کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لقى ((4)) یان ئەمنى سلیمانى

Wednesday, 16/02/2011, 12:00


لە دوایى بڵاو بونەوەى بەیاننامەكەى بزوتنەوەى گۆڕان ڕۆژى 29/1 كە دەسەڵاتى مافیا , دەسەڵاتەكەى تاڵەبانى و بارزانى بە شێوەیەك توشى هیستریا بوون كە خۆشیان نەیان دەزانى چى بكەن , بێجگە لە بڵاو كردنەوەى بەیاننامەكانى سەرۆكى پارتى و حكومەت و مەكتەب سیاسیەكانى حیزبە مافیاكان ,كۆمەڵێ كارى تریشیان كرد , ئەمەى مەبەستمە لێرەدا ئاماژەى پێ بدەم ئەوەیە كە دەسەڵات بە جۆرێك توشى هیستریا بوون,كە نەیان دەزانى چى بكەن ,یەكێتى كەوتە كۆكردنەوەى ئەندامەكانى و هەمویانى هێنایە سەر كەناڵەكان و بە زۆر دژایەتى ئەو بەیاننامەیەى پێ كردن , لقى چواریش كە ئێستا دەورى ئەمنەكەى سلێمانى ئەبینن و بۆتە دومەڵ بە سەر دڵى خەڵكى ئەم شارەوە , بە نامە و تەلەفون كەس و كارى شەهیدەكانى پارتیان كۆ كردۆتەوە , لە لقى چوار یان بەڕێوەبەرایەتى ئەمنى سلێمانى كۆبونەوەكە ساز دراوە , ئەو كۆبونەوانە ئاساییە وەكو حیزب , بەڵام ئەوەى لەو كۆبونەوەیەدا باس كراوە نائاساییە ,كەس و كارى شەهیدان شایەنى ئەوە نین حیزبێك كە خاوەنى خیانەتى 31ى ئاب و ئاشبەتاڵ بێت , بە كەس و كارى شەهیدان بڵێ جاسوسیمان بۆ بكەن , كۆبونەوەكە ئاوا بوە , كەس و كارى شەهیدان كۆكراونەتەوە , دوایى ئەوەى كۆمەڵێك قسەى ناشیرین ,جنیو ,بە نەوشیروان مستەفا دراوە , ئینجا بە كەس و كارى ئەو شەهیدانەیان ووتوە پێویستە ئێوە لە كۆڵانەكانى خۆتان دەست نیشانى هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەى گۆڕان بكەن و ماڵەكانیان دەست نیشان بكەن و مراقەبەیان بكەن , بزانن چى ئەكەن , كە كۆبونەوەیان كرد پێمان بڵێن , ناوەكانیان بنوسن , ئاگادارمان بكەنەوە ,جا خەڵكینە كەس و كارى شەهیدان , ئەو بنەماڵانەى بۆ بەرهەم هێنانى ئەم ئازادییەى ئێستا خوێنى ئازیزەكانیان بەخشى شایەنى ئەوەن تۆ جاسوسیان پێ بكەیت , شایەنى ئەوەن ڕێزیان لێ بگریت یان دایك و یاوكى ئەو شەهیدانە هان بدەیت جاسوسى بە سەر دراوسێكانى یان خزمەكانى یان كەس و كاریەوە بكات , زۆربەى كەس و كارى شەهیدەكان بە توندى وەڵامیان داونەتەوە , دواجار بە كەس و كارى شەهیدەكانیان ووتوە سیم كارتى كۆڕەك تلیكۆممان بۆ دابین كردون و ئەتان دەینێ چونكە لێرە ئاسیا سێڵ مراقەبەى لە سەرە و كۆرەك باشە , ئەتان دەینێ ئەگەر زانیارییەكەتان دەست كەوت پێمان بڵێن , یەك كەس لە كەس و كارى ئەو شەهیدانە ڕازى نەبوە , ئەو كارە بكات , كەس ڕازەى نەبوە بە قسەى بەڕێوەبەرى ئەمنى سلێمانى پارتى بكات , ئاى لەو سەر شۆڕییە كە حیزب ئەیكات , ئاى لەو سەر شۆڕییە كە پارتى ئەیكات بەرامبەر كەس و كارى شەهیدان , چونكە كەس و كارو بنەماڵەى شەهیدان شایەنى ئەوەن ڕێزیان لێ بگیرێت نەك فێرى ئەوەیان بكەن جاسوسى بكەن ,ئەوان خوێنیان بەخشیوە , ئەم دەستكەوتانە , دەستكەوتى ئەوانە نەك هى حیزب و سەركردەكان ,ئەو سەركردانەى ئەمڕۆ كەس و كارى شەهیدان فێرى جاسوسى ئەكەن ئەوانە سەردەمانێك جاشى ئێران بوون ,بە دووربینیش كوردستانیان نەدەبینى , كەچى ئێستا ئەوان كۆبونەوە بە كەس و كارى شەهیدان ئەكەن و هانیان ئەدەن جاسوسى بكەن , حیزبەكەى مەلا مستەفاى ئاشبەتاڵچى و دزى سەرجەم پارەى شۆڕشى ئەیلول ,ئەو مەلا مستەفایەى كە خۆى بە قەیتانى قۆندەرەكانى قاسم نیشان داوخۆى بە نۆكەرى شاى ئێران نیشان دا , كەچى ئێستا ئەو حیزبەى لە باوكەوە تا كوڕ جاش و خیانەتكار بون ,خەڵك فێرى جاسوسى ئەكەن ,ئەوەتا حیزبەكەى مەلاى ئاشبەتاڵچى و مەسعودى پاڵەوانى 31ى ئاب داواى جاسوسى لە كەس و كارى شەهیدان ئەكات , مەلا مستەفا , مەسعود , ئیدریس  ,چونكە خۆیان جاسوس و جاش بوون ئەیانەوێت هەموو چوار دەورەكەشیان بەو بەرنامەیەى ئەوان كار بكەن , بۆیە داواى جاسوسى لە كەس و كارى شەهیدان ئەكەن ... نەفرەت لەو حیزبە , لەو بنەماڵەیە , لەو سەركردانەكە ئەیانەوێت نەفسیەتى تاكى كورد بشكێنن , دەك ڕووتان ڕەش بێت ئەى حیزبەكەى بارزانى باوك و كوڕ كە ئەتانەوێت جارێكى تر فێرى جاشایەتیمان بكەن ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە