27ی ئەم مانگە وەزارەتی دەرەوەی سوید و پارتە سیاسییەکان لە پەرلەمانی سوید گفتوگۆ لەسەر رەوشی دەسەڵاتی کوردیی و مافی مرۆڤ دەکەن
Wednesday, 21/05/2014, 12:00
به‌هۆی به‌رده‌وامی تیرۆری سیاسی ورۆژنامه‌نوسان و كوشتنی ژنان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناموس په‌رستی رۆژی ٢٧ی ئه‌م مانگه له‌په‌رله‌مانی سوید سیمنارێیكی كراوه ساز ده‌كرێ به‌به‌شداری چه‌ندین سیاسه‌تمه‌دار ی سویدی و رێكخراوه جیهانیه‌كانی داكۆكی له‌مافی مرۆڤ و ئازادی برورا
به‌شداربوانی سیمناره‌كه سه‌ره‌تا به‌پێشكه‌شكردنی كورته فلیمێیك كه‌ده‌ربری ئازار و راستیه‌كانی ئازاری ژنان و تیرۆره سیاسیه‌كانی هه‌رێمه به‌ر له‌ده‌ست پێیكی سیمناره‌كه بۆسویدیه‌كان هه‌ریه‌كه‌له
رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆ(كه‌مال جۆمانی) به‌زمانی ئینگلیزی كورته‌یه‌ك باس له‌ره‌وشی رۆژنامه‌نوسان و تیرۆری سیاسی ده‌كات
(هه‌لاله رافع) له‌سه‌نته‌ری نیناوه باس له‌تاوانی كوشتنی ژنان به‌هۆكاری شه‌ره‌ف ده‌كات
دواتر هه‌ریه‌كه له‌سیاسه‌تمه‌دارانی سویدی به‌پرسیار له‌سه‌ر ئه‌و دووته‌وه‌ره پرسیار ئاراسته‌ی (كه‌مال چۆمانی و هه‌لا رافع) ده‌كه‌ن و هه‌لوست و سه‌رنجی خۆیان ده‌رده‌برن له
كارولینا سیلڤستۆرپ ، به‌رپرسی به‌شی عیراق له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید
ئیلیزابیس رام به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌پارتی مۆدیراتی سوید
بۆدیل سه‌به‌لۆس به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌پارتی ژینگه‌ی سوید
دیسریه بیترۆس به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌پارتی كرسیت دیموكراته‌كان
ئاننا لێنه سۆرنسون په‌رله‌مانتار له‌پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید
ئانا ستێلا په‌رله‌مانتار له‌پارتی خه‌لكی سوید
ئیلزابیس لوفگران له‌رێكخراوی ئامنستی ئه‌نته‌ر‌ناسیونال
سیمناره‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی پێین كلاپ و رۆژنامه‌نوسانی بێ‌سنور به‌ڕێوه ده‌بردرێ
ئه‌م سیمنار و پانێیله له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتی جه‌پ (ئامینه كاكه باوه) وه گروپی ١٧ شوبات له‌ستۆكهۆلم و سه‌نته‌ری نی‌نا له‌سوید دا رێكخراوه وه له‌ناو پانێله‌كه‌دا ئاماژه به‌دواین هیرشوی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌ریم به‌گشتی و پارتی ده‌كه‌ین بۆسه‌ر باره‌گا و ناوه‌نده ڕۆژنامه‌نوسی و ڕێكخراوه سڤیلیه‌كانی ١٨ ی ئه‌م مانگه‌دا له‌شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین
كات و شّوێنه‌كه
كاتژمێر 13:00 بۆ 15:30٠
به‌روار 2014-05-27
شوێین په‌رله‌مانی سوید Mittpoolen, Riksgatan 2
ناونوسین بۆ به‌شداریكردن له‌سیمناره‌كه
ده‌توانی په‌یوه‌ندی به‌م ته‌له‌فۆن و مه‌یلانه بكه‌ن
ته‌له‌فۆن ئامینه‌كاكه باوه
٠٠٤٦٧٦١٣٠١٢٣٦
مه‌یل
[email protected] [email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست