حەز بە گەیشتنی بەهار بۆ سوریاو ئێران ناکات هەر بۆیە لە ئەگەرەکانی دەگیرکەرانە بیردەکاتەوە
بەلام ئێمەی کوردیش نازانم بە هەمان هەلەی رابوردوماندا دەرۆینەوە یان نا؟ من لەم کاتەدا کە تەنها دەستم گۆی گرتنی پێنوسەکەمی هەیە بە ئەرکی خۆمی دەزانم هۆشداری بدەمە گەلی کورد و سیاسەتوانانی کورد لە کوردستانی داگیرکراوی رۆژئاوا کە لە سەر رێگای هەڵە هەنگاو نەنێن و بە هەلە مێژوویەکانماندا نەچنەوە ئێستا باشترین بوارە بۆ خۆ سازدان بۆ شەری چارەنوسازی گەلەکەمان ئەگەرنا ئەوا ئێوەش وەک سەرۆکە کوڵەبنەکانی باشوری کوردستان روزەردی مێژوو دەبن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست